❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گـــازی ئــۆزۆن یــا تـه‌بــه‌قــه‌ی ئــۆ‌زۆن ...

.

نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » هــاوکـــاری
  •  » گـــازی ئــۆزۆن یــا تـه‌بــه‌قــه‌ی ئــۆ‌زۆن ...

#1 2011-05-02 18:43:57

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

گـــازی ئــۆزۆن یــا تـه‌بــه‌قــه‌ی ئــۆ‌زۆن ...

سڵاو بۆ ئێوه‌ ..
به‌ڕێزان بابه‌تم ئه‌وێت له‌سه‌ر گازی ئۆ‌زۆن ،، یا ته‌به‌قه‌ی ئۆزۆن ،،
ئه‌رك نه‌بێت ،، زۆر مه‌منون بۆ هاوكاریتان ،،
هیوامه‌ ته‌ندروست باشبن هه‌میشه‌.

ڕێزم بۆ ئێوه‌ ...

Kurdzhin

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-92dc455286.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#2 2011-05-02 19:26:47

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: گـــازی ئــۆزۆن یــا تـه‌بــه‌قــه‌ی ئــۆ‌زۆن ...

سلاو ڤیان خان سەردانێکی ئەم لینکە بکە رەنگە سودی هەبێت بۆت

ئەمەی خواروەش چەند زانیاریەک دەربارەی ئۆزۆن هیوادارم کە سود مەند بیت پێیەوە

ئۆزۆن غازێكی ژەهراوی، بەڵام سوودبەخش

پ‌د‌فچاپکردنپۆستی ئەلیکترۆنی

گازی ئۆزۆن O3، رەنگی زەردەو یەكێكە لەگازەكانی هەواو لەگەڵ ترۆبۆسفیر-یشدا یەكێكە لەچینە سەرەكییەكانی پێكهاتەی بەرگە هەوا، سەرەڕای ئەوەی غازێكی سوودبەخشە بۆ ژینگە، لەهەمان كاتیشدا ژەهراوییەو لەهەندێك شوێندا زیانی گەورە بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
ئۆزۆن دەوری بەشێك لەبەر گەهەوای داوە
ئۆزۆن هەموو هەوای دەوری زەوی داناپۆشێت، بەڵام چەندین چینی دیكەی زەبەلاح هەن كەئۆزۆنیان لەخۆگرتووە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتیی فرمانی ئۆزۆن دەورەدانی ئەو هەوایەیە كەمرۆڤ هەندێك لەو هەوایە بۆ هەناسەدان بەكاردەهێنێت، بەشێوەیەكی ئاسایی گازی ئۆزۆن هاوتەریبە لەگەڵ چینە هەوای ستراتۆسفیرداو بەردەوام بەشێكی زۆر لەگەردیلەكانیان بەشێوەی كیمیایی تێكەڵ بەیەكتریی دەبن و لەیەكتر جیادەبنەوە، كاتێكیش گازی ئۆزۆن دەكەوێتە ژێر كاریگەرییە بەهێزەكەی تیشكی خۆرەوە، ئەوا شیدەبێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەر گەردێكی ئەو غازە پێكهاتووە لەسێ گەردیلەی ئۆكسجین، لەبەرئەوە شیدەبێتەوە بۆ دوو گەردیلەی ئۆكسجین و گەردیلەیەكی دیكەی ئۆكسجین بەسەربەخۆیی، دواجار ئەو دوو گەردیلەیەی گازی ئۆزۆن كەپێكەوەن، وون نابن و شی نابنەوەو لەناوچەی چینە هەوای ستراتۆسفیر-دا بەشێوەیەكی هاوسەنگ دەمێننەوە، ئەو هاوسەنگ بوونەش لەو چینە هەوایەدا وادەكات بەردەوام ئۆزۆن لەچڕبوونەوەو دروستبوونی نوێدابێت، بەڵام هەر هەمان ئەو دوو گەردیلەیەی ئۆزۆن لەهەندێ باری كیمیاییدا كاریگەریی تەواویان هەیە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئۆزۆن.

تیشكی خۆرو دووكەڵ دوو دژكارەی ئۆزۆن
سەرەڕای ئەوەی گازی ئۆزۆن سوودێكی زۆری دەبێت ئەگەر لەچینەكانی سەرەوەی هەوادا زۆر بێت، هەروەك لەهەندێ ناوچەشدا لەیەك ملیۆن گەردی هەوا، تەنها یەك گەردیان ئۆزۆنە، بەڵام بەپێچەوانەوە زیانێكی زۆر گەورە دەبێت ئەگەر لەچینەكانی خوارەوەدا بوونی زۆر بێت، بەجۆرێك كە هاتنە خوارەوەی بەشێك لەئۆزۆن و تێكەڵاوبوونی بەهەوای ئاسایی بۆ هەناسەدان، وادەكات مرۆڤ لەهۆش خۆی ببات و چەند دیاردەیەكی دیكەی خراپیش لەسەر باری تەندروستیی دروست بكات، كەهەندێكجار كار لەهەردوو سییەكان دەكات و بەرگرییان لەئاست بەكتریادا كەمدەكاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی شیبوونەوەی خانەكانی لەش، ئەو هۆكارانەش كەوادەكەن ئۆزۆن لەچینە ئاساییەكەی خۆی بێتە خوارەوە، یا كون ببێت، یا تەنك ببێتەوە، تیشكی خۆرو دووكەڵی كارگەو ئۆتومبێلەكانن، چونكە تیشكی خۆرو دووكەڵ، دوو هۆكاری سەرەكین بۆ شێواندنی گەردەكانی هەواو گەرمتركردنی ژینگەی ئاسایی، بەتایبەت كەئێستا ژمارەیەكی زۆری ئۆتومبێل هەیەو بەهۆیەوە زیانێكی ئێجگار گەورە بەبەرگە هەواو شیبوونەوەی ئۆزۆن دەگەیەنێت.
بەردەوامی ژیان بەهۆی ئۆزۆنەوەیە
ئۆزۆن دەورێكی گرنگی لەپاككردنەوەو خاوێنڕاگرتنی كەشوهەوادا هەیە، چونكە گۆی زەوی لەو تیشكە زیانبەخشەی خۆر دەپارێزێت كە بەتیشكی سەروو وەنەوشەیی ناسراوە، ئۆزۆن لەتوانایدایە 99 لەسەدی ئەو تیشكە زیانبەخشانە بەتیشكی سەروو وەنەوشەییشەوە هەڵبمژێك، كە ئەگەر بێت و ئەو تیشكە زیانبەخشانە بەشێوە چڕوپڕەكەی خۆیانِ بگەنە سەر زەویی، ئەوا هیچ بوونەوەرێك نامێنێت كەبەهۆی نەخۆشی كوشندەی شێرپەنجەوە توانای لەژیاندا مانەوەی بمێنێت، واتە دەكرێت بوترێت بەردەوامی ژیان بەهۆی ئۆزۆنەوەیە.

كونبوونی ئۆزۆن بەچەند هۆكارێكی یەك لەدوا یەك دروست دەبێت كەئەمانەن:
1-تیشكی سەروو وەنەوشەیی هەڵدەستێت بەتێكشكاندنی پێكهاتەكانی كلۆرو فلۆرو كاربۆن (CFCs)، ئەوەش دەبێتە هۆی پێكهاتنی گەردی كلۆلی چالاك.
2-گەردی كلۆری چالاك، كارلێك لەگەڵ بەشێك لەغازی ئۆزۆندا دەكات.
3-لەئەنجامی ئەو یەكگرتنەوە گەردی كلۆرو بەشێك لەئۆزۆن یەكدەگرن ئەمەش = بەدوو ئۆكسجین و یەكەم ئۆكسیدی دوو كلۆر.
4-لێرەشەوە گەردی ئۆكسجینی چالاك لەگەڵ لەگەڵ یەكۆكسیدی كلۆر كارلێك دەكات و گەردی كلۆری خاوێن دروست دەبێت كەبەشێك لەئۆزۆن هەڵدەوەشێنێتەوەو بەمەش سووڕی هەڵوەشاندنەوەی ئۆزۆن دەگاتە كۆتایی.

وێنەی نەمانی بەشێك لەگازی ئۆزۆن، كەئەو دیاردەیە لای ئێمە بەكونبوونی ئۆزۆن ناسراوە
سەرچاوەكان: ویكیپیدیا كەئەویش لەهەرسێ سەرچاوەی (نزوب الاوزون، اوزونوسفیر، اوزون تروبوسفیری) وەریگرتووە.

**********************************************
ۆزۆن غازێكی ژەهراوی، بەڵام سوودبەخش

پ‌د‌فچاپکردنپۆستی ئەلیکترۆنی

سێ شەممە, 29 ئازار 2011 17:00

وەرگیراو

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

#3 2011-05-05 05:58:49

✿AsiNat✿
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: ❤سلــێـمانـی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-08-11
په‌یامه‌كان: 1559
WindowsMSIE7

Re: گـــازی ئــۆزۆن یــا تـه‌بــه‌قــه‌ی ئــۆ‌زۆن ...

ده‌سته‌كانت خۆش كاك سیروانی به‌ڕێز ،، ماندوومكردی ،،
به‌هیوام به‌خته‌وه‌ر و هه‌میشه‌ ته‌ندروست باشبیت اینشاءالله‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

  •  » هــاوکـــاری
  •  » گـــازی ئــۆزۆن یــا تـه‌بــه‌قــه‌ی ئــۆ‌زۆن ...

خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net