❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام / به‌شی يه‌كه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-05 23:57:18

WlaT_XoShNaW
خونچەی نوێ
شوێن: ShaQLLaWa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-09
دواترین سه‌ردان: 2013-07-02
په‌یامه‌كان: 135
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام / به‌شی يه‌كه‌م

تێگه‌یشتن له‌ ئیسلام
________________________________________
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
تێگه‌یشتن له‌مانای ئیسلام :
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ‌ [ قالت الاعراب آمنا قل لم تؤمنوا ولكن قولوا اسلمنا )
واته‌ گوندنشینه‌كان و به‌دوه‌كان هاتنه‌ لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم و گوتیان ئێمه‌ ئیمانمان هێناوه‌و دیاربوو منه‌تیان ده‌كرد به‌لام خوای تعالی وه‌لامیانی داوه‌ فه‌رموی ئیمان به‌ زمان نیه‌ به‌لكو ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن ئیسلامه‌ با ئیمان به‌ ته‌واوی له‌ناو دله‌كانتان جێگیر بێت ئینجا بلێن ئیمانمان هێناوه‌ . جا لێره‌وه‌ روو له‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ منه‌ت له‌سه‌ر خواو خه‌لك ده‌كه‌ن به‌ ئیمان كه‌چی نه‌ك هه‌ر ئیمان به‌لكو ئیسلامه‌تیه‌كه‌شیان نادروسته‌ چونكه‌ گه‌ر له‌ مانای ئیسلام تێگه‌یشتبان ئه‌و كات ده‌یانزانی ئه‌و قسانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن تا چه‌ند ده‌گونجێ‌ له‌گه‌ل ئیسلام ، هه‌ندێك كه‌س به‌ناو ئیسلامه‌ و كرده‌وه‌ی نیه‌ گوایه‌ دلی ساف و پاكه‌ ! سه‌یره‌ تاوان ئه‌نجام ده‌دات و ده‌لێ‌ خوا زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ من سزا بدات ، جۆره‌ها كاری نه‌شیاو ده‌كات خۆی وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ژمێرێ‌ كه‌ شه‌وو رۆژ له‌ تاعه‌ت دایه‌ (( افنجعل المسلمین كالمجرمین مالكم كیف تحكمون) ئایا ده‌یانه‌وێ‌ موسلمانی راسته‌قینه‌و موجرم و تاوانباران وه‌كو یه‌ك هه‌ژمار بكرێن و یه‌ك حیسابیان بۆ بكرێ‌ ئای چۆن بریارێكه‌ له‌ خۆوه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن . ده‌با له‌ بابه‌تی ئه‌مجاره‌مان تۆزێك باس له‌ به‌شی یه‌كه‌می بنچینه‌ی ئیسلام بكه‌ین ئه‌ویش (لا اله‌ الا الله) :
تۆ كه‌ ئه‌م برگه‌یه‌ به‌كار ده‌هێنی ده‌بێ‌ بزانی كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركێكی زۆر قورسه‌ و مه‌رجی خۆی هه‌یه‌ هه‌روه‌ها ئاسایی نیه‌ به‌سه‌ر زارت دابێت و به‌س نه‌خێر به‌لكو ده‌بێ‌ مه‌رجه‌كانی جێ‌ به‌ جێ‌ بكه‌یت و خۆت له‌و كارانه‌ به‌ دوور بگری كه‌ دژ به‌ به‌رنامه‌ی خوای په‌روه‌ردگاره‌ ئینجا تۆ به‌ موسلمان دائه‌نرێی ،
1- نابێ‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هاوبه‌ش بۆ خوا په‌یدا بكه‌یت و خوا به‌یه‌ك بزانی هه‌ر كاتێك كه‌سێكت به‌گه‌وره‌ دانا به‌ راده‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه‌ ئه‌وكارانه‌ی بۆ خوا ده‌شێ‌ تۆ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وا گومانی تێدا نیه‌ كوفره‌ و هاوبه‌ش په‌یاكردنه‌ .
2- نیسبه‌ت دانی ئه‌م سیسته‌مه‌ی ده‌یبینین له‌م جیهان بۆلای سروشت .
3- بروا هێنان به‌ هه‌موو قسه‌كان و فه‌رمانه‌كانی خوا ئه‌گه‌ر هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكات دژ به‌ فه‌رمانی خوا ئه‌وا له‌ ئیسلامه‌تیه‌كه‌ی راست ناكات بۆ نمونه‌ دورنه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كاری خراپ و جێبه‌ جێ‌ نه‌كردنی فه‌رمانه‌كانی .
4- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ‌ ئینكاری پیتێك له‌ قورئان بكه‌یت گه‌ر پێت وابێ‌ كه‌ قورئان ده‌سكاری كراوه‌ یان له‌ دانانه‌كه‌ی ته‌واو نیه‌ یان گومانت هه‌بی له‌ راستی پیته‌كی ئه‌وا كوفرو ئیلحاده‌ .وه‌كو ئه‌وانه‌ی ده‌لێن ئافره‌ت مافی خوراوه‌ له‌ قورئان كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌دان ئافره‌ت له‌و ریزه‌ بهێننه‌ خوار كه‌ خوا بۆی داناوه‌ ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن به‌ناوی ماف ئه‌سله‌ن خۆیان بروایان پێ‌ نیه‌ بۆ خاو خێزانی خۆیان رێگا ناده‌ن .
5- بروا هێنان به‌ گشت پێغه‌مبه‌ران و بروا نه‌هێنان ته‌نها به‌ پێغه‌مبه‌رێكیش ئه‌وا له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێ‌ و براوای نیه‌ .
6- ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌لی من نوێژ ناكه‌م یان رۆژو ناگرم تایبه‌ته‌ به‌خۆم با باش بزانێ‌ به‌هه‌له‌ چوه‌و نابێ‌ به‌ خۆی بلێ‌ موسلمان .
7- ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ غه‌یری خوا داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن له‌و كارانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوا بۆ نمونه‌ پارانه‌وه‌ له‌ مردوو له‌ دارو به‌رد و تێگه‌یشتن كه‌ دارو به‌رد و مردو خێرو خۆشیان بۆ دێنن یان خراپه‌یان له‌سه‌ر لاده‌به‌ن گومان له‌ كوفریان نیه‌ . چونكه‌ سودو زیان هه‌موی به‌ده‌ستی خوایه‌ .
8- سوكایه‌تی كردن به‌ ئاین ئه‌گه‌ر به‌ ئیشاره‌تیش بێت یان ته‌نها پێی رازی بێت ئه‌وه‌ دژ به‌ (لا اله‌ الا الله ) جولاوه‌ته‌وه‌ والله تعالی اعلم .
ماوه‌ بۆ به‌شی دووه‌م ان شاْ الله تعالی
ئاماده‌كرنی :مامۆستا مه‌لا كامه‌ران شه‌قلاوه‌يی

Kurdzhin
فـه‌رهــاد چـه‌نـد عــاشـقـی شـيـريـن بـوو كـه‌ بـاس ده‌كــه‌ن
ده‌ ئــه‌وه‌نــده‌ عـاشـقــی تــۆم گـه‌ربـاوريـشــم پـێ نـه‌كــه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-06 11:57:15

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام / به‌شی يه‌كه‌م

ده‌ست خۆش بێت به‌ڕێزم بابه‌تیکی به‌سوده‌
خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێر و چاکه‌ت بداته‌وه‌
ئاسوده‌بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-06 12:34:39

WlaT_XoShNaW
خونچەی نوێ
شوێن: ShaQLLaWa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-09
دواترین سه‌ردان: 2013-07-02
په‌یامه‌كان: 135
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام / به‌شی يه‌كه‌م

سلاوت لێبێ  زۆر سوپاست ده‌كه‌م بۆ پايه‌مه‌ جوانه‌كانت خودا خێری هه‌موو لايه‌كمان بنوسێت ئه‌وه‌ی زاری به‌ خێر ده‌گه‌رێت تۆش هه‌رده‌م ئاسوده‌ بيت و سه‌ركه‌وت و بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net