❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-03 11:01:18

لارسیا
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 110
WindowsOpera

خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

لەوانەیە هیچ یەكێك بەتەواوی وەڵامی ئەم پرسیارەی لا نەبێت كه‌ (كێ یەكەم كەس بووە، شەوانه‌ بەر لە خەوتن، چیرۆکی بۆ منداڵەكانی خوێندبێتەوە؟)، دەشێ دایكێك بووبێت كاتێك نەیتوانیوە منداڵەكەی هێمن بكاتەوە، دەستی كردۆتە كتێبێك و لە ڕێگەی خوێندنەوەی چیرۆکێكی خۆش و جوانەوە، منداڵەكەی ئارام كردۆتەوە، بەڵام دەبێت مەسەلەی خوێندنەوەی باوكان و دایكان بۆ منداڵەكانیان، لە سەدان ساڵەوە سەری هەڵدابێت و كاریگەری بەهێزی هەبووە لەسەر هەر یەك لە منداڵەكە و باوك و دایكەكەش.
پڕۆسەی خوێندنەوە بۆ منداڵ بە ماوەیەكی زۆر بەر لە پەیدابوونی پزیشكانی دەروونیی منداڵان دەستی پێكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەند ساڵێكە (خوێندنەوە بۆ منداڵ) یەكێكە لە یەكەمین ئەو ئامۆژگارییانەی ئەم پزیشكانە ئاراستەی باوكانی دەكەن، ئەوان واتە پزیشكانی دەروونیی منداڵان، ئامۆژگارییان ئەوەیە كە تاوەكو لە كاتێكی زووتردا باوكان و دایكان ئەم كارە دەست پێبكەن باشترە.
چەند ساڵێك لەمەوپێش دیراسەیەكی زانیاری كۆكردنەوە لەسەر ئەو كەسانەی (بەدەستكەوتەكانیان و خزمەتكردنی كۆمەڵگەكانیان) ناسراوون ئەنجامدراوە، یەكێك لەو پرسیارانەی لەو دیراسەیەدا ئاراستەی كەسەكان كراوە بریتی بووە لەوەی: (مەزنترین ئەزموونگەلی منداڵێتی كاریگەر لەسەر ژیانتدا چی بووە؟) لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا و لەبارەی هەڵسوكەوتی باش و پاڵپشتیكاری باوكان بۆ منداڵەكانیان، وەڵامگەلێكی فرە و هەمەچەشن وەدەست هاتوون، وەلێ یەكێك لە وەڵامە زۆر بڵاوەكان بریتی بوو لەوەی: (دایك و باوكم شەوانە بۆیان دەخوێندمەوە!).
ئەو دەستكەوتانەی لە پەنای (خوێندنەوە بۆ منداڵ) بەشێوەیەكی ڕێكوپێك بەدەست دەهێنرێن زۆرن، لەمانە:
*خوێندنەوە بۆ منداڵ، پەیوەندییەكی بەهێزی سۆزداری و جەستەیی لەنێوان منداڵەكە و باوك و دایك دروست دەكات:
كاتێك دایك یان باوك لە كاتی خوێندنەوەیاندا بۆ منداڵەكەیان لەسەر جێگەی خەوتنی منداڵەكە دەبن، ئەم پەیوەندییە جەستەییەیان لەگەڵیدا هەستی ئارامیی و دڵنیایی پێدەبەخشێت. ئەو چیرۆکانەش كە دایك بۆ منداڵەكە دەیانگێڕێتەوە وا لە منداڵەكە دەكەن پرسیار و باس و خواس لەبارەیانەوە بخاتەڕوو، ئەمەش دەبێتە مایەی دروستبوونی دایەلۆگێكی ئامانجدار و نزیكبوونەوە لە ڕووی سۆزدارییەوە.
*خوێندنەوە بۆ منداڵ، ڕێخۆشكەرە بۆ ئاگاداربوونی منداڵەكە لە چیرۆكگەلی گەورە و كاریگەر و خاوەن پەیامی ڕەوشتیی:
دیارە باوكان و دایكان جۆرە چیرۆكێك بۆ منداڵەكانیان هەڵدەبژێرن كە بەشێوەیەكی باش نووسرابن و پەیامگەلێك لەخۆبگرن كە پێداگیری بكەن لەسەر تایبەتمەندی كەسێتی پۆزەتیڤانە. ئەمەش وا لە منداڵ دەكات، لە قۆناغەكانی داهاتووی ژیانیدا پێیانەوە كاریگەربێت. لە سەردەمی ئەمڕۆشدا بڕێكی زۆری كتێبی منداڵان هەن كە باوكان دەتوانن هەڵیان بژێرن و بۆ منداڵەكانیان بیانخوێننەوە.
*خوێندنەوە بۆ منداڵ، خۆشەویستی خوێندنەوەی لەلا دەچەسپێنێت:
توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو منداڵانەی هەر لە بچووكییەوە كتێبیان بۆ دەخوێنرێتەوە، كاتێك دەكەونە تەمەنەوە ئەگەرەكانی پێشڤەچوونیان لەپێناوی چێژوەرگرتن و مەعریفەدا زیاتردەبێت، هەروەها خوێندنەوە بۆ منداڵان وەكو دژە ژەهرێكی گەورە وایە و دەیانپارێزێت لە بابەتە خراپ و زیانبەخشەكانی میدیا و ڕاگەیاندنی سەردەمی ئەمڕۆ، ئەم جۆرە منداڵانە هەر ئەوە نییە تەنها لە خوێندنەوەدا باش بن و بەرەو پێشەوە بچن، بەڵكو خەیاڵ و ئەندێشەكانیان گەشەدەكات و دەبنە هاوڵاتی خاوەن هۆشیاری و مەعریفەی باشتر.
*خوێندنەوە بۆ منداڵ، لە قوتابخانەشدا بەرەو سەركەوتنی دەبات:
یەكێك لە ئەنجوومەنە نەتەوەییەكانی پەیوەنددار بە خوێندنەوە لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا، دوای توێژینەوەیەكی چڕوپڕ لە بابەتەكەدا، گەیشتە ئەوەی كە (گرنگترین پشكداری باوكان لەپێناوی سەركەوتنی منداڵەكانیان لە قوتابخانەدا، بریتییە لە خوێندنەوەی بەدەنگ بۆیان!)، كەواتە دەكرێت باوكان ڕۆڵێكی كاریگەر و ئەكتیڤیان هەبێت لە گرتنەئەستۆی بەرپرسیاریەتی پەروەردەیی و فێركاریی و لە بەدەستهێنانی پلەی بەرز لە تاقیكردنەوەكانی قوتابیاندا، ئەمەش كارێكە هەموو نەتەوەیەك پێویستی پێ هەیە.
*زۆر دەستكەوتی تر هەن كە لە ئەنجامی خوێندنەوە بۆ منداڵ بەدەست دەهێنرێن لەوانە:
فێربوون و خۆشگوزەراندن بەبێ تێچوونێكی زۆر، گفتوگۆی ئامانجدار، وانەگەلی ڕەوشتیی و گەشەپێدانی بەهرە و تواناكانی نووسین.
ستریكلاند جیلیان ده‌ڵێت: (لەوانەیە تۆ سەروەت و سامانێكی زۆرت هەبێت، چەندین سەندوقی گەوهەر و گەنجینەی زێڕ، بەڵام هەر چۆنێك بێت تۆ لە من زەنگینتر نیت، من دایكێكم هەبوو بۆی دەخوێندمەوە).

سەرچاوە/ كتێبی (كلمات ایجابیە نتائج فعالە –د. هال ایربان)

serchawa darunnasy

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8b9e5472ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-06 12:16:32

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPSafari

Re: خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

ده‌ست خۆش بێت لارسیا گیان... سه‌رکه‌وتووبیت ئه‌زیزم

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-30 19:07:35

لارسیا
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 110
WindowsOpera

Re: خوێندنه‌وه‌ بۆ منداڵ

سوپاس گیانەکەم دەست خۆشی بۆ تۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net