.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






1- ئافره‌تان میوانی ناوه‌ختیان پێ خۆش نیه ، که‌واته پێش ئه‌وه‌ی میوانێک بێته ماڵه‌که خانمی ماڵ ئاگادار بکه‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی کاتی ته‌واویان هه‌بێت خۆیان ئاماده بکه‌ن و خۆ ئاماده‌کردنیان زۆر به پێویست ده‌زانن بۆ پێشواز...ی کردن له میوان .
2- ڕۆژانه پرسیار له هاوسه‌رت بکه ، چ کارێکت هه‌یه من بتوانم بۆت ئه‌نجام بده‌م ؟
3- کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کت لێ ڕوو ئه‌دات داوای لێبوردن بکه ، ئه‌گه‌ریش هه‌ڵه‌که هی تۆ نه‌بوو دیسانه‌وه ڕوخساری پێناخۆشبوون نیشان بده!
4- به‌رده‌وام زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوانت بێت ، به دڵنیایه‌وه پێبکه‌نه دنیاش بۆت پێئه‌که‌نێت ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه دروسته .
5- سوپاسی ماندوو بوونه‌کانی هاوسه‌رتان بکه‌ن ، ئه‌وکات ببینه تا چه‌ند ئه‌و سوپاسه کاریگه‌ری له‌سه‌ر خێزانه‌که‌ت هه‌یه .
6- بیر له‌وه بکه‌ره‌وه که هاوسه‌ره‌که‌ت باشترین هاوسه‌ری دونیایه ، چاکترین دایکی دونیایه و باشترین بوکی خێزانهکهشته ، به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌یته‌وه ئه‌وا بیرکردنه‌وه ئه‌بێته ڕاستی .
7- ڕه‌زیل مه‌به و به تایبه‌ت له وه‌صفی هاوسه‌ره‌که‌تدا ده‌ستکراوه‌به ، به‌ڵام بیرت نه‌چێت له هیچکارێکدا زیاده‌ی مه‌خه‌ره سه‌ر و مباڵغه مه‌که ، ئه‌بێت ئه‌و وهصفهی که ئه‌یکه‌یت له هاوسه‌ره‌که‌تدا بیبینیت ئه‌گه‌ر وانه‌بێت به شێوازێکی خراپ ئهشكێتهوهو له‌وانه‌یه به توانجی له قه‌ڵه‌م بدات .
8- پشتگیری هاوسه‌ره‌که‌ت بکه و یارمه‌تی بده تا بتوانێت توانا شاراوه‌کانی خۆی ده‌ربخات .
9- له جیاتی دیاری گرانبه‌ها ، کاتی خۆت پێشکه‌ش به خێزانه‌که‌ت بکه ، ئه‌وه‌ی تێبگه‌یه‌نه که هاوسه‌ره‌که‌ت زۆر بۆت گرنگه و گوێی لێ ئه‌گریت ئه‌گه‌ر چی له‌و ڕۆژه‌شدا زۆر ماندوو بیت به ده‌ست کاره‌کانته‌وه ، به چڵه گوڵێت ئه‌وت له بیر بێت و له‌بیری نه‌که‌یت .
10- ئه‌وه بزانه کاتێک هاوسه‌ره‌که‌ت پێت ده‌ڵێت توشی سه‌رئێشه بووم چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌که‌ی حه‌بی ئارامکه‌ره‌وه نیه ، دڵنیابه ته‌نها پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌کانی تۆی که‌مه وه داوایان ده‌کات .
11- هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت شهر مه‌که ، چونکه ناگونجێت له‌و شه‌ره سه‌رکه‌وتوو بیت ، ئه‌گه‌ر تۆ سه‌رکه‌وتووش بیت ، دیسانه‌وه شکاندنی هاوسه‌ره‌که‌ت شکاندی خودی خۆته که‌واته هه‌رگیز سه‌رکه‌وتوو نابیت ، بۆیه ئه‌گه‌ر دوچاری شه‌ریش بویت له سه‌ره‌تاوه خۆتی لێ به دوور بگره که ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌زانیت
سةرجاوة كوفارى بريار

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xoshbet

له‌سه‌ر هێڵ نییه





زؤر سوباس دةستى تؤش حؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
