❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یوفا سكاڵایه‌كی ریاڵ‌ مه‌دریدی ره‌تكرده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-03 06:55:24

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

یوفا سكاڵایه‌كی ریاڵ‌ مه‌دریدی ره‌تكرده‌وه‌

(سبه‌ی):
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سكاڵایه‌كی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌به‌مه‌به‌ستی سزادانی سێ یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌ی كردبو.
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدی ئیسپانی له‌ یاری رۆیشتنی قۆناغی پێشكۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا به‌ ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی دۆڕاند، به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر سێ یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تۆماركردو داوایان له‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا كرد كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌رسێ یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، دانیال ئه‌لڤێس، سێرجیۆ بۆسكێتس، پیدرۆ رۆدریگێز، دا بكات به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و سێ یاریزانه‌ له‌و یاریه‌دا ته‌مسیلیان كردوه‌و ناوبژیوانی یاریگایان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه‌,
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی یانه‌ی ریاڵ‌ مه‌دریدیشدا لیژنه‌ی ئینزیباتی سه‌ر به‌ یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) ره‌تیكرده‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ به‌ڵگه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستدا نیه‌ تا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و بڕیاری له‌باره‌وه‌ بدات.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net