❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شارستانیەتی مایا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-25 18:35:59

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

شارستانیەتی مایا

شارستانیەتی مایا/:-
بەشی یەکەم/:-
ناوی شارستانیەتێکە ولەهەمان کاتدا ناوی نەتەوەشە،کەلەباکووری وڵاتی گواتیمالا وبەشێک لەمەکسیک ودارستانەئیستواییەکانی هیندۆراس وسلڤادۆر ژیاون،کەئەوناوچانە نیشتمانی نەتەوەی مایایە کەلەڕەگەزی هیندی سووری ئەمریکان،کەلە نێوان ساڵانی (٢٠٠٠پ.ز)تا (١٥٢٠ز)خاوەنی شارستانیەتیێکی زۆرمەزن بوون،وەدۆزێنەوەی هەردووکیشوەری ئەمر...یکالەلایەن ئیسپانی یەکان وئەوروپی یەکان بووە هۆکاریەک بۆلەناوچوونی ئەم شارستانیەتە
مێژووی مایا
سیمای شارستانیەتی مایا زۆرلەسەرخۆ لەماوەی نێوان ساڵانی(٢٠٠٠پ.ز)تا(٣٠٠ز)گەشەی کردووە،کەئەم ماوەش بەماوەی پێش لاسایی کردنەوە لەژیانی نەتەوەی مایاناسراوە،کەلەوسەردەمدا ئەوانەی بەزمانی مایاقسەیان کردووەلەسێ ناوچەژیاون کەئموناوچانەش ،ئەمریکای ناوەندوخۆرهەڵات وباشووری مەکسیک،وە مایاکۆنەکان لەسەرەتادا کاری کشتوکاڵیان کردووە،کەلەچەند دێ یەکی پەرش وبڵاو وخانووی بچوک ئەژیان،تائەوەی ئەو شارستانیەتە لەساڵی(٧٠٠پ.ز)بەلوتکەی پێشکەوتن گەیشت،وەهەرووەهائیمپراتۆریاکۆنەکەیان بەهۆی شەڕوشۆڕونەخۆشی وپەتاوخراپی کەش وهەواوە لەناوچوو بەتایبەت لەشارەکانی باشوو،بەڵام لەدەستپێکی شەشەمی پێش زانین ئیمپراتۆریاکەیان سەری هەڵدایەوە کەلەوەی پێش خۆی بەهێزتربووە،وەدێ یەکانیان گەشەیان کردو،وەبوونەگەشەسەندنی شاری تازەلەناوچەکانی یوکاتان وئەتزا کەمەزنترینیان شاری(ئەندثرت)بوو،وەلەساڵی(٣٠٠ز)شارستانیەتی کلاسیکی مایا گەشەی کرد،بەڵام لەماوەی نێوان ساڵانی(٣٠٠)تا(٩٠٠ز)تووشی ئالۆزی هات،وەچەندشارێکی سەرخۆیی سیاسی دەرکەوتن وەکو شارەکانی(تیکاڵ،بانیک،پیدراس،نجواس،کوبان)،لەهەردووسەدە ی(٨-٩)ی زاینی دا بەرەبەرە شارستانیەتی مایای کلاسیک بەرەشۆڕبوونەوەونەمان ئەچوو ،ئەمەش بەهۆی کۆچ کردنی خەڵکەکەی لەو شارانەی کەوتوونەتە دەشتەناوخۆیی یەکان ،ئەمەش بەهۆی شەڕوشۆڕی ناوخۆیی وکەمی ئەوبەرهەمانەی لەزەویەکشتوکاڵی یەکان دەستیان ئەکەوت وەبەشی نەئەکردن،هەندێک بەڵگەهەن کەبرسێتی وشۆڕش ویاخی بوون لەچینی فەرمانڕەواودەوڵەمەندەکان لەچەندشوێنێکی وڵاتەکە سەری هەڵدا،ئیسپانی یەکان لەساڵی (١٥٢٠ز)پەڵاماری ئیمپراتۆریای مایایەکانیان داوەتوانیان دەست بگرن بەسەرزەوی یەکانیاندا،هەرچەندە بۆ ڕيگری کردن لەداگیرکردنی وڵاتەکەیان لەلایەن ئیسپانی یەکان ،گەلی مایا بەرگری ێکی بێ وێنەیان کرد ،بەڵام تاساڵی(١٦٩٧ز)توانیان خۆیان ڕابگرن کەئەوەش شانشینی ئەتزا بوو،بەڵام دواتر لەبەرامبەر هێزەکانی ئیسپانی دا تێکشان وە بەتەواوەیەتی دەستیان بەسەر وڵاتەکەدا گرت.http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13059176921.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-05-20 18:55:15)

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-26 18:54:05

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: شارستانیەتی مایا

بەشی دووەم/:-
شارستانیەتی مایا تا هاتنی ئیسپانی یەکان ،لەسەدەی چوارەمەوە بەدروست کردنی ئەهرامەکان وپەرستگاوخانووی قەشەکان لەسەر لوتکەی چیاکان ناوبانگیان دەرکرد بوو،وە مایایەکان نووسینەکانیان وێنە کردووە ،وە کاری (فریسک)یان ئەنجام داوە، لەخۆرئاوای وڵاتی (پەنەما)چەند ئاسەوارێکی ئاڵتون وفەخاریان دۆزیوەتەوە لە گۆڕەکانیان،شارستانیەتی مایا هەر وەکو میسریە کۆنەکان نووسینی (هیرۆگلفینی)یان بەکارهێناوە،لەساڵی(٦١٣ز)ڕۆژمێر(ساڵنامە)یان ناسیووە،ساڵی ڕۆژمێری مایا لە(١٨)مانگ پێکهاتووە کەهەر مانگێکیش (٢٠)ڕۆژ بووە،کەهەرساڵێکیش پێنج رۆژیان بۆ زیاد کردووە کە تێدا چەند ڕێوڕەسمێکی ئایینیان ئەنجام دوا، حساباتیان زانیووە وپێشکەوتوو بوون تێدا،ئیمپراتۆریای کۆنی مایا بە باڵەخاڵەگشتی یەکان وخانووی گەورە پیاوان وقەشەکان ناسراوە،وە کو شونێەواری (کۆلان)لە وڵاتی(هیندۆراس)بە ناوبانگ بوون،کە هەندێ لەو شارانە شورایەکیان بە دەروبەردا دروست کراوە کە جادە و ڕێگاکانی ناو شارەکان بەشێوەی هونەری ڕازاندابووە ودروست کرابوون وە جادە وڕێگاکانی نێوان شارەکانیش بە هەمان شێوە بووە
گەلی مایا گالیسکەی چەرخداریان نەزانیووە،وە کە کەل وپەلەکانیان لەسەر پشتی ئەسپ و وڵاخەکانیان بار نەکردووە وە خۆیان بە کۆڵ باریان هەڵگرتووە یاخود بەهۆی بەلەمەوە لەڕێگەی ئاوی یەوە کەل وپەلیان گواستتەوە
سیستەمی ژماردن و نووسینی مایا
مایایە کۆنەکان هەروەکو میسریەکان سیستەمێکی نووسینی ئاڵۆزیان بەکارهێناوە کە بە وشە (هیرۆگلفنی)چووە کە تێبینی یەکانیان وحساباتە فەلەکی وڕۆژمێر ومێژوو وڕە چەڵەکی نەتەوەی خۆیان پێ نووسیووە،وە هەرووەها تێکەڵاوێک بووە لە هێما و وێنە ونیشانەی تەواوی نوانووە وە خوێندراوەتەوە،ئەو نووسینانەش لەسەر گۆزە و قاپە گلێنەکانیان ئەنەخشاند وە یاخود لەسەر ئەو کێتب ونووسراوانەی کە لە سەر توێکڵی دار دروستیان ئەکرد.http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13059177561.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-05-20 18:56:18)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-28 07:52:50

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: شارستانیەتی مایا

بەشی سێیەم/:-
سیستەمی کشتوکاڵ و ڕاوشکاری مایا/:-
نەتەوەی مایا وەکو هەموو نەتەوە کۆنەکان ،نەتەوەیەکی کۆنی کشتوکاڵی بوون،کە تۆویان لەچاڵێکدا ئەچاند کە بە دارێکی نۆک تیژ هەڵیان ئەکەند، کە دواتر گەشەیان بە سیستەمی کشتوکاڵی داوە ،وەهەرووەها پەینیان بۆ بەرهەمە کشتوکاڵەکان بەکارهێناوە،کە زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵی یەکان بریتی بووە لە ئەمانە(فاسۆڵیا،ئەفاکادۆ،بیبەر،ئەنەناس،کاکاو،گەنم،جۆ،پەتاتە،تەماتە)وە خەڵکی مایا لە دەوبەری ماڵەکانیاندا چی لە شارەکان یان دێ یەکان بە بەروبومی کشتوکاڵی وەکو(پەتاتە و تەماتە)ئەچاند،وە لە بواری ئاژەڵداریدا ئاژەڵی لاما و سەگیان بەخێو ئەکرد،وە قاوەیان لەگەڵ بیبەری تیژ وئاو خواردۆتەوە
سیستەمی سیاسی ودادوەری کۆمەڵایەتی مایا
نەتەوەی مایا بە پادشاکانی خۆیان ئەگووت(کۆلاهو)کە بە واتای فەرمانڕەوایی گەورە وپیرۆز دێت ،وە پادشاکانیان دەسەڵاتی سیاسی وئاینیان هەبووە،کە لە سەرەتادا پادشاکانیان لە ڕێگەی ئەنجومەنێکی فەرمانڕەواوە دیاری ئەکران،بەڵام بەرەبەرە ئەم ڕێوڕەسمە بەرەو لەناوچوون ئەچوو ،وە وەسەڵاتی ئیمپراتۆریای مایا کەوتە پیاوانی ئاینی وەکو قەشەکان کە دواتر هەر ئەوانیش ئەبوون بە پادشا
کەمینەی دەوڵەمەند وخۆش گوزەران لەو پەری خۆشی وکامەرانی دا ژیان ئەگوزەراند،وە زۆرینەی هەژاریش لەو پەری ناخۆشی و نالەناریدا ژیانیان ئەگوزەراند،وەجیاوازی نێوان ئەم دوو چینە گەیشتە بووە زۆر ترسناک ومەترسیدار،وە تا ئەو ڕادەی کە کاتێک دەوڵەمەندێک کۆچی دوایی ئەکرد زۆربەی کات وێرای خشڵ وزێڕوکەل وپەلە تایبەتی یەکانی ،هەژارێکشیان لەگەڵ ئەناشت ،بۆ ئەوەی لە ژیانی هەتاهەتایی دا خزمەتی بکات
کۆمەڵگای شارستانیەتی مایا بەسەر سێ چینەدا دابەش ئەبێت ،کە لە جوتیارە دێ نشینەکان پێکهاتووە،کە باج وخەراجیان ئەدا بەچینی فەرمانڕەوا ،وە بە سوغرە کاریان بۆ چینی فەرمانڕەواو دەوڵەمەند ئەکرد،وە لەوکاتدا بازرگانی کۆیلە باوی هەبووە.
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13059178111.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-05-20 19:49:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-28 20:50:38

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: شارستانیەتی مایا

بەشی چوارەم و کۆتایی/:-
خواوەندەکان وبیروباوەڕی ئایینی مایا/:-
گەلی مایا وەکو هەموو نەتەوەیەکی کۆنی کشتوکاڵی ،لە سەرەتادا خواوەندی کشتوکاڵیان ئەپەرست،وەکو خواوەندی (باران وگوڵەدان)وە بۆ خۆ نزیک کردنەوەش لیێان قوربانیان پێشکەش کردون ،وە هەرووەها چاودێری جووڵەی خۆر ومانگ وئەسێترەکانیان ئەکرد،لەسەر بنەمای ئەم چاودێریە زۆربەی کار...ەکانیان بەڕێ ئەکرد،نەتەوەی مایا وەکو زۆربەی نەتەوەکۆنەکان ،خواوەندی جۆراوجۆریان هەبووە،کە گەورەترینیان و گرنگترینیان خواوەند(هۆناب کۆ)بووە،کەبەپێ ی بیروباوەڕی ئایینی مایا خواوەند(هۆناب کۆ)خواوەندی گەورە ودروست کەری جیهان بووە کە گرنگترین خواوەند بووە لەلایەی نەتەوەی مایا وە خواوەندەکانی تر ئەمانە بوون،خواوەندەی (ئیتزاما)خواوەندی ئاسمان وخاوەنی شەو وڕۆژ وباران و نووسینی پزیشکی بووە وە تەنیا لەلایەن قەشەکانەوە ئەپەرسترا ودەرکەوتنی تەنیا بۆ پێشتیوانی خانەوادەی پادشا بووە،وە خواوەند(یوم کاکاس)کە خواوەندی گوڵەدان بووە،وە خواوەند(چاکس)خواوەندی باران بارین بووە،وە خواوەند(ئەکس چل)خواوەندی چاک بوونەوەی نەخۆشی ولەدایک بوونی منداڵ و شیردانی منداڵ بووە، وە خواوەند(ئەکساب)خواوەندی خۆکوشتن بووە،وە ئەو سەرجەم خواوەندانە وە ژنەکانیانشیان خواوەندی کۆلکە زێزینەیان پەرستووە،وە نەتەوەی مایا ڕێوڕەسمی ئایینی جۆروجۆریان هەبووە وئاهەنگ ڤیستڤاڵیان بۆ ئەو سەرجەم خواوەندانە سازو ئەنجام داوە،وە لەسەرەتای ساڵی نەتەوەی مایادا بەتایبەتی لەکاتی تەنگەتاوی وبرسێتی و وشکەساڵی وبڵاوبوونەوەی پەتاو نەخۆشی دا،لەگۆڕەپانێکی گشتی دا بۆ ڕێزگرتن وقوربانی کردن بۆ خواوەندەکانیان ئاهەنگیان ئەکرد و کۆئەبنەوە
سیستەمی ڕۆژمێری مایا
گەلی مایایش وەکو سەرجەم گەڵانی تری جیهان ڕۆژمێری تایبەت بە خۆیان هەبووە،کە سەرەتادا ڕۆژمێری(تزۆلکیان)یان داهێناوە کە ماوەکەی نزیکی(٢٦٠)ڕۆژ ئەبو مەتاماوەکەی کەم پەێڕەو کراوە،وە ڕۆژمێرێکی تریان داهێناوە بەناوی ڕۆژمێری(هاپا)کە ماوەکەی بەقەدەر ساڵی هەتاوی بووە کە(٣٦٥)ڕۆژ بووە وە ئەمیش بۆ ماوەیەکی کەم پەێڕەکراوە ،وە دواتر مایایەکان هاتن هەر دوو ڕۆژمێری(تزۆلکیان)و(هاپا)یان لەیەکدا وڕۆژمێرێکی بازنەییان لێ دروست ئەکرد بەناوی (٥٢هاپا)کە کە نزیکی(٥٢)هەفتە بووە،وە هەر لە ناو ئەو ڕۆژمێرەدا خۆلی(تۆکینا)یان هەبووە کە ماوەکەی نزیکی (١٣)ڕۆژ بووە ،وە مایایەکان خۆلێکی تریان هەبووە بە ناوی خۆلی ئەستێرەی (زوهرە)،وە سەرەتای ڕۆژمێری(٥٢هاپا)گەلی مایا,ساڵی(٣١١٤پ.ز)دەست پێ ئەکات کە گوایە ئەم بەروارە هاوکاتە لەگەڵ ڕوودانی لافاوەکەی پەیامبەر(نوح)وە تا ساڵی(٢٠١٢ز)بەردەوام ئەبێت واتە لەم بەروارەدا بە پێ ی پێشبینەکانی ڕۆژمێری(٥٢هاپا)نەتەوەی مایا کۆتایی بە ژیان دێت لەسەر ئەم هەسارەیە لە سەدان هەزار ساڵە مرۆڤ و ئاژەڵ ژیانی تیادا ئەگوزەرێنن ،بەم پێیەش ماوەی ڕۆژمێری (٥٢هاپا)ی نەتەوەی مایا نزیکی(٥١٢٦)ساڵ ئەخایەنێت،کە ئەمەش هێچ بنەماکەی ڕاست و زانستی تێدا نی یە ،ور ساڵی(٢٠١٢ز) وەکو هەموو ساڵەکانی تر ،ساڵێکی ئاسایی ئەبێت وەساڵی(٢٠١٢ز)کۆتایی بە ڕۆژمێری (٥٢هاپا)ی گەلی مایا دێت نەک کۆتایی بە ژیان لە سەر هەسارەی زەویی ،کە مرۆڤ بە سەدان شارستانیەتی تیدا بنیاد ناوە وەکو شارستانیەتەکانی (چین،کوردستان(ئێرانی کۆن)،میسری کۆن،رۆمان،یۆنان،هیند..................،هتد).وە نەتەوەیە تائێستاش لە کێشوەری ئەمریکابوونی هەیە.
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13059178801.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-05-20 19:00:18)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net