❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژنی دووەمی بەسەردەهێنێت و هەڕەشەی كوشتنیشی لێدەكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-06 04:52:15

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

ژنی دووەمی بەسەردەهێنێت و هەڕەشەی كوشتنیشی لێدەكات

ژنی دووەمی بەسەردەهێنێت و هەڕەشەی كوشتنیشی لێدەكات

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست گۆڤاری گوڵان كەوتون كە لەسەرچاوەیەكی پۆلیسی هەولێر دەستیخستوون، لە 18/4/2011 ژنێك پەنای بردووەتە بەر بنكەی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، چونكە ئەو ژنە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە لەماڵ دەركراوەو بەبێ رەزامەندی ئەویش ژنی دووەمی بەسەر هێنراوە.
ئەو ژنە كەناوی (ر.ك)ـە لەدایكبووی 1972 و دانیشتووی قەزای دەشتی هەولێرەو ژنی ماڵەوەیە. بەگوێرەی وتەی خۆی 11 مانگە لەلایەن مێردەكەیەوە لەماڵ دەركراوەو هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت. ئەو ژنە ئاشكرای دەكات كە هاوسەرەكەی بەناوی (س.ع) ژنی دووەمی بەسەر هێناوە لەكاتێك بەپێی یاسای باری كەسی هەرێم رێگەنادرێت ژنی دووەم بەبێ رەزامەندی ژنی یەكەم بهێنرێت، مەگەر لەچەند مەرجێكی دیاریكراو نەبێت: كە ئەو ژنە نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت یان ژنی یەكەم بەرەزامەندی خۆی لەدادگا بیەوێت كە پیاوەكەی ژنی دووەمی بەسەر بهێنێت. لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی ئەو پیاوە درا بە ماددەی 432 لە یاسای سزادانی عێراق

گۆڵان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net