❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌تی جوان زیانبه‌خشه‌ بۆ ته‌ندروستی پیاو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-09 21:14:46

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

ئافره‌تی جوان زیانبه‌خشه‌ بۆ ته‌ندروستی پیاو

خه‌ندان، دانا ته‌یب ـ
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف) ی بریتانی ڕایگه‌یاند زانكۆی ڤالانسیای ئیسپانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی بلاَوكردۆته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ مانه‌وه‌ی پیاو بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی سه‌رنجڕاكێشدا ڕێژه‌ی هۆرمۆنی "كۆرتیزۆڵ" له‌ خوێنیدا به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ڕونیكردۆته‌وه‌ كۆرتیزۆڵ هۆرمۆنی هیلاكیه‌ له‌ له‌شدا و ئاماژه‌یكردووه‌ به‌وه‌ی له‌ش له‌حاڵه‌ته‌كانی هیلاكبوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی به‌رهه‌می دێنێت و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه‌ پێده‌چێت ببێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

لێكۆڵه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 84 پیاو كردووه‌ و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا داوایانلێكراوه‌ له‌ ژوورێكدا دابنیشن و ،لوغزی یاری "سودوكۆ" چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌كاتێكدا له‌ ژووه‌ره‌كه‌دا پیاوێك و ئافره‌تێكی لێبێت. تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ له‌كاتێكدا ئافره‌ته‌كه‌ ژووره‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت و دوو پیاوه‌كه‌ له‌ژووره‌كه‌دا ده‌میننه‌وه‌ ڕێژه‌ی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ لای ئه‌و پیاوه‌ خۆبه‌خشه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت به‌رزنه‌بۆته‌وه‌، به‌لاَم كاتێ به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌ نامۆكه‌دا به‌جێده‌هێڵرێن ڕێژه‌ی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ لای پیاوه‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌.

لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن:" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پیاو له‌ ئافره‌تانی سه‌رنجڕاكێش دوورده‌كه‌ونه‌وه‌ چونكه‌ ئافره‌تان پێیان وایه‌ له‌ پیاوان باشترن، ئه‌م كاردانه‌وه‌ هۆرمۆنیه‌ له‌لای زۆربه‌ی پیاوان تۆماركراوه‌".

هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن:" ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ڕێژه‌ی كۆرتیزۆڵ دوای مانه‌وه‌ی 5 خوله‌ك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی گه‌نج و جواندا به‌رزده‌بێته‌وه‌".

جێگای ئاماژه‌یه‌ هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ سوودیشی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ڕێژه‌ی كه‌م له‌له‌شدا هه‌بێت چونكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ مانه‌وه‌ به‌ ئاگایی ، به‌ڵام به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌توانێت زیان به‌له‌ش بگه‌یه‌نێت و ببێته‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ته‌نانه‌ت په‌ككه‌وتنی سێكسی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-17 20:34:41

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: ئافره‌تی جوان زیانبه‌خشه‌ بۆ ته‌ندروستی پیاو

دەستت خۆش بێت وایە،کەواتە من هەمیشە نەخۆشم8

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-05-17 20:35:37)

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-17 21:46:06

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsSafari

Re: ئافره‌تی جوان زیانبه‌خشه‌ بۆ ته‌ندروستی پیاو

hhhhhhhhhhhhh bo kaka jwammer?

dast xosh barez

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net