.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













تێگه‌یشتن له قورئان
ده‌ست پێده‌که‌م به چه‌ند وته‌یه‌کی به‌ڕێز مامۆستا صلاح ا‌لدین که له کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی قورئانی پیرۆز چۆن بخوێنینه‌وه نوسیویه‌تی "هه‌ر له‌یه‌که‌م "بسم الله"ی قورئانه‌وه پێش چوارده سه‌ده تا ئه‌مڕۆ دوو هێز شه‌ڕیانه له‌سه‌ر قورئان .. یه‌کێکیان ئه‌یپارێزێ و به مه‌ردوومی رائه‌گه‌یه‌نێ ..ئه‌وی تریان ئه‌یشارێته‌وه‌و توره‌که‌ی سه‌وزو سووری بۆ هه‌ڵ ئه‌دورێ و هه‌رده‌م به‌ناوی شتێکه‌وه له مه‌یدانی په‌یڕه‌وی دووری ئه‌خاته‌وه. بێگومان هه‌ر دوکیشیان ناحه‌قیان نی یه..! چونکه ئه‌و تامه‌و له‌زه‌ته‌ی قوتابیانی قورئان وه‌ریان گرتووه له قورئان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له سه‌رو ماڵ و خوێن و گیان و گه‌ل و نیشتیمان .. هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌پۆکه‌ی دووژمنانی قورئان به‌ریان که‌وتووه له قورئان زۆر شایانی ئه‌وه‌یه له‌وه زیاتر هه‌وڵی خوێناوی بۆ بده‌ن بۆ دواخستنی مه‌رگی پڕ له شه‌رمه‌زاریان. به‌ڵام دژایه‌تی قورئان زۆر له شه‌ڕه قۆچ له‌گه‌ڵ به‌رده‌کانا بێ جێگه تره.. چونکه قورئان فه‌رمایشتی خوایه‌و له‌گه‌ڵ خوادا ئه‌مێنێ .. هه‌رکاتێ ئه‌و ناحه‌زانه توانیان به‌ری ره‌وره‌وی مانگ و خۆر‌و گژو گیا سه‌وز بوون و باران بارین و مردن و ژیان بگرن ئه‌وسا ئیزنیان بێ، رێ به ڕه‌وڕه‌وی ده‌ستوری ژیاننامه‌ی خواش بگرن. قورئان ده‌فته‌ری نووسراوه‌ی ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌و جیهانه‌یه‌و ته‌علیماتی چۆنێتی خه‌لیفایه‌تی خوایه له‌سه‌ر زه‌ویدا.. بۆیه تا زه‌مین بمێنێ و تاکه مرۆڤێکی له‌سه‌ر بمێنێ ئه‌بێ قورئانیشیان بۆ بمێنێ" (صلاح ا‌لدین محمد بهادین لا 5-6) زۆر به‌داخه‌وه ده‌ڵێین زۆر جار ده‌بینین و ده‌بیستین لێره‌و له‌وێ که‌سانێك ده‌نوسن له‌سه‌ر قورئان، وه به‌شێوه‌یه‌کی وا نیشانی ده‌ده‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که قورئانه‌که خۆی باسی ده‌کات. وه شته‌کان لنگه‌و قوچ ده‌که‌نه‌وه، وه ئه‌مه‌ش کارێكی تازه نیه که له‌وباره‌وه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌یرێکی مێژووی ئیسلامی بکه‌ین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵهاتنی ئه‌م ڕووناکیه‌وه کۆمه‌ڵێك دژایه‌تیان کردووه و وه هه‌موو هه‌وڵێکیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ له‌ناوبردن و ناشرین کردنی له‌لای ته‌واوی خه‌ڵکی و به‌تایبه‌ت مسوڵمانان و وه گومان دروست کردن له‌دڵیاندا به‌رانبه‌ر قورئان. وه هه‌وڵه‌کانیشیان به‌زه‌ره‌ری خۆیاندا شکاوه‌ته‌وه، بۆ چونکه نه‌یان توانیوه‌و وه تاتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست بن له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕووناکیه‌دا، وه هه‌تا ئه‌گه‌ر که‌سیش نه‌بێت پشتیوانی بکات...وه واقیعه‌که شایه‌تی ئه‌مه‌یه ده‌بینین هه‌ر هێرشێك ده‌کرێته سه‌ر ئیسلام چ به‌نوسین فیلم وێنه...هتد ده‌بینین چۆن له هه‌موو لایه‌که‌وه به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه! خوای گه‌وره خۆی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داوه‌و وه هه‌ر قورئانه‌که خۆشی شاهیدحاڵی ئه‌و ڕاستیه‌یه
(إنا نحن نزلنا الذکر وإنا له لحفظون) الحجر 9
واته ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه‌و وه هه‌رخۆشمان ده‌شی پارێزین، وه ته‌نها ئه‌و ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر زۆر به‌هێزه بۆ ڕه‌د دانه‌وه‌ی زۆرێك له ناحه‌زان و دژه قورئانان، له‌گه‌ڵ گۆڕانی ئه‌و هه‌موو سه‌رده‌مه جیاوازانه‌وه که دوای دابه‌زاندی قورئان هاتوون، هێچ کۆمه‌ڵێك نه‌یان توانیوه هه‌تا گۆڕانکاریه‌کی بچوکێش له قورئاندا بهێنن، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ناحه‌زانی ئیسلامه جۆراو جۆره‌دا هه‌ر له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رمانه‌وه درودی خوای لێ بێت هه‌تا ئێستا، وه هه‌ر ئه‌مه خۆی بۆ خۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی زۆر گرنگه ئه‌گه‌ر بێت‌و تۆزێك به وردی بڕوانینه مه‌سه‌له‌که، وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاس بۆ خوا زانایان و خۆشه‌ویستانی ئیسلام و قورئان لێنه‌گه‌ڕاون هه‌روا ناحه‌زانی ئیسلام تانه‌و ته‌شه‌ر له‌قورئان و ئیسلام بده‌ن، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه، وه ئه‌م به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ش نهێنیه‌کی زۆر گه‌وره‌ی تیا ده‌بینین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چ وا له‌زانایان وه‌یان دۆستانی قورئان ده‌کات که هه‌ستن به‌م کاره، خۆ ئه‌گه‌ر ناحه‌زان ده‌سه‌ڵاتیان له پشته‌و بۆ کۆمه‌ڵیك مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م کاره ده‌که‌ن!!! خۆ مسوڵمانان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئازار ده‌درێن به هه‌ستانیان به‌م کاره!! وه به‌شیوه‌یه‌کی خراپ وه‌سف ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئازار دان و بریندار کردنی هه‌ست و نه‌ستی ئه‌و هه‌موو مسوڵمانه به‌ئاسایی و ئازادی وه‌سف ده‌کرێت!!! به‌ڕاستی زۆر سه‌یره و حوکمێکی زۆر نا عادیلانه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر لایه‌ك لێی بێده‌نگه!!؟ پێمان وایه ئه‌م ڕاستیانه شاراوه نیه هه‌موومان تاڕاده‌یه‌ك ئاگامان لێیه له‌به‌رئه‌وه وازی لێدێنین بۆ به‌ڕێزتان... ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه ئه‌وه‌یه که شتێکی به‌ڵگه نه‌ویسته که قورئان و ئیسلام پارێزراوه له‌لایه‌نی خواوه، به‌ڵام هۆی تانه‌و ته‌شه‌رو به‌خراپ باسکردنی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر مسوڵمانان ئه‌گه‌ر بێت و ئاگایان له قورئان نه‌بێت هه‌ر بۆیه زۆر جه‌خت ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که گرنگه شاره‌زایمان هه‌بێت له‌سه‌ر ئیسلام و وه قورئان به‌تایبه‌تی چونکه قورئان یه‌که‌م سه‌رچاوه‌و وه گرنگترین سه‌رچاوه‌یه، وه هۆی شاره‌زایمان ده‌بێته کلیلی گۆمان و دودڵی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که ناحه‌زانی ئیسلام ده‌یانه‌وێت مسوڵمانانی توش بکه‌ن، وه لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی تۆزێك له‌سه‌ر قورئان بنوسین به ئومێدی زیاتر چونمان به‌ره‌و قورئان و وه ڕه‌واندنه‌وه‌و لابردنی هه‌ر گومانێك ئه‌گه‌ر دروست بوو بێت، هه‌رچه‌ند ئه‌و شتانه‌ی که ناحه‌زانی ئیسلام ده‌یده‌نه پاڵ ئیسلام له‌ڕاستیا شێکی تازه نیه له پێشتریشدا هه‌مان دژایه‌تی بووه وه ئه‌مه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌کرێت زۆرێکی هه‌ر دووباره کردنه‌وه‌ی ئه‌وانی پێشووه!! وه تاڕاده‌یه‌ك ئه‌مه‌ش دڵخۆشمان ده‌کات بۆ چونکه ئه‌وانه‌ی پێشتر هیچیان پێ نه‌کرا گومانمان له‌وه‌دا نیه ئه‌مانیش هه‌روا ده‌بن،سه‌ره‌تا مسوڵمانێتی که سه‌ری هه‌ڵدا ته‌نها له یه‌ك که‌سه‌وه ده‌ستی پێ کرد که پێشه‌وامان بوو درودی خوای لێ بێ چونکه هێزێکی ئیلاهی له پشته‌وه بوو گه‌یشته مه‌رحه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و وه ته‌شه‌نه‌ی کرد بۆهه‌موو چوارده‌وری له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دژایه‌تیه‌شدا،وه بێگومان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش به‌هێچ ناچێ جگه له سه‌رشۆڕبوون و ئاخیره‌ت شه‌ڕی نه‌بێ. هه‌رچه‌ند خوێنه‌رانی به‌ڕێز قورئان زۆر له‌وه گه‌وره تره که ئێمه بتوانین حه‌قی ته‌واوی خۆی پێ بده‌ین، به‌ڵام هه‌تا ئه‌گه‌ر که‌مێکیش بێت ئومێدمان وایه به‌ره‌و زیاتر‌و زیاتر بڕوات و وه دڵه‌کانمان پێی گه‌ش بێته‌وه. وه ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستمانه له‌م نوسینه‌دا جوابدانه‌وه نیه به‌ڵکو ته‌نها ناسینی قورئانه. نوسین له‌سه‌ر قورئان چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه1- چونێتی خوێندنه‌وه‌ی و وه زانیاری ته‌جوید. 2- زانیاری قورئان "علوم القرا‌ن". 3-ته‌فسیری قورئان و هۆی دابه‌زاندی ئایه‌ته‌کان.وه بۆ هه‌ریه‌کێك له‌وانه چه‌نده‌ها کتێب هه‌یه زۆر به وردی باسی ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌کورتی تیشك بخه‌ینه سه‌ری ته‌نها ئاماژه کردن و ناساندن و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیه‌تی به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ئومێدی دروست بونی خۆشه‌ویستیمان بۆی زیاتر و وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ چونه‌ناو زانیاریه‌کانی تری به‌درێژی انشاءالله.
س-هةكارى
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh gyanakam , bzhyt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سوپاس براکەم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ستت خۆش بێت کاکه (sivan muhamad ) به‌ڕاستي په‌یامه‌كه‌ت گرنگه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




خوا جه‌زای به خێرت بدات به‌ڕێزم ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه