❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / محەممەد بە 30 گوللە بە بەرچاوی ژن و 3 منداڵەكەیەوە كوژرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-14 08:07:56

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

محەممەد بە 30 گوللە بە بەرچاوی ژن و 3 منداڵەكەیەوە كوژرا

رووداو -هەولێر

شەڕە قسە لەسەر راوەستانی ئۆتۆمبێل، لە نێوان محەممەد و فەرەیدوون، گەیشتە ئاستی شەڕە بۆكس  و چەقۆ وەشاندن، لە ئەنجامدا فەرەیدون كوژراو محەممەدیش دەستگیركرا. محەممەد خۆزگەی دەخواست لە زیندان ئازادبێ و ژیانێكی تازە دەست پێ بكات. خۆزگەكەی هاتە دی، بەڵام هەر دووساڵ بەردەوامبوو، لەلایەن دووژمنەكانی درایە بەر گوللە و كوژرا. هاوسەری محەممەد دەڵێ "بە چوار كەس محەممەدیان گوللەباران كرد".
رۆژی 23/4/2011 محەممەد عەبدوڵلا محەممەد، 54 ساڵ، مامۆستای سەرەتایی، باوكی (5 كوڕ و 2 كچ)، كە بە تاوانی كوشتنی كەسێك بەناوی فەرەیدوون محەممەد ئەحمەدی تەمەن 30ساڵ، چوار ساڵ بوو زیندانیكرابوو، دوای ئازادبوونی لەلایەن دوژمنەكانییەوە كوژرا. عەمید عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بە(رووداو)ی راگەیاند، فەرمانی گرتنی دوو كەس لە بكوژانی محەممەد دەرچووە، بەڵام كەس دەستگیر نەكراوە "بكوژەكان هەڵاتوون  و شوێنیان دیار نییە".
محەممەد و فەرەیدوون یەكتریان نەدەناسی، بەڵام ناتێگەیشتنێك لەسەر وەستاندنی ئۆتۆمبێل كوشتنی لێكەوتەوە. عیسمەت عەبدولحەمید، كە هاوسەری محەممەدە، باسی ئەو شەڕە دەكات كە لەنێوان فەرەیدون و محەممەد دروستبوو "ئێمە پێشتر لە گوندی ئارمەوانی سەر بە كۆڕێ دادەنیشتین، لە ساڵی 2005 بۆ پرسەی ناسیاوێك چووینە شەقڵاوە، رۆژەكە هەینی بوو و زۆر قەرەباڵغ بوو، فەرەیدوون لەگەڵ سێ كەسی دیكە ئۆتۆمبێلیان لە پێش ئێمە راگرتبوو، محەممەدیش بە شۆفێرەكەی دەگوت رێگەمان بدە، بەڵام رێگەكەیان بەرنەدەدا".
محەممەد دەیتوانی بكشێتەوەو بە رێگەیەكی دیكەدا بڕوات، بەڵام واینەكرد. عیسمەت دەڵێ، محەممەد لە ئۆتۆمبێل هاتەخوارەوەو دەستی خستە سەر ئۆتۆمبێلەكەی و جگەرەیەكی داگیرساند "محەممەد گوتی هەر لێرە دەبم، منیش هەر لەناو ئۆتۆمبێلەكە بووم، دوای كەمێك محەممەد سواری ئۆتۆمبێلەكە بووەوە، خەریكبوو بڕۆین، هەر سێ كەسەكە هاتن، محەممەدیان دایە بەر مست، لەناكاو بینیم یەكێكیان سینگی بە خوێن هات، گوتم محەممەد ئەوە چی بوو؟ گوتی چەقۆم بۆ دەستی راوەشاند لە كۆڵم بێتەوە، فەرەیدون دەستی بە سینگییەوە گرتبوو، ئێمەش هەر لەناو ئۆتۆمبێل بووین، كاتێك لانگرۆزەرێك هات باوكی فەریدوونی تێدابوو دەستیان بە بەرد هاویشتن كرد، هەموو جامەكان شكان، محەممەدیش كەمێك كشایەوەو رۆیشتین، كەوتنە دوامان، بەڵام ئێمەیەیان پێ نەگیرا".
دوای دوو كاژێر محەممەد بۆی دەردەكەوێ كە فەریدوون گیانی لەدەستداوە، ئینجا دونیای لێ تاریك دەبێ. وەك هاوسەرەكەی دەڵێ "مردنی خۆمان پێخۆشتربوو، دەستمان بەگریان كرد". لەترسی تۆڵە خزمە نزیكەكانیان هەڵدێن و محەممەدیش خۆی رادەستی پۆلیس كرد "محەممەد پیاوی ئەو شتانە نەبوو، دوو مانگ لە زیندان هەر دەگریا، شێت ببوو".
(رووداو) سەرەتای ساڵی 2009 راپۆرتێكی لەسەر هەست و رەوشی زیندانیان كرد، محەممەد كە لەو راپۆرتە قسەی كردووە دەڵێت "ئەگەر لە زیندان ئازادبم، یەكێك زللەیەكم لێبدات، دەڵێم زللەیەك لە لایەكەی دیكەشم بدەو بڕۆ یەخەم بەردە".
هەرچەندە محەممەد بە تاوانی كوشتنی فەرەیدون هەشت ساڵ حوكمدرا، بەڵام دوای تەواوكردنی چوار ساڵ لە حوكمەكەی بەر لێبووردنی گشتی كەوت  و لە 16/2/2009 ئازادبوو.
هاوسەری محەممەد دەڵێ ئەوكاتەی مێردەكەی لە زیندان بووە بەردەوام خەڵكیان ناردووە بۆ سوڵح كردن لەگەڵ بنەماڵەی فەرەیدوون، بەڵام كەسوكاری فەریدوون رازی نەدەبوون "داوای 100هەزار دۆلاریان دەكرد، دوای ئازادبوونی محەممەد دیسان چوینەوە بۆ سوڵح، گوتیان لە 70هەزار دۆلار كەمتر رازی نین، بەڵام ئێمە ئەو پارەیەمان نەبوو، بۆیە سوڵحەكە نەكرا".
رۆژی 23/4/2011 محەممەد دەچێتە گوندی ئارماوان بۆ سەردانی كوڕە خاڵێكی، كە نەشتەرگەری بۆ كرابوو، لە رێگەی پیرمام لادەدەن هەندێك شت دەكڕن. وەك عیسمەت باسیكرد لەو كاتەدا هەواڵ بە دوژمنەكانیان درابوو و لەكاتی گەڕانەوەیان هەر لە تەنیشت گوندەكە دادەبەزن، عسیمەت دەڵێ "محەممەد پیاسەی دەكرد، لە ناكاو دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە پیاو بە دەورماندا سوڕانەوە، لە مەبەستیان تێنەگەیشتم، محەممەد گەڕایەوە لام".
بەڵام زۆری پێناچێ دوو ئۆۆتۆمبێلەكە دەگەڕێنەوەو ئەوجارە چەند چەكدارێك دادەبەزن  و محەممەد دەدەنە بەر دەستڕێژی گوللە "محەممەد پەرداخی شەربەتی بە دەمەوە بوو كە تەقەیان لێكرد" هاوسەرەكەی وایگوت.
عیسمەت كە لە كاتی رووداوەكە لە تەنیشت مێردەكەی دانیشتبوو گوتی "چوار چەكدار هاتنە خوارەوەو محەممەدیان گوللەباران كرد، كوڕەكەم دەمانچەی پێبوو ویستی تەقە بكات، سێ كەسیان هاتنە سەری  و گوتیان تەقە بكەی دەتكوژین، دەمانچەكەیان لێسەند، دیسان گەڕانەوە سەر محەممەد ئەمجارە بە دەمانچە گوللەیان لێدا، بە سێ چەك نزیكەی 30 گوللەی بەركەوت، خوا منی رزگار كرد، تەنیا گوللەیەك سەرچیخ بە چۆكم كەوتووە".
یەكێك لەو كەسانەی خەڵكی گوندەكە كە چووەتە سەر تەرمی محەممەد بۆ (رووداو) گوتی "مامۆستا محەممەد پیاوێكی باش بوو، كەمێك عەسەبی بوو، ناڕێكی قبوڵ نەدەكرد، كە كوژرا چوومە سەر تەرمەكەی، لە پێش چاوی ژن و منداڵەكەی كوشتبوویان بۆیە هەموویان تێكچووبوون".
هێشتا باری دەروونی كوڕە 15 ساڵییەكەی محەممەد تەواو نییەو دایكی دەڵێ "كوڕو كچێكم وەك شێتیان لێهاتووە، ئەوانە غەدریا لێكردین، خۆ سەرەتا دووژمنیان نەبووین ، قەزاو قەدەربوو، بۆیە داوا لە حكومەت دەكەم مافمان وەربگرێتەوە".

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net