❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / حةبول

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-05 20:48:24

hemnali
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-13
دواترین سه‌ردان: 2014-02-05
په‌یامه‌كان: 42
WindowsVistaMSIE7

حةبول

به حه‌پۆلێک ئه‌ڵێن له‌ کۆمپیوته‌ر ئه‌زانی؟ ئه‌ڵێ ئه‌ی چۆن نازانم.. پێی ئه‌ڵێن ده‌ باشه‌ ئاده‌ی دایبگریسێنه‌ و بیکوژێنه‌ره‌وه‌.. ئه‌ڵێ بابه‌ گیان یه‌کجار واشمان نه‌وت


حه پۆل نەسیحەتی خەڵکی ئەکرد: ئەیوت ئەگەر ویستتان بچن بۆ حەج و عەمرە، بچن بۆ سعودییه‌، چونکه‌ هیچ شوێنێک تامی ئه‌وێ نایات



حه‌پۆل ته‌ماشاى ته‌له‌فزيۆن ئه‌كا و ئه‌بينێ دوو كه‌س له‌ناو ته‌له‌فزيۆنه‌كه‌يا له‌يه‌كتر ئه‌يه‌ن، به‌ په‌له‌ هه‌ڵئه‌سێ و ته‌له‌فزيۆنه‌كه‌ ئه‌گوژێنێته‌وه‌.. لێى ئه‌پرسن ئه‌وه‌ بۆ كوژانته‌وه‌؟ ئه‌ڵێ: کوره‌ خۆ نه‌مكوژانايه‌ته‌وه‌ يه‌كتريان ئه‌كوشت..


حه‌پۆل ئەڕوات بۆ دزی.. دەمانچەیه‌ک ئەخاتە سەرسەری ساحێب ماڵه‌که‌ و ئەڵێت بەس بجۆلێیته‌وه‌ بەشەق ئەتتۆپێنم.


دوكانی حەپۆل گڕی تێبەرئەبێ‌ و ئەسووتێ‌، لێیان پرسی خۆ زەرەری زۆرت نەكردووە؟ وتی: نەوەڵڵا، لە خوا بەزیابێت تەنزیلاتم كردبوو.


كوڕێك بە باوکی ئەڵێت باوکە دەچم بۆ زانکۆ.. حه‌پۆلی باوکی ئەڵێت ڕۆڵە ئەگەر ڕێی خوێندنەکەت لێ ناگرێت بچۆۆۆ.


حه‌پۆل به‌ سه‌یاره‌که‌ی سيانزه‌ كه‌سى كردبوو به‌ ژێره‌وه‌، لێيانپرسى بۆ وات كردووه‌... وتى: وه‌ڵاهی نه‌متوانى سه‌ياره‌كه‌ بوه‌ستێنم، چونکه‌ ئیستۆپى تيا نه‌مابوو، بينيم له‌ملاى جاده‌كه‌ سێ كه‌س وه‌ستابوون و له‌ولاى جاده‌كه‌ش ده‌ كه‌س، ئێ وتم با ده‌ كه‌سه‌كه‌ نه‌كه‌م به‌ ژێره‌وه‌ بۆيه‌ ڕوى سه‌ياره‌كه‌م كرده‌ سێ كه‌سه‌‌كه‌.. وتیان ئاخر تۆ سیانزه‌ که‌ست کردوه‌ به‌ ژێره‌وه‌؟؟ حه‌پۆل وتی ئێ چی بکه‌م؟ ئاخر سیانه‌که‌ رايانكرد و چوونه‌ لاى ده‌ که‌سه‌که‌وه‌..


حه‌پۆلێک چو بۆ لای ساحیرێک و وتی بمکه به‌ شتێک هه‌مو که‌س به‌دواما ڕاکات.. ئه‌ویش کردی به ‌سه‌یاره‌ی خۆله‌که.


پۆلیس حه‌پۆلێک ئه‌گرێت، پێی ئه‌ڵێ له‌کوێ ئه‌ژیت؟ ئه‌ڵێ له‌گه‌ڵ براکه‌م.. پۆلیسه‌که‌ ئه‌ڵێت ئه‌ی ‌براکه‌ت له ‌کوێ ئه‌ژی؟ ئه‌ڵێ له‌گه‌ڵ من.. پۆلیسه‌که‌ توڕه ئه‌بێت و ئه‌ڵێ ئه‌ی هه‌ردوکتان له‌کوێ ئه‌ژین؟؟ ئه‌ڵێ وه‌ڵا له‌گه‌ڵ یه‌کا


لە حه‌پۆلیان پرسی باوکت چەند ساڵە؟ وتی وەڵا نازانم، بەس لەوەتەی بیرم یەت هەمانە..


حه‌پۆلێک به‌ که‌پڵه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئه‌ڵاه‌ه‌ه‌ه‌ه‌ چاوت چه‌ند جوانه‌... کچه‌که‌ش ئه‌ڵێ زۆر سوپاس، به‌س وه‌ڵاهی نازانم چیت وه‌ڵام بده‌‌مه‌وه‌.. حه‌پۆلیش ئه‌ڵێ: ئێ ماڵتم ئاوا کرد، ده‌ تۆش درۆیه‌ک بکه‌..


حه‌پۆلێكى دارتاش به‌ سياحه‌ت ئه‌چێته‌ هه‌نده‌ران.. رۆژێكيان پياسه‌ ئه‌كات، كچێكى جوانى هه‌نده‌رانى ئه‌بينێ و ئه‌يه‌وێ له‌گه‌ڵيا رێكه‌وێت، زمانيش نازانێ، ئێ چى بكات؟ ده‌ست ئه‌ياته‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ى په‌نا گوێ و وێنه‌يه‌كى باخچه‌يه‌ك ئه‌كێشێ و پيشانى كچه‌كه‌ى ئه‌يات گوايه‌ بچن بۆ پياسه‌، كچه‌كه‌ تێئه‌گات و سه‌رێك رائه‌وه‌شێنێ گوايه‌ ڕازييه‌.. پياسه‌ى خۆيان ئه‌كه‌ن... ئينجا كابرا وێنه‌يه‌كى مێزى نان خواردن ئه‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ى كچه‌كه‌ تێبگه‌يه‌نێ بچن بۆ نانخواردن.. چوون و نانيشيان خوارد. دواتر كابرا وێنه‌ى شاشه‌ و كورسی سينه‌ما ئه‌كێشێ، ئه‌چن بۆ سينه‌ماكه‌ش... دواتر وێنه‌ى كافتريا و باڕێكيش ئه‌كێشێ، ئه‌ويش جێبه‌جێ ئه‌بێ... شه‌و دره‌نگانێ كچه‌كه‌ ده‌ست ئه‌بات بۆ قه‌ڵه‌م و كاغه‌زه‌كه‌ و وێنه‌ى ژوورێكى نوستن ئه‌كێشێ... كاكى حه‌پۆليش تا به‌يانى به‌ ديار وێنه‌كه‌وه‌ دائه‌نێشێ و هه‌ر سه‌ر ئه‌خورێنێ، حه‌په‌ساوه‌، نازانێ ئه‌و كچه‌ چۆن زانيويه‌تى ئه‌م دارتاشه‌..



حه‌پۆل لای پینەچی پێڵاوەکانی دوورییەوە.. دوای حەفتەیەک هاتەوە وتی دەستت خۆش بێ چاک چاک بۆتەوە و هاتووم تەقەڵەکانیم بۆ دەربێنی..




سةرجاوة.  سايتى نوكتة

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hemnali (2011-05-06 11:48:28)

Kurdzhin

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-06 07:43:25

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: حةبول

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ hemnali  گیان
ئازیزه‌که‌م من هه‌موو ئه‌م به‌سه‌رهاتانه‌م له‌ سایتی ( نوکته‌خانه‌ ) دا خوێندوه‌ته‌وه‌.
جا نازانم ئه‌وان له‌ به‌ڕێزتیان وه‌رگرتوه‌ یان به‌ڕێزت له‌وانت وه‌رگرتوه‌ ؟
دوباره‌ ده‌سته‌کانت خۆش بێت ... به‌ هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وتنت به‌ڕێزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-06 10:26:14

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: حةبول

ده‌ستخۆش هاورێ گیان هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net