.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست گۆڤاری گوڵان كەوتوون، لەلایەن پێنج پیاوەوە هێرش كراوەتە سەر ژنێك و سێ لە پیاوەكان بە زۆرەملێ سێكسیان لەگەڵ ژنەكە ئەنجامداوە، هاوكات بەپێی بەدواداچوونی گوڵان ئێستا ژنەكە رەوانەی لیژنەی پزیشكی كراوە، چونكە لەڕووی دەروونییەوە شڵەژاوە.
هێشتا دیاردەی ئەنجامدانی سێكسی زۆرەملێ و دەستدرێژی سێكسی لەهەرێمی كوردستان لە هەندێ لە قەزاو ناحیەكانی دەوروبەری شارەكانی هەرێم ماوە، بەڵام هێرشی كۆمەڵێك پیاو بۆسەر خێزانێك و ئەنجامدانی سێكسی بەزۆرەملێ جێگەی هەڵوەستەكردنە كە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست گوڵان كەوتووە لەو راپۆرتەدا دەیخەینەڕوو چۆن ژن و پیاوێك دەبنە قوربانی هێرشی كۆمەڵێك پیاو بۆ سەر ژنێك.
ژنێك بەناوی (م.خ) رووداوێك لە پۆلیس ئاشكرادەكات كاتێ ئەو لەگەڵ مێردەكەی بەناوی (ع،ب) لەنێو ماڵەكەیدا لە كەسنەزان بووەو لەلایەن 5 پیاو هێرشی كراوەتە سەر و سێكسی لەگەڵ كراوە. ئەو ژنە كە لەرووی دەروونییەوە شڵەژابوو و تووشی جۆرێك لە شۆك بووە لەو رووداوە بووە، بەڵام زانیاری ئەوەی تۆماركردووە كە ئەو لەدایكبووی ساڵی 1985 و پیشەی ژنی ماڵەوەیە. ئەو ژیانی هاوسەرێتی پێكهێناوەو پیاوەكەی بەناوی (ع.ب)یە و لە دایكبووی 1971 و پیشەی كاسبە.
دوای ئەوەی ئەو ژن و مێردە لەماڵی خۆیان دەبن لە 21/4/2011 لەنێو ماڵی خۆیاندا وەك ژن و مێردێكی ئاسایی دانیشتبوون كاتێ لەلایەن 5 پیاو هێرشیان دەكرێتە سەر و 3 لەو پیاوانە راستەوخۆ هێرشیان كردە سەر ئەو ژنەو كاری سێكسیان بەزۆرە ملی لەگەڵ ئەنجامدا. ئەو ژنە وێڕای ئەوەی خۆی رادەستی ئەو پیاوانە نەكردووە، بەڵام بەهۆی بەكارهێنانی هێز دەمكوتیان كردووەو ئەشكەنجەیان داوەو بەو رێگەیەوە كاری سێكسیان لەگەڵ كردووە.
بەپێی گوتەكانی ئەو ژنە كە لە پۆلیس تۆماركراون گومانی لەپیاوێكە بەناوی (س) كە ئەو كەسە لەنێو ئەو پێنج كەسە بووە كە هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی و كاری سێكسی لەگەڵ ئەنجامداوە. لە گوتەی ئەو ژنەدا هاتووە كە لەو 5 پیاوە 3 كەس سێكسیان لەگەڵ ئەنجامداوەو دووانەكەی دیكەش پاسەوانیان كردووە نەوەك كەسێك بەو رووداوە بزانێت.
هاوكات گوتەی مێردی ئەو ژنە وەرگیراوە بەناوی (ع.ب) ئەو بەهەمان شێوەی قسەی خێزانەكەی بۆ پۆلیس گوتویەتی كە پێنج پیاو هێرشیان كردووەتە سەر ماڵەكەی و لەلایەن 3 لەو پیاوانە سێكسی بەزۆرەملی لەگەڵ خێزانەكەی ئەنجامدراوە.
ئەو ژن و مێردە لەگەڵ تووشبوونیان بەو رووداوە هانایان بۆ پۆلیس بردووەو سكاڵایان لەدژی كەسێك بەناوی س، تۆماركردووە. ئەو رووداوە كاتێ گەیشتووەتە دەستی پۆلیس راستەوخۆ بۆ دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر رەوانە كراوەو لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەش بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاردراوە كە تاوانبارانی ئەو رووداوە دەستگیربكرێن. بەهۆی ئەوەی كە ئەو ژنە لەڕووی دەروونی شڵەژاوە و بۆ زاینی ئامادەكردنی راپۆرتێك لەبارەی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ئەو ژنە دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریداوە كە ئەو ژنە رەوانەی لیژنەی پزیشكی بكرێت. تا ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە بەدوای زانیاری ئەوەوەن كە هۆكاری ئەو رووداوە ئاشكرا بكەن كە بۆچی لەیەك كاتدا 5 پیاو بەو شێوە هێرشدەكەنە سەر ماڵێك و كاری سێكسی بەزۆرەملی لەگەڵ ژنێك دەكەن.
Gulan
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
