.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









مه‌درید 2-3 زاراگۆزا : زاراگۆزا پێش واده‌ی دیاریکراو نازناوی لالیگای کرده دیاری بۆ به‌رشلۆنه
ئه‌م ئێواره‌یه له‌یه‌که‌م یاری هه‌فته‌ی 34ی خولی ئیسپانیدا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید توشی شکستێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوهات و هێنده‌ی تر برینه‌کانی قوڵتربوون کاتێک به ئه‌نجامی 3-2 توشی دۆڕان هات .. ڕیاڵ مه‌درید به‌پێکهاته‌یه‌کی یه‌ده‌گه‌وه یاری کرد که تاڕاده‌یه‌ک هه‌مان ئه‌و پێکهاتهیهبوو به‌رامبه‌ر ڤاله‌نسیا به‌شداری کرد به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێچه‌وانه‌ی یارییه‌که‌ی ڤاله‌نسیا یاریزانه‌کان یانه‌که‌یان توشی نائومێدی کرد . له نیوه‌ی یه‌که‌مدا ڕیاڵ باشتر ده‌بینرا به‌ڵام هێرشبه‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له دروستکردنی مه‌ترسی و کۆنترۆلێکی بێ سودی یاریگایان کردبوو ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌که‌ی به بێ گۆڵ هێشته‌وه تاوه‌کو خوله‌کی 41 کاتێک له هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌دا ئیکه‌ر کاسیاسی گۆڵپارێز گۆڵی یه‌که‌می کرده دیاری بۆ زاراگۆزا و لافیتای ئه‌ستێره‌ی یارییه‌که هه‌ڵه‌که‌ی کاسیاسی قۆزته‌وه ویانهکهی به گۆڵێک پێش خست . له نیوه‌ی دووه‌مدا به‌مه‌به‌ستی ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که مۆرینهۆ به‌شداری به هه‌ریه‌که له مارسێلۆ و دی ماریا و ئۆزیل کرد به‌ڵام دووباره له هه‌ڵه‌یه‌کی تری یانه‌که‌دا کارڤالیۆ له هێرشبه‌رێکی زاراگۆزایدا له ناوچه‌ی سزا‌و گابی له خوله‌کی 55 دووه‌م گۆڵی زاراگۆزای تۆمارکرد . دوای ئه‌م گۆڵه ڕیاڵ به ته‌واوی کۆنترۆلی یاریگای گرته ده‌ست و زنجیره‌یه‌ک هێرشی مه‌ترسیداریان برده سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان تاوه‌کو سێرجیۆ ڕامۆس به لێدانی سه‌ر له خوله‌کی 62 جیاوازییه‌که‌ی که‌مکرده‌وه بۆ یه‌ک گۆڵ . له‌وکاته‌ی تێکڕای یاریزانه‌کانی ڕیاڵ هێرشیان ده‌برد بۆ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که له هێرشێکی پێچه‌وانه‌دا جارێکی تر لافیتا گه‌ڕایه‌وه و سێهه‌م گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی له خوله‌کی 77 تۆمارکرد که ئه‌م گۆڵه هێنده‌ی تر ئه‌رکی ڕیاڵی زه‌حمه‌ت کرد . ڕیاڵ کۆڵ‌یان نه‌داو به‌رده‌وام بوون له هێرش تاوه‌کو که‌ریم بنزیمه له 85 جارێکی تر جیاوازییه‌که‌ی که‌مکرده‌وه بۆ یه‌ک گۆڵ . پاشان له خوله‌کی 86 کێشه‌ی ڕیاڵ له‌گه‌ڵ کارتی سور له‌م یارییه‌شدا دووباره بووه‌وه و ڕیکاردۆ کارڤالیۆ له‌لایه‌ن ناوبژیوانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای کرا . دواتریش یارییه‌که هه‌ر به‌و ئه‌نجامه و به سه‌رکه‌وتنی زاراگۆزا به‌کۆتاهات . به‌م دۆڕانه‌ش ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه ئه‌مشه‌و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت پێویستی ته‌نیا به یه‌ک خاڵی تر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ببێته پاڵه‌وانی خوله‌که.







یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه





من جاوةريم دةكرد هههههههههههه
زور سوباس

له‌سه‌ر هێڵ نییه








هههه ئه‌ی بۆ به‌رشلۆنه ئه‌لێی چی
سپاس بۆ په‌یامه‌کات
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
