❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام به‌شی دوو 

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-08 09:39:40

WlaT_XoShNaW
خونچەی نوێ
شوێن: ShaQLLaWa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-09
دواترین سه‌ردان: 2013-07-02
په‌یامه‌كان: 135
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

تيگه‌يشتن له‌ ئيسلام به‌شی دوو 

تیگه‌یشتن له‌ ئیسلام (2)
________________________________________
به‌شی دووه‌م :
زانایان یه‌كتاپه‌رستی (توحید) یان كردوه‌ به‌ سێ‌ به‌ش :
یه‌كه‌م:- (توحید الربوبیه‌) واته‌ دان نان و زانست هه‌بون به‌وه‌ی كه‌ هه‌رته‌نها خوا داهێنه‌رو دروستكاره‌ خالقه‌ و كاروباری ئه‌م كه‌ونه‌ ده‌سورێنێ‌ خوا ده‌فه‌رموێ‌
﴿الله خالق كل شيء﴾ [الرعد: 16]، خوای تعالی دروستكاری هه‌موو شتێكه‌ ﴿وما من دابة في الأرض إلا على الله رزقها﴾ [هود: 6]. ﴿ومن يدبر الأمر فسيقولون الله ﴾ [یونس: 31] ﴿هذا خلق الله فاروني ماذا خلق الذين من دونه﴾ [لقمان: 11] ﴿أمن هذا الذي يرزقكم ان امسك رزقه﴾ [الملك: 21].به‌راستی خوای تعالی له‌ فیتره‌ته‌وه‌ وای داناوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی بونه‌وه‌ره‌ تێكرا دانیان ناوه‌ به‌ په‌روه‌ردگاریه‌تی خوا هه‌تا موشریكه‌كان ئه‌وانه‌ی هاوبه‌شیان بۆ خوا دائه‌نا له‌ عیباده‌ت دانیان به‌و نابوو به‌ په‌روه‌ردگاریه‌تی ته‌نها بۆ خوا هه‌روه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ‌ ﴿ولئن سالتهم من خلق السماوات والأرض ليقولن خلقهن العزيز العليم﴾ [الزخرف: 9].ئه‌گه‌ر بێتوو پرسیار له‌ موشریكه‌كان بكرێ‌ كێ‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردوه‌ له‌وه‌لامدا ئه‌لێن ئه‌و خودایه‌ی خاوه‌ن عیززه‌ت و خاوه‌ن حیكمه‌ته‌ و زانایه‌ .
دووه‌م: (توحید الاسما‌ء والصفات) : یه‌كتاپه‌رستی ناو و سیفاته‌كانی خوا : واته‌ وه‌سفی خوا بكه‌یت به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خۆی وه‌سفی خۆی كردووه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم وه‌سفی خوای كردووه‌ له‌ سیفاتی ته‌واو گه‌وره‌یی به‌بێ‌ نمونه‌ هینانه‌وه‌و بێئه‌وه‌ی ته‌شبیهی تێدابێت و بێئه‌وه‌ی گۆرانكاری به‌سه‌ربێت وده‌سكاری بكریت . خوای تعالی ده‌فه‌رموێ‌ ﴿ ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ماكانوا يعملون ﴾ [اڵاعراف: 180].خوای تعالی ده‌فه‌رموێ‌ ﴿الله لا اله الا هو له الاسماء الحسنى﴾ [طه: 8] وه‌ هه‌ر ناوه‌ك له‌ ناوه‌كانی خوای تعالی سفه‌تێك له‌ سیفاته‌كانی خوای تێدایه‌ واته‌ (العلیم)ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر سیفه‌تی عیلم و زانست ده‌كا وه‌ حه‌كیم واته‌ خاوه‌ن حیكمه‌ت ......
به‌شی سێیه‌م:- (توحید الالوهیه‌)واته‌ تابه‌ت كردنی عیباده‌ت ته‌نها بۆ خوا ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ قسه‌و كرده‌وه‌ی به‌نده‌ رووی دیارو نادیاره‌كه‌ی وه‌كو دوعا كردن، نه‌زر، قوربانی كردن، ترسان له‌ خوا، ته‌وه‌كول ، ته‌وبه‌كردن .... ، ئه‌م جۆره‌ ته‌وحیده‌ یه‌كه‌م داواكاری و یه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی گشت پێغه‌مبه‌ران بووه‌ له‌ حه‌زره‌تی ئاده‌م تا حه‌زره‌تی خاته‌م محمد الامین صلی الله علیه‌ وسلم وعلی سائرالانبیا‌و والمرسلین هه‌روه‌ك خوا بۆمانی باس ده‌كات ده‌فه‌رموێ‌ ﴿ولقد بعثنا في كل امة رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت﴾ [النحل: 36]هه‌ر گه‌لێك و هه‌ر ئومه‌تێك پیغه‌مبه‌ریان بۆ ره‌وانه‌ كراوه‌ مه‌گه‌ر داوایان كردوه‌ خوای تاك وته‌نیا بپه‌رستن و دوركه‌ونه‌وه‌ له‌ غه‌یری خوا په‌رستن كه‌واته‌ ئه‌م به‌شه‌ی سیهه‌م باس و بابه‌تی بانگه‌شه‌ی گشت پیغه‌مبه‌ران بووه‌ چونكه‌ بنچینه‌ و ئه‌ساسی كرده‌وه‌ی خواناسی و خوا په‌رستیه‌و به‌بێ‌ ئه‌م بنچینه‌یه‌ هیچ ئیمان و بروایه‌ك نایه‌ته‌دی بۆیه‌ خوا ده‌فه‌رموی﴿إِنَّ الله لا يغفر ان يشرك به ويغفر ما دون ذلك لمن يشاء﴾ [النساء: 48] به‌راستی خوا له‌وكه‌سه‌ خۆش نابی له‌ رۆژی قیامه‌ت كه‌ هاوبه‌شی بۆ خوا داناوه‌ به‌لام لتاوانه‌كانی تر ده‌بوری بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و مه‌به‌ستیه‌تی و حه‌زی لێیه‌ وه‌ ته‌وحید به‌ هه‌رسێ‌ به‌شیه‌وه‌ زۆر پێویسته‌ و لیك جودا نابنه‌وه‌ هه‌ر كه‌سی یه‌ك له‌م سێ‌ به‌شه‌ی ته‌رك كرد به‌ یه‌كتا په‌رست دانانرێ‌ و به‌ ئه‌هلی (( لااله‌ الا الله)) دانانرێ‌ .
خۆشه‌ویستان : خوای په‌روه‌ردگار كه‌ ئینس و جنی دروست كردووه‌ بۆ حیكمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ ئه‌ویش په‌رستنی خوای تاك و ته‌نیا و بێ‌ هاوبه‌ش و واز هێنان له‌ عیباده‌تی جگه‌ له‌ خوا هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌﴿وما خلقت الجن والانس الا ليعبدون﴾ [الذاريات: 56] واته‌ خوا به‌ تاك بزانن ، هه‌روه‌ها ده‌فه‌ر موێ‌ ﴿أيحسب الانسان ان يترك سدى﴾ [القيامة: 36]ئایا واتێده‌گه‌ن كه‌ ئینسان دروستكراوه‌ كه‌ هیچ ته‌كلیفێكی لێنه‌كری و هیچ فه‌رمانی پێنه‌ درێ‌؟ نه‌خێر ده‌بێ‌ په‌یوه‌ست به‌ چه‌ند ده‌ستورو رێنمایی كه‌ خوا بۆی دیاری ده‌كات ئه‌گینا خوا هیچ پێویستی به‌ ئێمه‌ نیه‌ و نه‌ تاعه‌ته‌كانمان سودی بۆ ئه‌وه‌ و نه‌تاوانه‌كانمان زیان به‌ ئه‌و ده‌گه‌ینێ‌ به‌لكو خوای تعالی خۆی فه‌رمویه‌تی كه‌ ئه‌و هیچ پێویستی به‌ ئێمه‌ نیه‌ به‌لكو ئه‌وه‌ی بونه‌وه‌ره‌ پێویستی به‌ خوایه‌ هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تی ﴿ما اريد منهم من رزق وما اريد ان يطعمون﴾ [الذاريات: 57]. به‌لكو مه‌به‌ست له‌ دروست بونمان ناسینی خوایه‌ به‌ تاك وته‌نیا و دوور له‌ هاوبه‌ش كه‌ ئه‌مه‌ په‌یامی گشت پێغه‌مبه‌ران بووه‌ بۆ گه‌له‌كانیان ﴿ولقد بعثنا في كل امة رسولا أن اعبدوا الله واجتنبوا الطاغوت﴾ [النحل: 36].
تا به‌شی سێهه‌م ان شاء الله تعالی
ئاماده‌كردنی ::مامۆستا مه‌لا كامه‌ران شه‌قلاوه‌يی

Kurdzhin
فـه‌رهــاد چـه‌نـد عــاشـقـی شـيـريـن بـوو كـه‌ بـاس ده‌كــه‌ن
ده‌ ئــه‌وه‌نــده‌ عـاشـقــی تــۆم گـه‌ربـاوريـشــم پـێ نـه‌كــه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net