.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















سلاو رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بۆ گشت ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست
بۆ ئه‌مجاره‌ی ساباته‌که‌مان ئه‌ندامێکی روح سوک و خۆشه‌ویست میوانه‌ی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته .کاکه (( نیگار)) ه ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رده‌م له خزمه‌تی ئه‌ندامان دابووه به‌تایبه‌تی له بابه‌ت ئاماده‌کردن بۆ یانه و مالپهر و دنیایه‌ک خۆشه‌ویستی هه‌یه له نێو روحی ئێمه‌دا ،له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌بێته میوانی سابات هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانی نێو یانه‌و ده‌ره‌وه‌ی یانه ، به هیوای سه‌رکه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی بۆ کاکه نیگار ، لێره‌وه ئێمه‌ش ده‌رگای پرسیاره‌کان والا ده‌که‌ین به ده‌م ئیوه‌ی خۆشه‌ویسته‌وه بۆ ئاراسته کردنی پرسیاره‌کانتان بۆ میوانی خۆتان به ره‌چاو کردنی خال و یاساکانی به‌شی میوانداری .
له‌گه‌ل خۆشه‌ویستی و رێزی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردژین بۆ ئێوه‌ی گوڵ


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سەرەتا بە ناوی خوای گەورە میھرەبان
سلاوێکی بێ پایان بۆ یەکە یەکە ئەندامانی یانە بە تایبەتیش بۆ دەستەی بەرێوەبەرایەتی دەمەوێت زۆر سوپاسی یەکە بە یەکی دەستەی بەرێوەبەرایەتی کوردژین بکەم کە ئەم جارە منیان ھەلبژارد بە میوانی ساباتە و زۆر خۆم بە خۆش حال و بەختەوەر دەزانم کە دەرگای میوانداریتان بە روی منتان کردووە
و منیش لە خزمەتی ھەموو ئەندامان دام بۆ وەلام دانەوەی ھەر پرسیارەک کە ئێوە داوای دەکەن بە پشتیوانی خوای گەورە وەلامی گشت پرسیارەکانتان دەدەمەوە
ھەر شاد بەختەوەر بن بە ھیوای ژیانێکی خۆش بۆ ھەمووتان

له‌سه‌ر هێڵ نییه









sarta baxer hatne kak nigar aken bo naw yane xoshwesteman ka hardm zanreman josh krdewa ba komali wshe jwan u babte jwan duabra dast xoshe let aken kak nigar gyan u hiwe bardewam bont axwazen la nnewan yanakman
la hamn kata hiwman waya la hande parser dll gran nabe
1..
sarta kak nigar chon ba yane kurd zhin ashna bo u chon am yaene pasand krd?
2.. kak nigar chon darwany ba dwa roji am yanea?
3..xoshwete amna laley kak nigar chi ageny(dayk...hawreee.. hawsr)
jareke tr baxer bet jareke tr bo newan yani xoshweset ba hiwe sarkwten u sarfraze


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەلام بۆ SaRaB خان
sarta baxer hatne kak nigar aken bo naw yane xoshwesteman ka hardm zanreman josh krdewa ba komali wshe jwan u babte jwan duabra dast xoshe let aken kak nigar gyan u hiwe bardewam bont axwazen la nnewan yanakman
la hamn kata hiwman waya la hande parser dll gran nabe
زۆر زۆر سوپاس SaRaB خان بۆ ئەم وشە جوانانەت
1.. sarta kak nigar chon ba yane kurd zhin ashna bo u chon am yaene pasand krd?
١-سەرەتا لە رێگەی گۆگلی کوردی بە یانەی کوردژین ئاشنا بووم سەرەتا تەنھا وێنەم لە یانەی کوردژین دەردەھێنا و پاشان سەیری برگەکانم کرد کە چەند برگەیەکی جوانی تێدا بوو کە وام لێھات خۆم لەم یانەی کوردژین بکەم بە ئەندام
2.. kak nigar chon darwany ba dwa roji am yanea?
٢-بە رای من دوارۆژی یانەی کوردژین دوارۆژێکی سەرکەوتوو دەبێت و یانەی کوردژین بە یەکەم یانە دادەنێم لە نێو یانە کوردیەکاندا
3..xoshwete amna laley kak nigar chi ageny(dayk...hawreee.. hawsr)
٣-بە رای من خۆشەویستی بۆ ئەمانە ئەمە دەگەیەنێ
دایک:خۆشەویستی دایک گەورەترین خۆشەویستە لە ھەموو ژیان و دایک شرینترین کەسە لە ھەموو کەسێک وە ئەگەر دایک نەبێت تۆ ناتوانی ژیان بەردەوام بکەیت
ھاورێ:بە رای من ھاورێ پیرۆزترین کەسە لە ھەموو ژیاندا و ئەگەر ھاورێ نەبێت تۆ ناتوانی گفتۆگۆ لەگەل بەرامبەرەکەت بکەیت
ھاوسەر:بە رای من پرۆسەی ھاوسەرگیری باشترین شتە بەلام من خاوەن ھاوسەر نیم
jareke tr baxer bet jareke tr bo newan yani xoshweset ba hiwe sarkwten u sarfraze
دووبارە زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ SaRaB خان بە ھیوای سەرکەوتوون و سەرفرازیش بۆ تۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








به ناوی دروستکه‌ری دروستکراوه‌کان
سه‌ره‌تا زۆر ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه سیروان و به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌رێزی کوردژین بۆ دیاری کردنی ئه‌م میوانه ڕۆح سوکه بۆ ساباته جوانه‌که‌ی کوردژین 
زۆر به‌خێر بێت کاکه نیگاری به‌ڕیز بۆ ئه‌م ساباته جوانه ، به هیواین کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌م میوانداریه
من پێم خۆشه چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزت بکه‌م ، ئازادیت له وه‌ڵامدانه‌وه یان نه‌دانه‌وه‌ی ، سه‌ربه‌رز بیت .
ناوی ڕاستیت چیه ؟ ئایا نیگار ناوه یان نازناو ؟ ئه‌گه‌ر نازناوه له چیه‌وه هاتووه ؟
پێشتر هه‌ر ئه‌م ناوه‌ت هه‌بووه نهتگۆریوه ؟
چ قۆناغێکی خوێندنت ته‌واو کردوه ؟ ڕازیت له‌وه‌ی که خوێندوته ؟ 
چ به‌شێکی کوردژین زۆر سه‌رنجت ڕائه‌کێشێت ؟ 
کوردژین بۆ به‌رێزت چ مانایه‌ک ئه‌گه‌یه‌نێت ؟ ئایا جگه له کوردژین له یانه‌ی تر چالاکیت هه‌یه ؟
چ بابه‌تێک له بابه‌ته‌کانی کوردژین زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت و بیرت ناچێته‌وه ؟
ئه‌گه‌ر بکرێت پێناسه‌ت بزانین بۆ ( دایک ، باوک ، خه‌م ، کوردستان ، سلێمانی ، عه‌شق)
په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام چۆنه ؟ ئایا که‌سێکیت خوات له خۆت رازی کردبێت ؟
ماوه‌یه‌کی زۆر وێنه چکۆله‌که‌ت (عبدالقادر زاخۆی بوو) ئێستا (گیڤارا)
ئه‌کرێت بزانین ئه‌م وێنانه مانای چیه ؟ له هونه‌ره‌وه بۆ شۆرش چ مانایه‌کی هه‌یه ؟
شکستپیر ئه‌لێت ( کاتێک که هه‌ژاری له ده‌رگایه‌که‌وه دێته ژووره‌وه ، عشق له ده‌رگایه‌کی تره‌وه ڕائه‌کاته ده‌ره‌وه )
تۆ بۆ ئه‌م وته‌یه ئه‌ڵێی چی ؟ ئایا هه‌ژاری و عشق دورن له یه‌که‌وه یان به ئه‌که‌وه ناگونجێن ؟
کاکه نیگار گیان به‌سه‌رهاتێکی خۆشمان بۆ بگێره‌وه به‌س ئه‌مه‌یان ته‌رک نیه ئه‌بێ بیڵێیت 
کاکه نیگار گیان زیاتر له کاتی زێرینت ناگرم
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم
داوای لێبوردن ئه‌که‌م له زۆری پرسیاره‌کان

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه
بــــهخێر بێیت کاک نیگار
ده‌ست خۆشی بۆئاماده‌کردنی ئه‌م میواندارییه
کاک نیگــــار به‌خێرهاتی سه‌رچاوان برا گیان هیوادارم کات وساتهوهختێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت له‌ژێرئه‌م ساباته‌دا
بهچهدپرسیارێک چاوه‌کانت ماندووناکه‌م وجێت ئه‌هێڵم:
1.ژیان خاوه‌نی ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌که کهههمووکهسێک که‌م تازۆر خاوه‌نی چه‌ندین ڕێچکه‌ی جیاوازهبۆی ئه‌لای به‌ڕێزتان چ ڕێچکه‌یه‌کی هه‌یه؟؟؟
2.بێ ده‌نگی ئهوزهنگهیهی که‌زۆر جاربهردهوام بوونی کاره‌ساته‌و زۆرجاریش لێدانی بۆکردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی فتووگۆو ههنگاوێکهبۆبهختهوهری هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆئه‌م دێڕه چی یه؟؟؟
3.چۆن وه‌فای چوارده‌ور ئهدهیتهوهکاتێک ئه‌وان خاوه‌نی خیانه‌تن له‌ئاستدا؟؟؟
4.به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌تواناو سه‌رکه‌وتوو؟؟؟
5.تاچه‌نێک له‌پێناسه‌ی که‌سییه‌تی خۆت ڕازیت؟؟؟
6.زۆرینه‌ی ئه‌ندامان به خۆیشمه‌وه تا ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا وامان ده‌زانیت کچیت،،
له کاتێک دا له په‌یامی بابه‌ته‌کانتدا به نیگار خان وه‌ڵامیان بۆ ده‌نویت،،
چۆن بوو هیچ کات ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت راست نه‌ده‌کرده‌وه و نه‌ت ده‌وت کوڕم؟؟؟
7.بیرت له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه ناوه‌که‌ت بگۆڕیت بۆ ناوێکی کوڕانه؟؟
دووباره‌به‌خێربێیت سه‌رچاوان هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت
بهختهوهرووسهرکهوتووبیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا خۆشحاڵم
کهتوانم گه‌ربه‌م چهنددێڕهش بێت پێشوازی لهمیواندارییهکهت بکه‌م به‌ڕێزم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو‌و ڕێز،
ده‌ست خۆش کاک سیروانی برام بۆ میوانداری کاک نیگار،
ئه‌خوازم ئه‌م هاورێمان کاتێکی خۆشی هه‌بێت له‌م ساباته و زۆر به‌خێرهاتنی ئه‌که‌م،
1- لای به‌ڕێز کاك نیگــــار ئه‌و ره‌وشتانه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌ن مرۆڤ بۆیان تێبکۆشێت چێـــــن؟؟
2- له‌و ژیانه‌ی که هه‌تبوه هیچ کات دابڕاویت له خهنهوادهکهت به هه‌ر هۆیه‌ك بێت؟ گه‌ر نا ! پێت وانیه دابڕان‌و دوری لێوه‌ی فێر ئه‌بین؟؟
3- لابروێر ده‌ڵێ "خۆشه‌ویستی زۆران بازێیه ئافره‌ت سه‌رکه‌وتووانه لێی ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ویستی" له‌ژیانی به‌ڕێزتان که‌وتویته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌و دابڕان بوبێت له‌نێوانتانا وه ئایا تۆ چیت هه‌یه پێمان بڵێیتبۆ ئه‌م وته‌یه؟؟؟
4- "ئه‌گه‌ر له یه‌که‌مین هه‌نگاودا سه‌رکه‌وتنمان به ده‌ست بهێنایه ، ههوڵو کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما" به‌ڕێزتان چیتان هه‌یه بۆ ئه‌م وته‌یه؟؟
ئه‌خوازم باش بیتو هه‌رده‌م شاد‌و به‌خته‌وه‌ربیت
باوه‌شێك گــــــوڵ

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت کاکه سیروان گیان بۆ میوانداری کردنی
ئه‌م ئەندامە ئازیزەی نێو یانه‌ی کوردژین،،
به‌خێر بێت نیگار گیان بۆ میوانداری یانه‌ی کوردژین ،
هیوام وایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاورێێاندا ساتی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت ،
دووباره زۆر به‌خێر هاتنت لێ ده‌که‌م ئه‌خوازم ماندوو نه‌بیت قه‌ت له ژیاندا..
منیش ئه‌مه‌وێت بپرسم له تۆی هاورێی::
1- ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟
2- لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه و حه‌زکردن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کاری مرۆڤی ترسنۆکه!!
تا چه‌ند ئه‌م ووته ڕاسته به لاته‌وه ؟
3 - ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
دووباره به‌خێر بێت هاورێێ گیان ئه‌خوازم
به هۆی پرسیاره‌کانمه‌وه ماندوم نه‌کردبێتی ،،
کاتت خه‌نده و ئاسوده‌یی بێت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەلام بۆ کاکە xama
سه‌ره‌تا زۆر ده‌ستخۆشیم بۆ کاکه سیروان و به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌رێزی کوردژین بۆ دیاری کردنی ئه‌م میوانه ڕۆح سوکه بۆ ساباته جوانه‌که‌ی کوردژین
منیش زۆر سوپاسی کاکە سیروان دەکەم کە منی ھەلبژارد بە میوانی ساباتە
زۆر به‌خێر بێت کاکه نیگاری به‌ڕیز بۆ ئه‌م ساباته جوانه ، به هیواین کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت له‌م میوانداریه
من پێم خۆشه چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌رێزت بکه‌م ، ئازادیت له وه‌ڵامدانه‌وه یان نه‌دانه‌وه‌ی ، سه‌ربه‌رز بیت .
زۆر زۆر سوپاس خەمە گیان ھیوادارم کاتێکی خۆش ببەمە سەر لەگەل ھاورێیانم
ناوی ڕاستیت چیه ؟ ئایا نیگار ناوه یان نازناو ؟ ئه‌گه‌ر نازناوه له چیه‌وه هاتووه ؟
پێشتر هه‌ر ئه‌م ناوه‌ت هه‌بووه نهتگۆریوه ؟
نیگار، ناوە ، نازناو نییە ناوی راستەقینەمە ، بەلێ ھەر ئەم ناوم ھەبووە
چ قۆناغێکی خوێندنت ته‌واو کردوه ؟ ڕازیت له‌وه‌ی که خوێندوته ؟
تەواوم نەکردووە لە قۆناخی کۆتاییم دوازدەمی ئامادەیی ، بەلێ زۆر رازیم لەوەی کە خوێندومە
چ به‌شێکی کوردژین زۆر سه‌رنجت ڕائه‌کێشێت ؟
نووسەرانی کوردژین چونکە پرە لە ئەندامی زیرەک و بەھرەدار
کوردژین بۆ به‌رێزت چ مانایه‌ک ئه‌گه‌یه‌نێت ؟ ئایا جگه له کوردژین له یانه‌ی تر چالاکیت هه‌یه ؟
کوردژین مانای خۆشەویستی و دلسۆزی لای من ئەگەینێت چونکە پرە لە ئەندامی ،خۆشەویست ،بەلێ
چ بابه‌تێک له بابه‌ته‌کانی کوردژین زۆر سه‌رنجی ڕاکێشاویت و بیرت ناچێته‌وه ؟
ئەم بابەتی ڤیان خان زۆر سەرنجی منی راکێشاوە و بیرم ناچێتەوە 
ئه‌گه‌ر بکرێت پێناسه‌ت بزانین بۆ ( دایک ، باوک ، خه‌م ، کوردستان ، سلێمانی ، عه‌شق)
ئەم پێناسەکانن
دایک:ناتوانم بە ھیچ شێوەیەک وەسفی پێناسەی دایک بکەم چونکە پرە لە خۆشەویستی و ئەگەر دایک نەبێت ناتوانم ژیان بەردەوام بکەم چونکە دایک منی ھێناوەتە سەر ئەم ژیانە
باوک:باوک ئەو کەسەیە کە ھەمیشە دلسۆزە بۆ مندالەکانی و باوک ھەمیشە ئەو کەسەیە کە من دەپارێزێت لە گیر‌و و گرفت
خەم:خەم ئەو وشەیە کە وشەیەکی زۆر ناخۆشە کە دەریایێکە کە کەوتیتە ناوی زەحمەتە لێی رزگار بیت
کوردستان :کوردستان شوێنکە کە ناتوانم چۆن وەسفی خۆشەویستی ئەو شوێنە گەورەیە بکەم کوردستان شوێنکە کە ئازایەتی و خۆشەویستی و دلسۆزی تێدایە
سلێمانی :شارێکە کە زۆر زۆر خۆشە کە خۆشەویستی و دلسۆزی ھەیە لەو شوێنە
عەشق:عەشق ژانێکە کە ھەندێک جار خۆشی و ناخۆشی تێدایە بەلام گەر کەوتیتە داوی عەشق ئەوە کەوتیتە خۆشی بەلام ھەندێک جار خۆشەیەکە دەبێت بە ژان
په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام چۆنه ؟ ئایا که‌سێکیت خوات له خۆت رازی کردبێت ؟
زۆر زۆر باشم ، تا رادەیەک
ماوه‌یه‌کی زۆر وێنه چکۆله‌که‌ت (عبدالقادر زاخۆی بوو) ئێستا (گیڤارا)
ئه‌کرێت بزانین ئه‌م وێنانه مانای چیه ؟ له هونه‌ره‌وه بۆ شۆرش چ مانایه‌کی هه‌یه ؟
راستە ماوەیەک وێنەکەم عبدالقھار زاخۆی بوو چونکە من زۆر حەز بە عبدالقھار زاخۆی دەکەم چونکە ھونەرمەندێکی زۆر زۆر سەرکەوتووە و ھەر چەندە وێنەکەم ئێستا گیڤارایە لە بەر ئەوەی زۆر حەزی لە جوانیەکەی دەکەم
بە رای من چونکە ھونەر و شۆرش زۆر بە یەکترەوە بەستراوان ھەر لە بەر ئەم ھۆیە وام کرد
شکستپیر ئه‌لێت ( کاتێک که هه‌ژاری له ده‌رگایه‌که‌وه دێته ژووره‌وه ، عشق له ده‌رگایه‌کی تره‌وه ڕائه‌کاته ده‌ره‌وه )
تۆ بۆ ئه‌م وته‌یه ئه‌ڵێی چی ؟ ئایا هه‌ژاری و عشق دورن له یه‌که‌وه یان به ئه‌که‌وه ناگونجێن ؟
بە راستی وتەیەکی زۆر زۆر جوانە
عەشق و ھەژاری لە یەکترەوە دوورن
کاکه نیگار گیان به‌سه‌رهاتێکی خۆشمان بۆ بگێره‌وه به‌س ئه‌مه‌یان ته‌رک نیه ئه‌بێ بیڵێیت
زۆر زۆر بە داوای لێبووردن خەمە زۆر بیرم کرد بەڵام ھیچ بە سەرھاتێکی خۆشم بە بیر نەھاتەوە بۆیە نوکتەیەکت پێشکەش ئەکەم ھیوادارم بە دلت بێت
لە حەکیمێکیان پرسی پێکەنین و گریان چیان بەینە؟
حەکیمەکەش وتی:مرۆڤ بە چاو ئەگری و بە لێو پێەکەنێت مابەینی ئەم دووانەش لووتە
کاکه نیگار گیان زیاتر له کاتی زێرینت ناگرم
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم
داوای لێبوردن ئه‌که‌م له زۆری پرسیاره‌کان
نا بە پێچەوانەوە زۆر پێ خۆش حال بووم و کاک خەمە منیش سەربەرزی و کامەرانیت بۆ دەخوازم ھیوادارم لە ژیانت سەرکەتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سڵاو
ئه‌ندامی به‌تواناو لێهاتوو و رۆح سوکی یانه‌ی کوردژین و هاوڕێ و برای به‌ڕێز و ئه‌زیزم کاکه نیگار گیان به‌خێربێیت بۆ نێو ساباتی ئه‌زیزان
پێم خۆشه چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان بکه‌م گه‌ر نه‌بمه هۆی ماندوو بونت ..
1. هه‌موو هه‌وڵ بۆ ئاینده ئه‌ده‌ین،، کاک نیگار ئایندهی خۆی چۆن ئه‌بینێت؟
2. جوانترین شت له دنیادا سه‌رنجی راکێشابیت چی بووه؟ هه‌ر جۆره جوانیه‌ک بێت..
3.(( خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌ندامانی کوردژین )) چۆن تێبینی ئه‌که‌یت؟
له کۆتایدا هیوای ژیانێکی پر خۆشی و ته‌مه‌نێکی درێژ و له‌ش ساغی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
ئاسوده‌و کامه‌ران بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو کاکه نیگار به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین هیوام به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی تۆی به‌رێزه
هیوادارم که‌هه‌رده‌م له کاره‌کانت سه‌رکه‌وتوو بیت و ژیان لات خۆش و به‌خته‌وه‌ر بێت ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌موو هه‌ول و ماندوو بونێکت له یانه
منیش به‌م چه‌ند پرسیاره بهشدارهبم
1- من ئه‌لێم ( ژیان چیه جگه له ئاشنابوونی دوو بێگانه و بێگانه بوونی دوو ئاشنا ) ،،،،،،،،،،،
لێکدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه چییه ؟
2- دیل کارنگی له سه‌ره‌تای په‌رتوکی (یاساکانی ژیان ) ئه‌لێت :( بیر له رابردوو مه‌که‌ره‌وه ،، به‌یانیت نادیاره ،،، داهاتووت ئه‌مرۆیه )
به‌ڕای به‌رێتان ئه‌م وته‌ییه تا چه‌ند له نێو دل و ده‌رونی ئێمه قبول ده‌کرێت ؟
هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه له ژیان
کاتت شاد هیوادارم که ماندووت نه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ ★SoZi★ خان
کاک نیگــــار به‌خێرهاتی سه‌رچاوان برا گیان هیوادارم کات وساتهوهختێکی خۆش به‌سه‌ربه‌ریت له‌ژێرئه‌م ساباته‌دا
بهچهدپرسیارێک چاوه‌کانت ماندووناکه‌م وجێت ئه‌هێڵم:
زۆر سوپاس بۆ تو بەڕێزیت, به خوشحاليةوه
1.ژیان خاوه‌نی ڕه‌وڕه‌وه‌یه‌که کهههمووکهسێک که‌م تازۆر خاوه‌نی چه‌ندین ڕێچکه‌ی جیاوازهبۆی ئه‌لای به‌ڕێزتان چ ڕێچکه‌یه‌کی هه‌یه؟؟؟
من پێم وایە ژیان وەک شانۆیەک وایە، ھەموو تاکێک لە ئێمە بۆ خۆی ئەکتەرێکە لە ناو ئەم شانۆیە دا و پڕە لە ڕووداوی جۆراجۆر بەڵام ئەوە پێویستە بتوانیت رۆلی خۆت بە سەرکەوتوویی بگێڕیت، ئەو ڕێچکەیەی من گرتوومە بریتیە لە ژیان لەسەر بنەمایەکی دروست و ھەوڵ دان بۆ ئایندەیەکی گەش، ھیوادارم بتوانم لەسەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوام بم.
2.بێ ده‌نگی ئهوزهنگهیهی که‌زۆر جاربهردهوام بوونی کاره‌ساته‌و زۆرجاریش لێدانی بۆکردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی فتووگۆو ههنگاوێکهبۆبهختهوهری هه‌ڵسه‌نگاندنت بۆئه‌م دێڕه چی یه؟؟؟
ناتوانم ھەڵسەنگاندنێکی زۆر باش بەم دێڕە بدەم چۆنکە ھەرچەندە بێ دەنگی کارەسات بێت لە بەرامبەر دا دە ئەوەندە ھۆکارێکە بۆ سەرکەوتن، چۆنکە بێ دەنگی چەکی سەرکەوتنە و بەشێکە لەبیرکردنەوە بێگۆمان ھەموو کارێکیش کە بیرکردنەوەی تێدا بێت تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو دەبێت.
3.چۆن وه‌فای چوارده‌ور ئهدهیتهوهکاتێک ئه‌وان خاوه‌نی خیانه‌تن له‌ئاستدا؟؟؟
بە پێویستی نازانم وەک کەسانی وا کاردانەوەیەکی وام ھەبێت کە خۆم بخەمە ڕێزی ئەوانەوە و ھیچ کاتێکیش بیر لەوە ناکەمەوە وەفایەکی وا دەرببڕم کە خیانەتەکەی لا وون بێت ! بەڵام بە درێژایی ژیانیش ئەو کەسانە لە چوارچێوەیەکی تایبەت دا دەمێننەوە لە بەرامبەر تێڕوانینی من بۆ ئەوان !
4.به‌کێ ئه‌ڵێیت مرۆڤی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌تواناو سه‌رکه‌وتوو؟؟؟
کەسێک بتوانێت ئەمڕۆ، بە ھەڵەکانی دوێنێ داھاتوو دروست بکات. لای من ئەوە خاوەن ئەزموونە و سەرکەوتووە.
5.تاچه‌نێک له‌پێناسه‌ی که‌سییه‌تی خۆت ڕازیت؟؟؟
تا ڕادەیەکی باش لە کەسیەتی خۆم ڕازیم بەڵام ئەمە نابێتە پێوەر چۆنکە گرنگە شتێکی وا بکەیت کەسانی دەوروبەریش ھەمان تێڕوانینیان ھەبێت بەرامبەر کەسایەتی تۆ، ئیتر نازانم کەسانی دەوروبەر چ تێڕوانینێکیان ھەیە !!!
6.زۆرینه‌ی ئه‌ندامان به خۆیشمه‌وه تا ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا وامان ده‌زانیت کچیت،،
له کاتێک دا له په‌یامی بابه‌ته‌کانتدا به نیگار خان وه‌ڵامیان بۆ ده‌نویت،،
چۆن بوو هیچ کات ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ت راست نه‌ده‌کرده‌وه و نه‌ت ده‌وت کوڕم؟؟؟
پرسیارێکی غەریبە و لە ھەمان کاتیش‌دا ڕەوایە ھھھھه بەڕاستی من کە سەرەتا ھاتمە ئەم یانە خۆشەویستەوە ئامانجی سەرەکیم خزمەت کردن بە یانە بووە، بۆیەشە لەوانەیە ئەوەندە بە گرنگم نەزانیبێ کە ئەم ھەڵەیە ڕاست کەمەوە.
7.بیرت له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه ناوه‌که‌ت بگۆڕیت بۆ ناوێکی کوڕانه؟؟
نەخێر، ھەرگیز چۆنکە ئەمە ناوە ڕاستەقینەکەی خۆمە و قەت بیریشم لەوە نەکردوتەوە بیگۆڕم.
دووباره‌به‌خێربێیت سه‌رچاوان هیوادارم ماندووم نه‌کردبیت
بهختهوهرووسهرکهوتووبیت له‌سه‌رجه‌م بواره‌کانی ژیاندا خۆشحاڵم
کهتوانم گه‌ربه‌م چهنددێڕهش بێت پێشوازی لهمیواندارییهکهت بکه‌م به‌ڕێزم...
دووبارە سوپاس بۆ تۆش، ھیوادارم توانیبێتم وەڵامێکی پێویستی پرسیارەکانم دابێتەوە.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ کاک Sarwar Qaradaxi
ده‌ست خۆش کاک سیروانی برام بۆ میوانداری کاک نیگار،
ئه‌خوازم ئه‌م هاورێمان کاتێکی خۆشی هه‌بێت له‌م ساباته و زۆر به‌خێرهاتنی ئه‌که‌م،
سوپاس بۆ تۆ، برای بەڕێزیت.
1- لای به‌ڕێز کاك نیگــــار ئه‌و ره‌وشتانه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌ن مرۆڤ بۆیان تێبکۆشێت چێـــــن؟؟
ئەو ڕەوشتەی کە شایەنی ئەوەیە مرۆڤ بۆی تێبکوشێت و دەرگایەکیش بێت بۆ سەرجەم ڕەوشتە جوانەکان بریتییە لە (ڕاستگۆیی) کە پێشەنگی ھموو ڕەوشتەکانە لە لای من.
2- له‌و ژیانه‌ی که هه‌تبوه هیچ کات دابڕاویت له خهنهوادهکهت به هه‌ر هۆیه‌ك بێت؟ گه‌ر نا ! پێت وانیه دابڕان‌و دوری لێوه‌ی فێر ئه‌بین؟؟
سوپاس بۆ خوا کە تا ئێستا ڕووبەرۆی ئەم شتە نەبومەتەوە، بەڵام بێگۆمان دابڕان و دووری وانەیەکە لە وانەکانی ژیان کە لەوانەیە زۆر شتی لێوە فێربیت یان بە واتایەکیتر ھۆیەکە بۆ تێگەیشتن لە کۆستەکانی ژیان.
3- لابروێر ده‌ڵێ "خۆشه‌ویستی زۆران بازێیه ئافره‌ت سه‌رکه‌وتووانه لێی ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر ویستی" له‌ژیانی به‌ڕێزتان که‌وتویته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌و دابڕان بوبێت له‌نێوانتانا وه ئایا تۆ چیت هه‌یه پێمان بڵێیتبۆ ئه‌م وته‌یه؟؟؟
نەخێر نەکەوتومەتە داوی خۆشەویستیەوە تا ئێستا، بەڵام پێم وایە ئەم وتەیە زۆر راستە چۆنکە ھەر ئافرەت سەرپشکە لەوەی بتوانێت خۆشەویستی سەرکەوتوو بنیات بنێت یان لە ناوی ببات.
4- "ئه‌گه‌ر له یه‌که‌مین هه‌نگاودا سه‌رکه‌وتنمان به ده‌ست بهێنایه ، ههوڵو کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما" به‌ڕێزتان چیتان هه‌یه بۆ ئه‌م وته‌یه؟؟
لە ڕاستی دا ھەوڵ و کۆشش بنەمای سەرکەوتنە، تۆ کە ھەوڵ بۆ کارێک ئەدەیت و ئەو ھەنگاوانەی ڕوبەڕووت دەبنەوە لەو ماوەیە فێری زۆر شتت ئەکات، بۆیە ئەگەر سەرکەوتن بە یەکەم ھەنگاو بوایە ئەو کاتە سەرکەوتن ھیچ چێژێکی نەدەبوو.
ئه‌خوازم باش بیتو هه‌رده‌م شاد‌و به‌خته‌وه‌ربیت
بژیت، سوپاس بۆ تۆی گۆڵ.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ کاک yadgar
به‌خێر بێت نیگار گیان بۆ میوانداری یانه‌ی کوردژین ،
هیوام وایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاورێێاندا ساتی خۆش به‌سه‌ر به‌ریت ،
دووباره زۆر به‌خێر هاتنت لێ ده‌که‌م ئه‌خوازم ماندوو نه‌بیت قه‌ت له ژیاندا..
سوپاس بۆ تۆ و کاک سیروان، ھەر سەرکەوتوو بن.
1- ژیان نرخیکی ئەوتۆی نییە لەلای زۆر بەی مرۆڤەکان ئایا لای تۆ نرخیکی گرانی هەیە کە بۆ خۆشی زۆرترین هەوڵی بۆ بەی؟؟
ژییان تاقیکردنەوەیەکە و کۆتایی دێت کە لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت نرخێکی ئەوتۆی نیە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ ژیان وەلاوە نێیت پێویستە کارێکی وا بکەیت لە ژیان سەرکەوتوو بیت و سوودێکت بەو کۆمەڵگایە گەیاندبێت کە تێیدایت نەک تەنھا بە خۆشی خۆتەوە خەریک بیت !
2- لێبوردن کاری مرۆڤی گه‌ووره‌یه و حه‌زکردن له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه کاری مرۆڤی ترسنۆکه!!
تا چه‌ند ئه‌م ووته ڕاسته به لاته‌وه ؟
سەد لە سەد لەگەڵ ئەم ووتەیە دام و زۆر ڕاستە بە بڕوای من، چۆنکە مرۆڤی ترسنۆک ھەمیشە ئەوەندە بێ ھێزە کە پەنا دەباتە بەر کارێکی نەگۆنجاو تۆڵە سەندنەوەش وەک نموونە، لە بەرامبەریش دا مرۆڤی خاوەن ئیڕادە و بەھێز ھەردەم لێبووردەیە و گەورەی زەوی و ئاسمانیش لەسەرووی ھەموو شتێکەوە کە گەورەترین لێبووردەیە ئینجا ئێمەی مرۆڤ چۆن لێبوردە نەبین.
3 - ئه‌گه‌ر که‌سێک بڵێت ئامۆژگاریه‌کم بکه چ شتێکی پێده‌ڵێیت؟
پێی ئەڵێم (ھەرگیز ڕووی خۆت لە ڕاستی وەرمەگێڕە، و باوەڕت بە خۆت بێت لە ژیان دا)
دووباره به‌خێر بێت هاورێێ گیان ئه‌خوازم
به هۆی پرسیاره‌کانمه‌وه ماندوم نه‌کردبێتی ،،
کاتت خه‌نده و ئاسوده‌یی بێت ،،،
دووبارە سوپاس بۆ تۆ، بژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ بەڕێز Frishtai Jwani
ئه‌ندامی به‌تواناو لێهاتوو و رۆح سوکی یانه‌ی کوردژین و هاوڕێ و برای به‌ڕێز و ئه‌زیزم کاکه نیگار گیان به‌خێربێیت بۆ نێو ساباتی ئه‌زیزان
پێم خۆشه چه‌ند پرسیارێک ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان بکه‌م گه‌ر نه‌بمه هۆی ماندوو بونت ..
زۆر سوپاس بۆ تۆ، ب خۆشحالییەوە ئامادەم بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکانتان.
1. هه‌موو هه‌وڵ بۆ ئاینده ئه‌ده‌ین،، کاک نیگار ئایندهی خۆی چۆن ئه‌بینێت؟
یەک لە شتە بە نرخەکانی ژیان ھەوڵ دان بۆ ئایندەیە، پێم وایە ھەموو تاکێک لە ژیان بە ئاواتی ئایندەیەکی گەشە، بەڵام ھیچ ئاواتێک بەدی نایەت تا ھەوڵی بۆ نەدەیت، من ئەوەی لە توانام دابێت دەیکم لە پێناو ئایندەیەکی گەش و پڕشنگدار و باوەرم وایە دەتوانم ئەمە بەدیبھێنم، ھیوادارم قەدەریش ھاوکار بێت.
2. جوانترین شت له دنیادا سه‌رنجی راکێشابیت چی بووه؟ هه‌ر جۆره جوانیه‌ک بێت..
زۆربەی کات ئەوەم دووپات کردوتەوە کە جوانی (دایک) گەورەترین، نایابترین، بەنرخترین و سەرنجڕاکێشترین جوانییە کە بینیبێتم.
3.(( خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌ندامانی کوردژین )) چۆن تێبینی ئه‌که‌یت؟
لەو بڕوایە دام کوردژین خۆشەویستی و پەیوەندییەکی پتەوی لە نێوان ئەندامان دروست کردووە و ئەندامان بە دڵ لەگەل یەکدان و ھەر ئەم خۆشەویستییەش وایکردوە ھەموو لایەک لە خزمەت کردنی ئەم یانەیە دابن و ھیوادارم ئەم خۆشەویستییەش سات لە وای سات پتەوتر بێت.
له کۆتایدا هیوای ژیانێکی پر خۆشی و ته‌مه‌نێکی درێژ و له‌ش ساغی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم
ئاسوده‌و کامه‌ران بیت
دووبارە سوپاس بۆ تۆ، سەرکەوتوو بیت لە ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







به‌خێر هاتنی کاک نیگار ده‌که‌م و ده‌ست خۆشی له کاک سیروان ئه‌که‌م بۆ ئه‌م میوانداریه
من پرسیارم نیه به‌س حه‌زمکرد به‌خێر هاتنت بکه‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیت بۆ ئه‌خوازم
سه‌رکه‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاکە نیگار گیان بەخێربێیت و دەستی بەڕێوەبەرایەتیش خۆش بێت بۆ میوانداری ئەمجارەیان
برا ئەزیزەکەم زۆر خۆشحاڵم بە میوانداری تۆی ئەزیز و ئەڵێم: یاخوا بەخێربێیت.
براگیان کەمێک ماندووت ئەکەم بەپرسیارەکانم، ئەوەش کێشە نیە هههههههه.
پرسیارەکانم:
١- تا ئێستا حەزت لە ناوێک بووە تا بیکەی بەنازناوت، ئەگەر بەڵێ، ئەو ناوە چیە؟
٢- تۆ پێت وایە ناسینی خود و ونبوون لە بووندا چین؟ مەبەستم پێناسەیان بکەیت.
٣- گوێ لە چ هونەرمەندێک و گۆرانی بێژێک ئەگری و حەزت بەدەنگی کێیە؟
٤- بڕوسڵی دەڵێ: گوێمەگرە کە دەڵێ بزانە چی دەڵێ.
٥- وتەیەک هەیە ئەڵێت: خۆشەویستی یەکەم تاڕاددەیەک بێ عەقڵیە، بەڵام دونیایەکە لە مەراق.
٦- دەبا کەمێک بتناسین زیاتر، توڕەی، ئارامی، یا ...؟
٧- دڵت زۆر بەچی خۆش ئەبێت؟
٨- لەگەڵ شیعرا چۆنیت؟ حەز بەشیعری کامە شاعیر ئەکەیت؟
٩- چۆن پێناسەی ئەمانە ئەکەیت؟ وەفا ... خیانەت ... دڵ ... دایک و باوک.
١٠- داواکاریەکت لێ ئەکەم، تا ئێستا نەم بینیوی زۆربەی ئەندامانیش وان، دەکەواتە وێنەیەکی خۆتمان بۆدابنێ.
واهەست ئەکەم بەس بێت، هەر ئەوەندە ماندووت ئەکەم
ئینشآءاللە هەردەم سەرکەوتوو ئەبیت و بەختەوەر و ئاسوودەبیت
ڕێز و خۆشەویستیم بۆت کاکە نیگار گیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ کاک sirwan
سلاو کاکه نیگار به‌خێر بێیت بۆ ساباتی کوردژین هیوام به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی تۆی به‌رێزه
هیوادارم که‌هه‌رده‌م له کاره‌کانت سه‌رکه‌وتوو بیت و ژیان لات خۆش و به‌خته‌وه‌ر بێت ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌موو هه‌ول و ماندوو بونێکت له یانه
منیش زۆر سۆپاستان دەکەم و دەستان خۆش بێت، بەڕاستی ھەوڵ و ماندووبۆنتان بەم یانە خۆشەویستەوە دیارە، ھیوادارام ھەر سەرکەوتوو بن.
1- من ئه‌لێم ( ژیان چیه جگه له ئاشنابوونی دوو بێگانه و بێگانه بوونی دوو ئاشنا ) ،،،،،،،،،،،
لێکدانه‌وه‌ت بۆ ئه‌م وته‌ییه چییه ؟
ژیان دەروازەیەکە کە ھەموو جۆرە ڕووداوێکت بۆ دێنێتە بەردەم ! بەڵام ئێمە وەک مرۆڤ تا چەند دەتوانین ڕووبەڕووی ئەو ڕوداوانە ببینەوە، واتای ژیان لەمەدا کۆ دەبێتەوە، تو کە توانیت بسەر ئەم بارۆدۆخانە دا زاڵ بیت ئەو کاتە ئاشنا بوون و بێگانەبوون بۆتو وەک یەکە چۆنکە بناخەیەکت دروست کردووە بۆ خۆت.
2- دیل کارنگی له سه‌ره‌تای په‌رتوکی (یاساکانی ژیان ) ئه‌لێت :( بیر له رابردوو مه‌که‌ره‌وه ،، به‌یانیت نادیاره ،،، داهاتووت ئه‌مرۆیه )
به‌ڕای به‌رێتان ئه‌م وته‌ییه تا چه‌ند له نێو دل و ده‌رونی ئێمه قبول ده‌کرێت ؟
من پێم وایە ئەمە گەورەترین یاسای ژیانە، چۆنکە ڕابردوو وەک قەدەرێک وایە بۆ ئێمە و شتێکە تێپەڕیوە ئیتر نا‌توانیت ژیان بگەڕێنینەوە دواوە، بۆیە ئەمرۆش داھاتۆتە چۆنکە خۆت ئیرادەی ئەوەت ھەیە کە داھاتوو دروست بکەیت، بۆیە زۆر گرنگە ھەمۆ مرۆڤێک ئەم یاسایە بکاتە ڕێچکەیەک بۆ ژیان.
هیوام به‌خته‌وه‌ری تۆیه له ژیان
کاتت شاد هیوادارم که ماندووت نه‌که‌م
دووبارە سوپاس بۆ تۆ، دڵخۆش بووم بە بەژداریکردنت لە پرسیارەکان، سەرکەوتن بو ھەموو لایەک.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ پــــــرژه خان
به‌خێر هاتنی کاک نیگار ده‌که‌م و ده‌ست خۆشی له کاک سیروان ئه‌که‌م بۆ ئه‌م میوانداریه
من پرسیارم نیه به‌س حه‌زمکرد به‌خێر هاتنت بکه‌م هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخیت بۆ ئه‌خوازم
سه‌رکه‌وتووبیت
زۆر سوپاس، ھیوای لەش ساغی و تەمن درەژیت بۆ تو و ھەموو ھاوڕێیان دەخوازم، بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وەڵام بۆ کاک Muslim
کاکە نیگار گیان بەخێربێیت و دەستی بەڕێوەبەرایەتیش خۆش بێت بۆ میوانداری ئەمجارەیان
برا ئەزیزەکەم زۆر خۆشحاڵم بە میوانداری تۆی ئەزیز و ئەڵێم: یاخوا بەخێربێیت.
براگیان کەمێک ماندووت ئەکەم بەپرسیارەکانم، ئەوەش کێشە نیە هههههههه.
زۆر سوپاس بۆ تۆ برای بەڕێزیت، بە پێچەوانەوە دڵخۆشم بە پرسیارەکانت
١- تا ئێستا حەزت لە ناوێک بووە تا بیکەی بەنازناوت، ئەگەر بەڵێ، ئەو ناوە چیە؟
نەخێر، ھەر ئەم ناوەی خۆم بەکار ھێناوە.
٢- تۆ پێت وایە ناسینی خود و ونبوون لە بووندا چین؟ مەبەستم پێناسەیان بکەیت.
ناسینی خۆد ئەوەیە کە کەسایەتی خۆت دروست کردبێت لە ژیان و ئامانجێت ھبێت کە ھەڵی بۆ بدەیت، بەڵام وونبوون بە پێچەوانەوە ئەوەیە کە ڕێگایەکی نەزانراو و بێ بنەمات گرتبێتەبەر لە ژیان.
٣- گوێ لە چ هونەرمەندێک و گۆرانی بێژێک ئەگری و حەزت بەدەنگی کێیە؟
ھونەرمەندی دەنگخوش عبدالقھار زاخۆیی
٤- بڕوسڵی دەڵێ: گوێمەگرە کە دەڵێ بزانە چی دەڵێ.
ووتەیەکی جوانە تێگەیشتن لە قسە گرنگترە لە تەنھا گوێگرتن چۆنکە تێگەیشتن سوودی قسەکەت پێ دەگەیەنێ.
٥- وتەیەک هەیە ئەڵێت: خۆشەویستی یەکەم تاڕاددەیەک بێ عەقڵیە، بەڵام دونیایەکە لە مەراق.
لەوانەیە ! بەڵام نازانم چۆنکە تا ئێستا نمکردووە ھھھھھه
٦- دەبا کەمێک بتناسین زیاتر، توڕەی، ئارامی، یا ...؟
کەسێکی ئارام و لەسەرخووم بەڵام ھەندێک کاتیش توڕە دەبم ھھھھە بەڵام لەسەر شتی حەق.
٧- دڵت زۆر بەچی خۆش ئەبێت؟
کاتێک کارێک بکەم و ئەنجامێکی باشم ھبێت لەو کارەدا زۆر دڵخۆش دەبم.
٨- لەگەڵ شیعرا چۆنیت؟ حەز بەشیعری کامە شاعیر ئەکەیت؟
حەز لە شیعر دەکەم و جار جاریش دەیخوێنمەوە، سەرسامم بە شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس.
٩- چۆن پێناسەی ئەمانە ئەکەیت؟ وەفا ... خیانەت ... دڵ ... دایک و باوک.
وەفا: تەواوکەری ژیانە، ژیان بەوەوە جوانە.
خیانەت: پیسترین سیفاتە لە ژیان دا.
دڵ: سەرچاوەیەکە بۆ خۆشی و ناخۆشیەکانی ژیان.
دایک و باوک: خۆشەویستترین کەسانی سەرزەوین.
١٠- داواکاریەکت لێ ئەکەم، تا ئێستا نەم بینیوی زۆربەی ئەندامانیش وان، دەکەواتە وێنەیەکی خۆتمان بۆدابنێ.
بەسەرچاو، لە ماوەیەکی نزیکدا وێنەی خۆم دادەنێم.
ئینشآءاللە هەردەم سەرکەوتوو ئەبیت و بەختەوەر و ئاسوودەبیت
ڕێز و خۆشەویستیم بۆت کاکە نیگار گیان.
دووبارە سوپاس، ھەر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه