.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













سڵاو مامۆستا
پێشه‌کی هێنده‌ی هه‌مو دنیا ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ ماندو بونت
من پرسیارێکم هیه که یه‌کێ گوناحێکی زۆر گه‌وره‌ی بکردبێت
زۆر کارێکی ناشه‌رعیو ناشیرین بێت له‌هه‌ره کاره ناشیرنه‌کان
وه زۆۆر په شیمان بێته‌وه له‌م کاره چی بکات تا خوا لێی خۆشبێت
به‌چی خوای گه‌وره لێی خۆشده‌بێت
وه که‌زیاتر ویستت بۆتی رون بکه‌مه‌وه چۆن پێتی بڵێم ؟
ناتوانم لێره‌وه راسته‌و خۆ باسی بکه‌م
زۆۆر سوپاسی هاوکاریت ده‌که‌م مامۆستای به‌رێز.
تێبینی//سه‌ردێڕی بابه‌ت چاککرا..
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




بسم الله الرحمن الرحیم
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاته... له‌دوای سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خودای جیهانیان وه‌ناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و یارو یاوه‌ران و شوێنکه‌وتوانی تاڕۆژی دوایی..
وه‌ڵامی پرسیار:
خوای گەورە لە قورئاندا لەبەر هیچ گوناهێک هەرچەندەن کە گەورە و قێزەون بێت دەرگای تۆبە داناخات، بەڵکو لەهەرکوێ هەڕەشە لە گوناهکاران دەکات و باسی سەرەنجامی سەختیان دەکات، لەپاش ئەوە ڕاستەوخۆ تەوبەیان بیردەخاتەوە و داوای گەڕانەوەیان لێ دەکات.
تەوبە لە زمانەوانیدا بە واتای گەڕانەوە دێت، لەڕووی بەکارهێنانی شەرعیشەوە بەمانی پەشیمان بوونەوە و وازهێنن لە گوناه و گەڕانەوە بۆلای خودا دێت، ئیمامی (غەزالی) بەم شێوە وەسفی تەوبە دەکات: "وازهێنان لە گوناه لە ئێستادا وە سووربوون لەسەر وازلێهێنانی لە داهاتوودا، وە پێڕاگەیشتن بەم کەمتەر خەمانەی لە ڕابردوو ئەنجامت داوە بەوەی بیگۆڕی بە چاکە".
ئەوەش دەبێ بزانین مرۆڤ توشی گوناه و سەرپێچی زۆردەبێ هەروەکو باوکی مرۆڤایەتی حەزرەتی ئادەم علیه السلام تووشی بوو، بەڵام خوای گەورە تەوبە و پەشیمانی لە نەوەکانی قەبووڵ دەکا هەروەکو لە ئادەمی قەبووڵ کرد.
کۆڕای زانایان لەسەر ئەوەیە تەوبە واجبە، چونکە گوناه مرۆڤ لەپەروەردگاری دوور دەخاتەوە، بۆیە پێویستە بەزووترین کات پەشیمانی دەرببڕێت.
بۆ ئەوکەسەش کە تەوبەدەکات پێویستە ئەم مەرجانە جێ بەجێ بکات:
١- الإخلاص: واتە دڵسۆزی، ئەمەش واتە لەم تەوبەیەی کە ئەیکات تەنها لەبەر خوا و تەنها لەبەر ڕەزامندی خودابێت، نەک بۆ ڕیایی و لەبەر خەڵک و ئەم و ئەو بێت.
٢- الندم:پەشیمان بنەوە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە پەشیمان ببێتەوە لە تاوان و خراپەکنی، وە هەست بە حەسرەت و پەشیمان بوونەوە لەگوناه نیشانەی ڕاستی تەوبەیە.
٣-الإقلاع: واتە واز هێنان لە گوناه بۆ هەمیشە، ئەمەیان گرنگترین مەرجی تەوبەیە، چونکە ناکرێت کەسێک بانگەشەی تەوبە و ڕێگای خوا و چاکەکاری بکات، کەچی خۆی بەردەوام بێت لەسەر گوناه.
٤- لەداهاتووشدا دەبێت سووربێت لەسەر ئەوەی کە نەگەڕێتەوە سەر گوناهەکانی، جا ئەگەر کەسێک نیەتی وابێت بگەڕێتەوە بۆ گوناه کردن، کەچی دواتر گەر گوناهێکی بۆ گونجا و نەکەوتووە و لەبێ دەسەڵاتی بووە، وەک کەسێک بەپارەکەی خراپە ئەکات و مەی دەخواتەوە و داوێن پیسی پێدەکات دواتر نەدار و هەژار دەبێ و تەوبە دەکات، بەڵام کە لەدڵیدا وای داناوە کە ببێتەوە خاوەن سامان ئەوا هەمان کردارە خراپەکانی دووبارە ئەکاتەوە.
٥- پێویستە لە کاتێکی وەهادا بێت کە تەوبەکەی لێ قبووڵ دەکرێ، واتە نابێت لەکاتی سەرەمەرگدا بێت، ئەوکاتەی ڕۆح ئەگات قورگی...هتد.
٦- ئەگەر گوناهەکە پەیوندی بە مافی کەسانیترەوە هەبوو، پێویستە حەقەکەی بداتەوە و گەردەنی خۆی پێ ئازاد بکات.
واللە أعلم.
والسلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







سڵاو رێز‌و خۆشه‌وستی بۆتۆی به‌رێز باوکی دروود
زۆۆر سوپاسی وه‌ڵه‌می به‌رێزت دکه‌م هێندی هه‌مو دونیا مه‌منون
خوا پاداشتی ئه‌وچاکانه‌ت بداته‌وه‌و هه‌رده‌م ساخو سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم
هه‌مو وشه‌که‌نت له شه‌کر شیرن تره دوباره‌و سه‌د باره سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه