.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














جەنگی دەروونی تورکان لەدژی کوردان
زۆر دەمێکە دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تیرۆیستی تورکان شەڕێکی دەروونیان لەدژی گەلی
ڕزگاریخوازی کورد بەڕپاکردووە ،بەتایبەت لەڕێگەی چەند زنجیرە دراماێک بەناوەکانی (دۆلی گورگان وزەویی چاک................هتد)بە تایبەت زنجیرە درامای زەویی چاک کەبەعەرەبی پێی ئەڵێن (الارض الطیبة)کە وەرگێراوەتە سەر زمانی عەرەبی ولەکەناڵی(م.ب.س)ی سعودیە بەخش ئەکرێت بۆ ڕای گشتی عەرەبی کە تا ئیستاش بە چاوی گومانەوە سەیری داوا و مافە ڕەواکانی گەلی کورد ئەکەن
ئەو زنجیرە درامایە باس لە کۆمەلگای کوردەواری باکووری کوردستان ئەکات ،کە گوایە بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد باکووری کوردستان لەدژی گەلەکەی خۆی شەڕ ئەکات نەک لەدژی هێزە داگیرەکەی تورکان کە باکووری کوردستانیان داگیرکردووە،کە هەموو لایەک ئەزانن کە ڕاپرسی لەسەر دەستووری تورکیا کرا لەبەرواری (١٢-٩-٢٠١٠)دا بەڕێووەچو،گەلی کورد لەباکووری کوردستان لەسەر داوای سەرکردایەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە باکووری وڵات زۆربەی گەل بایکۆتی ڕاپرسی یان کرد،وە هەرووەها تاوەکو ئیستا بە سەدان هەزار قوتابی کورد لەو بەشە بێ بەشن لە خوێندن بەزمانی کوردی ،کەچی ئیستا پەێوەندی نێوان هەڕێمی باشووری کوردستان وتورکیا بەرەو ئاسایی بوونەوە چووە کە لە ماوەکانی ڕابردوودا پەێوەندی نێوانیان لە هەڵکشان وداکشاندا بووە ،کەچی ئەیەوێت لەڕێگەی ئەو زنجیرە درامایانە شەڕی دەروونی گەلی کورد لەباکووری کوردستان و پارچەکانی تری کوردستان بکات،وە هەرووەها ناو بەناو بەبیانووی هەبوونی گەریلاشۆڕشگیرەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەهەڕێمی باشووری کوردستان ،سنوورەکانی هەڕێمی باشووری کوردستان تۆپ باران ئەکات وە ڕێگەی ئەو جۆرە زنجیرە درامایانە تورکان ئەیانەوێت مێژووی هەزاران ساڵەیە ی پڕ شانازی گەلی کورد تێکبدەن بەگشتی و بە تایبەتی مێژووی بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد لەباکووری وڵات کە گوایە بزوونتەوەییەکی ڕزگاریخوازی نی یە بزوونتەوەییەکی تیرۆریستی یە کە ئەمە دوورە لە ڕاستی یەوە،چونکە هێچ بزوونتەوەییەکی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە بەشەکانی کوردستاندا کەلە دژی داگیرکەرانی کوردستان بەرپاکراوە پەنابۆ هێچ کردەوەیەکی تیرۆریستی نەبردووە لەدژی هاووڵاتیانی سیڤڵی تورک وفارس وعەرەب لەشارەکانی تورکیاو ئێران وعێراق وسوریا کەمایەی شانازی یە بۆ نەتەوەی کورد ، کەچی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەهەموو شێوەو شێوازێک تیرۆری دەوڵەتیان لە دژی گەلی ئازادیخوازی کورد ئەنجام دراوە، لەژێر ناوەکانی(ئەنفال ،کیمیاباران،ڕاگواستن،ئاوارە کردن ودەربەدەرکردن،جینۆسایدکردن،بە تورک وعەرەب وفارس) کردنی کوردستان بە هاوکاری دەوڵەتانی تری وەکو شانشینی تیرۆريستی سعودیە وسووتاندنی دێ وکێلگەکانی کوردستان کە سەرچاوەیەکی ئابووری دانیشتوانی کوردستانە ،وە هەرووەها تیرۆر کردنی سەرکردەکانی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی گەلی کورد کە هەندێ لەو کردروە تیرۆریستی یانە سەری گرتووە وبەڵام هەندێکیان سەری نەگرتووە
وە هەر لەڕێگەی ئەو زنجیرە دراما یانە بەگەلەکانی خۆیان ئەڵێن کەوا گەلی کورد ،گەلێکی زۆر دواکەتووەوتوانای خۆ بەرێوەبردنیان نی یە بۆیە گەڵانی تورک وفارس وعەرەب بوونەتە سەرپەرستیاری گەلی کورد،کەئەمە لەکاتێکدایە کە هەر دوو گەلی عەرەب و تورک هێچ ئەزموونێکی ئەوتۆی فەرمانڕەواییان نەبووە،ئەوەشی هەیان بووە ئەزموونێکی سەرەتایی بووە ،جگە لە نەتەوەی فارس بەڵام نەتەوەی کوردکە هەزاران ساڵە لە سەر خاکی خۆی ژیاوە ئەزموونێکی دەوڵەتدارایی دوورودرێژی هەبووە کە خاوەنی چەندەها ئیمپراتۆریای مەزن بووە وەکو ئیمپراتۆریایەکانی (ئیلام،کاشی(کردۆنیاش)،گووتی،ماد(میدیا)،ساسانی)وە پاش داگیرکردنی کوردستان لە لایەن داگیرکەرانەوە ،هەرچەندە کورد ژێردەستەیی داگیرکەر بووە،بەڵام توانیوویەتی جۆرە سەربەخۆییەکی ناوچەیی هەبێت کە توانی گەلێک میرنشین دابمەزرێنێ ،وە هەرووەها ئەزموونە فەرمانڕەواییەکی هەڕێمی باشووری کوردستان کەلە ناوچەکەدا نموونەی ئەزموونيکی دیموکراسی پێشکەوتووە کە لە هەموو بوارە ژیانی سەردەمەدا پێشکەوتنێکی گەلێک باش بەدەست هێناوە کە لە مێژووی کۆن و نوێ گەلی کورد مێژووەیەکی گەشە بەڵام گەڵانی عەرەب و تورک ئەزموونێکی وایان نی یە کە مایەی شانازیان بێت بە تایبەتی گەلی تورک کە نەیتوانیووە ئەزموونێکی فەرمانڕەوایی باش پێشکەش بکات لە مێژووی سەرهەڵدانیان وەکو نەیەوەی تورک لە ناوچەکەدا بە تایبەتی ئەزموونە فاشەل وسەرنەکەوتووەیەکی ئیمپراتۆریانەخۆشەکەی عوسمانی کە ناڕێک و پێکترین ئەزموونی فەرمانڕەوایی بووە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا کە تا ئێستا پەڵەێکی ڕەشە لە مێژووی نەتەوەی تورک ومرۆڤایەتیدا ،کە بە شێوە یەکی زۆر خراپ مامەڵەیان لەگەڵ گەلە ژێر دەستیان کردووە بە گشتی و هەردوو گەلی کورد وئەرمەن بەتایبەتی,هەرلەبەرئەوەش بوو ئێستا دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی دیپلۆماسی سەرنەکەوتوو لەناوچەکە وجیهان بە تایبەتی لەگەڵ هەڕێمی باشووری کوردستان کەشەڕی کورد وکورد دورست بکەن لەگەڵ برانی کورد لەباکووری وڵاتی کوردستان،بەڵام هۆشیاری سەرکردایەتی سیاسی گەلی کورد ئەو هەوڵەی تورکان سەری نەگرت ،بۆیە ئێستا خەریکی بەرپاکردنی جەنگێکی دەروونینین لە دژی گەلی ئازادیخوازی کورد بەرپاکردووە،بەڵام ئەم هەوڵەشیان وەکو هەوڵەکانی تریان شکست ئەهێنێ
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن jwanmer (2011-05-04 11:30:46)

لهسهر هێڵ نییه