.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










وڵاتێكه له باكوری رۆژئاوای ئه‌وروپادا . 16,5 ملوین دانیشتوی هه‌یه، زۆربه‌یان مه‌سیحی پرۆتێستانن. له‌م وڵاته‌دا نزیكه‌ی یه‌ك ملوێن موسڵمان ده‌ژین.
پێته‌ختی هۆڵه‌ندا شاری ئهمیستردامه، به‌ڵام به مه‌به‌ستی ره‌واندنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رایی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و بالوێزخانهكان له شاری لاهای جێگیر بون. هۆڵه‌ندا به‌شی سه‌ره‌كی و ئه‌وروپایی پاشایه‌تی هۆڵه‌ندایه كه هه‌ندێ دورگهشی له ئه‌مریكای ناوه‌راستدا هه‌یه.
دراوسێكانی ئه‌م وڵاته: له رۆژهه‌ڵاته‌وه: ئه‌ڵمان‌و له باشوره‌وه: بهلژیكو له رۆژئاواوه: به رێگه‌ی ده‌ریا هاوسنوری به‌ریتانیایه
شاری رۆتێردام دوهه‌م گه‌وره‌شاری هۆڵه‌ندایه و له روی روبه‌ر و ژماره‌ی ئهسكهلهوه كه‌وره‌ترین به‌نده‌ری ئه‌وروپایه.
زمانی فه‌رمی هۆڵه‌ندا هۆڵه‌ندییه و ئه‌م زمانه لقێكه له زمانه ژێرمهنیهكان و زۆر ده‌شوبهێته زمانی ئه‌ڵمانی. هه‌ندێك وشه‌ی فه‌ره‌نسیش هه‌ر له سه‌رده‌می زاڵبونی فه‌رانسا به سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا رژاونه‌ته ناو زمانه‌كه‌ی.
پانتایی جوگرافیایی زمانی هۆڵه‌ندی بێجگه له ئه‌م وڵاته پارێزگه‌كانی باكوری بهلژیكیش ده‌ته‌نێته‌وه. له كۆلۆنیاله‌كانی هۆڵه‌ند له‌وانه سورینام زاراوه‌ی خه‌ڵكانی ره‌سه‌نی ئه‌و شوێنه كه‌وتوه‌ته ژێر كاریگه‌ریی زۆری زمانی هۆڵه‌ندیه‌وه.
ئابوری:
داهاتی ئه‌م وڵاته له ساڵی 2006دا زیاتر له 500ملیار یۆرۆ بوه و هه‌ر له هه‌مان ساڵدا گه‌شه‌ی ئابوری 3% بوه. نرخی هه‌ڵایسان له ساڵه‌كانی 2005 بۆ 2007 به ڕێژه‌ی 2% بوه. رێژه‌ی بێكاریش له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی 2% بوه كه ده‌كاته 400 هه‌زار كه‌س، بگره كه‌متریش.
هۆڵه‌ندا له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی گوڵ پله‌ی یه‌كه‌می جیهانی هه‌یه. ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ دو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی ئابوری هۆڵه‌ندان. له گه‌ڵ بچوكی روبه‌ری وڵاته‌كه‌شیان دیسان هۆڵه‌ندیه‌كان رۆڵێكی كارا و به‌رچاویان هه‌یه له بازرگانی و پیشه‌ی بانكداری جیهانی.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین بازاری به‌رهه‌مه‌كانی هۆڵه‌ندایه و هه‌روه‌ها وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شه بازرگانیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن.
هۆڵه‌ندا خاوه‌نی زیاتر له نیوه‌ی پشكی كۆمپانیای غاز و نه‌وتی شێلهو ئه‌وی دیكه‌شی بۆ به‌ریتانیایه. ئه‌م كۆمپانیایه كه به‌شه هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی به رۆیاڵ داچ شێل ناسراوه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له بواره‌كانی دۆزینه‌وه‌و ههڵئێنجانی نه‌وت و غازی سروشتی‌دا چالاكه.
هۆڵه‌ندا بۆخۆشی خاوه‌نی رێژه‌یێكی به‌رچاو له غازی سروشتیه. پیشه‌سازی كه‌شتی و پاپۆر و پیشه‌سازی كیمیایی وه‌ك پیشه‌سازی ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كی هۆڵه‌ندایی ده‌ژمێردرێن.
له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته ده‌توانین ئاماژه به كۆمپانیای "فلیپس" بكه‌ین بۆ كه‌ره‌سته‌ی ئهلهكترۆنی و كۆمپانیای "هاینكێن" كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی بیره.
دراوی ئه‌م وڵاته به‌ر له گۆرینی بۆ یۆرۆ , گیلدێر یان فلۆرۆن بو.
سیاسی:
ده‌سه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا پاشایه‌تی مه‌رجداره كه له‌وێدا شا یان شابانو واته مه‌لیك و مه‌لیكه هیچ رۆڵكیان له سیاسه‌تدا نیه و ته‌نیا هێمایێكی نه‌ته‌وه‌یین. ئه‌م وڵاته دو په‌رڵمانی هه‌یه و سه‌رۆك وه‌زیر كه گرینگ‌ترین و به‌رزترین پۆستی سیاسیه، له‌و حیزبه‌ی زۆرینه‌ی كورسیێكانی په‌رڵمانی هه‌یه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
پارته سهرهكیێكانی ئه‌م وڵاته ئه‌مانه‌ن: دیمۆكراتی مه‌سیحی. سۆشیال دیمۆكرات یه‌كیه‌تی مه‌سیحیه‌كان
هه‌ندێ له پهرڵمانتاران له‌و نه‌ته‌وه كۆچبه‌رانه‌ن كه به ساڵانه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین وه‌ك ئاسیایی و ئه‌فریقی.
بزوتنه‌وه‌ی راستگه‌رایی توندره‌و له هۆڵهَندا به تایبه‌تی به‌هۆی زیادبونی رێژه‌ی كۆچبه‌ران له‌م وڵاته‌دا به‌هێز بوه.كه له ئاكامدا پارتیێكی وه‌كو L F P (لیستی پیم فۆرتاین) بخزێته نێو پهرڵمان و حكومه‌ته‌وه. له گه‌ڵ كوژرانی پیم فۆرتاین له سه‌ر ده‌ستی هاوڵاتییه‌كی هۆڵه‌ندی ئه‌و و پارتیێكهی له شانۆی سیاسه‌ت دوركه‌وتنه‌وه. به‌ڵام خێرت ویلدروز و پارتی ئازادی لایه‌نگرانی پیم فۆرتاینیان كۆكرده‌وه و پێكه‌وه چونه ناو پهرڵمان.
ویلدروز دژبه‌ری هه‌بونی موسوڵمانانه له هۆڵه‌ندا. له‌به‌رئه‌وه وه‌ك مه‌ترسییه‌ك كه له په‌ره‌سه‌ندندایه له ئیسلام ده‌روانێت و پێیوایه ده‌بێ به‌ر به‌م مه‌ترسیه بگیردرێت. كوژرانی ده‌رهێنه‌ری هۆڵه‌ندی " نێئۆ ڤۆن گۆگ" له لایه‌ن په‌نابه‌رێكی موسوڵمانه‌وه له ساڵی 2004دا یارمه‌تی دایه پارتیه ئه‌نتی ئیسلامیێكهی ویلدروز تا بچێته ناو پهرڵمانهوه
له مانگی ئاداری 2008دا كورته فیلمێك به ناوی فیتنه‌وه له لایه‌ن خیرت ویلدروزهوه بڵاو كرایه‌وه كه ناره‌زایه‌تی زۆری له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا لێكهوتهوه. له‌م فیلمه‌دا ده‌رهێنه‌ر قورئان و ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه و هانده‌ری توند‌و تیژی ده‌ناسێنێت. سه‌رۆك وه‌زیری هۆڵه‌ندا – یان پیتێر باڵكنێندێ- كه له پارتی دیمۆكراتی مه‌سیحیه ئه‌م فیلمه‌ی شه‌رمه‌زار كرد.
به پێچه‌وانه‌ی دڵهراوكێكان, موسوڵمانانی هۆڵه‌ندا هیچ دژكردهوهیێكی توندیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م فیلمه نیشان نه‌دا ئه‌وه‌نده نه‌بێ بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی خۆیان رێگه‌ی یاساییان گرته‌به‌ر.
هۆڵه‌ندا ئه‌ندامی كۆنی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپایه و هه‌روه‌ها له ریكخراوه‌ی په‌یمانی ناتۆشدا ئه‌ندامه. هۆڵه‌ندا پشتگیری له هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق كرد و هه‌ر ئێستاكه‌ش هێزه‌كانی هۆڵه‌ندا وه‌ك به‌شێك له ناتۆ له ئه‌فغانستاندان.
به‌لژیك و هۆڵه‌ندا و لوكزامبورگ ئه‌ندامی بێنۆ كوكسن. ئه‌مه ناوی په‌یمانێكی هاوكاری ناوچه‌ییه له نێوان ئه‌م سێ وڵاته‌دا و ئه‌م ناوه له پیتی یه‌كه‌می ئه‌وڵاتانه وه‌رگیراوه. ئه‌م په‌یمانه سه‌رچاوه‌ی په‌یمانی ئه‌وروپای یه‌كگرتو و یه‌كپارچه‌یه.
زانیاری گشتی:
ناوی ته‌واوی هۆڵه‌ندایه، جۆری ده‌سه‌ڵات:پاشایه‌تی مه‌رجداره، ساڵی 1581 سهربهخۆییبهدهستهێنا.. پێتهختهكهی ئامستێردامه
روبه‌ری 41562 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه.. ژماره‌ی دانیشتوانی16,5 ملوێن كه‌سه
زمانیلن پۆڵهندیهو ئایینیان مه‌سیحی پرۆتێستانته
هه‌نارده‌ی سه‌ره‌كی: گوڵ, ئاژه‌ڵ, به‌رو بومی كشت وكاڵی, خۆراك, ماده‌ی كیمیایی, كه‌شتی و به‌له‌م و پاپۆر
داهاتی سه‌رانه‌ی هاووڵاتی:35 هه‌زار دۆلاره. دراوی به‌كارهێنراو: یۆرۆیه
هیمای ئه‌نته‌رنێتی: nl و كۆدی ته‌له‌فون:31+
رێبه‌ران:
شاباژنی وڵات ناوی: بئاتریكس- هو سه‌رۆك وه‌زیر: یان پیتێر باڵكینێندێ-یه
نەوا
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن klose (2011-06-02 16:27:06)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةستت خوش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت زؤر به سووده

له‌سه‌ر هێڵ نییه








وە مانای وڵاتی هۆڵندا بە واتای زەوی نزم دێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه