.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه









ئامار
سەرهەڵدانی ئـــــــامار وئەگەرەكان
وەكو زانراوە سەرەتای دەركەوتنی ئامارو ئەگەرەكان وەكو زانست,لەسەرەتای سەدەی شانزەهەمدا لەسەر دەستی زانا( گارنۆ 1501-1571)كەچەند بیرۆكەیەك ورونكردنەوەیەكی لەسەر زانستی ئەگەرەكان بلاوكردەوە كەتایبەت بوو بەئەگەری دانانی گوڵی سەر مێز كەئەگەری دانانی چۆنە وهەروەها بەهەلبژاردنی چەند تۆپێكی رەنگاورەنگی جیاواز كە ئەگەری جیاكردنەوەی رەنگێكی تایبەت چەندە...
هەروەها لەلایەن هەردوو زانا(فامات)و(پاسكال)ەوە چەند رونكردنەوە و تیۆرێك بلاوكرایەوە كەبووە هۆی چارەسەركردنی كێشەی تایبەت بەیارییەكانی شانس ویاری كاغەز,كەچەند ئەگەر هەیە لەدەركەوتنی هەریەكە لەكاغەزەكان...
لەدوای ئەوەی زانستی ئامار لەرووی بیركاری یەوە ناسراو توێژینەوەی بیركاریانەی
لەسەر ئەنجامدرا,بووە هۆی ئەوەی بناغەیەكی بەهێز دابمەزرێت و سەرەتایەكی بەهێز دابنێت,گەشەكردنیشی لەسەرەتاكانی سەدەی بیستەم و تا ئەو كاتە تەنها لایەنە بەرچاوەكانی ئـــــــامار پەرەی سەند...
وەبەهۆی بەشداریكردنی زانا(لاپلاس 1749-1827)لەروونكردنەوەكانی و تێگەیشتنەكانیدا بەتایبەتی لەرێگا ئاماریەكاندا بەشێوەیەكی گشتی,سەلماندی كە ئــــــامار وبۆچونەكانی ئامار گرنگی هەیە بۆ هەموو زانستە گشتییە مرۆڤایەتیەكان و زانستە سروشتیەكان...
زانستە مرۆڤایەتیەكان وەكو(هەڵبژاردن,بریاردانی لیژنە سروشتیەكان وەكو زانستی گەردوون ناسی و زانستی زەوی ناسی)
* پێویستی ئێستای كوردستان بەزانستی ئـــــــامار پێویستیەكی ئیجابی و گرنگە لەهەریەكە لەبوارە تەندروستیەكان,بەرێوەبردنە كۆمەلایەتیەكان,لایەنە فێركاریەكان,هتد...
سۆران محمود(گۆڤاری بریار)
لهسهر هێڵ نییه