.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی هه‌وڵی كڕینی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچیستهرسیتی هاونیشتمانی (كارلۆس تیڤێز) ده‌دات و ده‌یه‌وێت له وه‌رزی داهاتوودا ئه‌و هێرشبه‌ره بهێنێته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئیمزابكات .
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئینگلته‌را بلاَویكردهوه كه به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی ئه‌و وولاَته چاویان بڕیوه‌ته یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچیستهرسیتی (كارلۆس تیڤێز) و به‌نیازن یاریزانی ناوبراو له كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هاتن و چوونی هاوینه‌ی یاریزانانی ئه‌م وه‌رزه‌دا په‌لكێشی یانه‌كه‌یان بكه‌ن .
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئینگلته‌را ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانی یانه‌ی مانچیستهرسیتیهوه كردووه و داوایان له به‌رپرسانی ئه‌و یانه‌یه كردووه كه له ماوه‌ی داهاتوودا بگه‌نه ڕێكه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر بۆندی ئه‌و یاریزانه و گواستنه‌وه‌ی تیڤێز بۆ ڕیزی یانه‌كه‌یان له هاوینی داهاتوودا .
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئینگلته‌را ڕایانگه‌یاندووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی چێڵسی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه كه بڕی 43 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش به یانه‌ی مانچیستهرسیتی بكه‌ن له به‌رامبه‌ر فرۆشتنی ئه‌و هێرشبه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه به یانه‌كه‌یان .
جێ ی باسه بێجگه له یانه‌ی چێڵسی هه‌ردوو ئه‌نته‌رمیلان یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ كڕینی تیڤێز و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له ماوه‌ی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی فه‌ڕمی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری ناوبراو ئیمزا بكه‌ن و له وه‌رزی داهاتووشدا بیهێننه ڕیزی یانه‌كه‌یانه‌وه .
شایه‌نی باسه كارلۆس تیڤێزی ته‌مه‌ن 27 ساڵ وه‌رزی 2009 به‌بڕی 29 ملیۆن یۆرۆ له ڕیزی یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزیه‌وه ڕووی كرده ڕیزی یانه‌ی مانچیستهرسیتی و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌شدا وه‌رزی 2014 بۆنده‌كه‌ی كۆتایی پێدێت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
