❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چونكە براكەم بە زاوا نەبوو، بۆیە منیـــان لە مێــردەكەم جیـا كردەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-15 07:52:58

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

چونكە براكەم بە زاوا نەبوو، بۆیە منیـــان لە مێــردەكەم جیـا كردەوە

لەدوای ئەوەی پەیوەندیمان پێوەكرد و مەبەستی خۆمان پێگوت، ئەو ئامادەیی خۆی بۆ قسەكردن دەربڕی، بەڵام بەو مەرجەی ناوی تەواو و شوێنی كاركردنی نەدركێنین، ئەوەبوو دواتر لەسەر ئەوە رێككەوتین كە لەیەكێ لەماڵە ناسیاوەكانی، دیدارەكە بەئەنجام بگەیەنین.
هێلین، ناوی خوازراوی ئافرەتێكی تەمەن (36) ساڵەی دانیشتوی شارۆچكەی سۆرانە. خاوەنی 2 منداڵە و وەك خۆی ئاماژەی بۆ دەكات "بەهۆی دیاردەی ژن بەژنە لەمێردەكەی جیا بۆتەوە"، ئەو ژنە هاوكات، هۆكاری جیابوونەوەكەی لەگەڵ هاوسەرەكەی، دەشگەڕێنێتەوە بۆ "بەزاوا نەبوونی براكەی". ئەو، لەكاتی گێڕانەوەی بەسەرهاتی بەیەك گەیشتنء لێكجیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەرەكەی، فرمێسك بەچاوەكانی دەهاتە خوارەوە و داخ و حەسرەتی بۆ هاوسەرەكەی و هەردوو كۆرپەكەی دەخواست.
هێلین، ئاوا دەستی بەگێڕانەوەی چیرۆكەكەی خۆی كرد "ئەو كاتەی تەمەنم (23) ساڵان بوو، كوڕێكی باڵا مامناوەندی و چاوكاڵم دۆزییەوە بەناوی (م) كە هەمیشە لەفكر و خەیاڵی ئەودابووم و خەونم بەوە دەبینی رۆژێك لەرۆژان بەیەكتر بگەین و ژیانی هاوسەری پێكبهێنین". هێلین بەردەوامی دایەوە قسەكانی "زیاتر لە (3) ساڵ ئەم خۆشەویستییەی نێوانمان درێژەی هەبوو، لەماوەی خۆشەویستی نێوانیشمان، ئەم كوڕە چەندینجار داخوازی كردم، بەڵام خێزانەكەی ئێمە (باوك و براكانم) بەو پێیەی خەڵكی دێهاتن و عەشایەر بوون، دەیانگوت كچەكەمان بۆ كوڕی مامی دیاری كردووە و ئامادەنین بیدەین بەكەسێكی دیكە. ئەوەبوو لەدواجار كوڕی مامم ئافرەتێكی دیكەی هەڵگرت و وازی لەمن هێنا. دوای ئەوەش خێزانەكەم منیان دا بە (م) بەو مەرجەی لەبەرامبەر من، دواتر ئەوان كچێك بە برا گچكەكەی من بدەن، چونكە ئەوكاتی براكەم تازە تەمەنی (9) ساڵان بوو".
هێلین، لەبەرامبەر ژنبەژنە پێكردنی، دەڵێت "هەرچەندە هەم خۆم و هەم كوڕەكەش (هاوسەرەكەم) ئەو كارەمان پێخۆش نەبوو، بەڵام ناچاربووین، چونكە ماڵی باوكم لەسەر ئەمە موكوڕ بوون و گوتیان ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت، كچەكەمان نادەین بەئێوە. ئینجا ماڵی خەزورم بەناچاری رازیبوون و گوتیان خودا كەریمە بۆ ئەو كاتەی ئەو كوڕ و كچانە دەگەنە قۆناغی شوكردن؟ ئەوەبوو دەستكرا بە شیرینی خواردنەوە، كە ئەو رۆژە خۆشترین رۆژم بوو لەژیاندا"، هێلین لەگەڵ گێڕانەوەی ئەو قسانە دەستی كردە گریان "هەرگیز بەخەیاڵم دا نەدەهات كە رۆژێك لەرۆژان لەخۆشەویستەكەم داببڕێم و ئەو رۆژەمان لێ ببێتە تاڵاو و بەدەستی خۆمان بینۆشین، كەچی ئەو رۆژەم بەچاوی خۆم بینی، كە مەرگم زۆر لاخۆشتر بوو، نەك بەو شێوەیە خۆشەویستەكانم، كە كوڕ و كچە تاقانەكەم و هاوسەرەكەم بوون، لەدەست بدەم".
هێلین، دەچێتە نێو وردەكاری پەیوەندی خێزانی خۆی و دەشڵێت "دوای پێكهێنانی ژیانی هاوسەریم لەگەڵ (م)ی خۆشەویستم، ماوەی (6) مانگ لەگەڵ ماڵی خەزورم دابووم، پاش ئەوە بەهەر شێوەیەك بێت هاوسەرەكەم خانوێكی كڕی، هەرچەندە خانوەكە خۆڵیش بوو، بەڵام ئەوكات سۆز و خۆشەویستیمان ئەوەندە بەتین بوو، هەمیشە وام هەستدەكرد كە لەكۆشكێكی ئاڵتون دام، بەو شێوەیە درێژەمان بەژیانی ئاسایی خۆماندا، هەتا كوڕ و كچێكمان پەیدابوو. ئاوا و بۆ ماوەی (12) ساڵ لەگەڵ هاوسەرەكەم لەژیاندا بەردەوام بووین و منداڵەكانیشمان لەقوتابخانە دابوون، هێشتا رۆژێك تێنەپەڕی بوو كە لەگەڵ هاوسەرەكەم دڵمان لەیەكتری بیەشێت".
هێڵین، كە ئەو قسانەی دەگێڕایەوە، چاوەكانی پڕ ببوون لەئاو و گوتیشی "چیرۆكی تاڵ و دابڕانم لەگەڵ ئەو مێردەم لێرەوە دەستی پێكرد، كە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەكرد، كەچی دیارە چارەنووسی ئێمە وابوو، دەبوایە دوچاری ئەو رۆژە رەشە ببینەوە"، هێلین، دێتە سەرباسی براكەی و بۆ (سڤیل) گوتیشی "براكەم و خوشكی هاوسەرەكەم، گەیشتنە تەمەنی گەنجێتی و ماڵی باوكم دەستیان كرد بەخۆ ئامادەكرن بۆ گواستنەوەی بوكەكەیان. ئەوەبوو رۆژی گواستنەوە دەستنیشانكرا و تەواوی ئەو رۆژە بەخۆشی تێپەڕی، لەدوای ئاهەنگی بوك گواستنەوە و شایی و هەڵپەڕكێش، هەریەكەمان چووینەوە ماڵی خۆمان و بوكە و زاواش لەتەنیشت ماڵی خەزورم، لەخانوێكی دوو نهۆمی كرێ مانەوە".
هێلین، دەڵێت "دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك، ئینجا هەستكرا كە ئەم بوك و زاوایە ژیانیان ئاسایی نییە، هەمیشە شەڕ و دەمەقاڵەیان بوو، كاتێك كە پرسیاریشیان لێدەكرا، نە بوك و نە زاواش ئامادە نەبوون دان بەراستییەكان بنێن و هۆكاری ئەم شەڕ و دەمەقاڵەیە ئاشكرا بكەن؟ تا گەیشتە ئەو ئاستەی كاریگەری بكاتە سەر خێزانەكەی ئێمە و وردە وردە ژیانمان بەرەو خراپی بڕوات، هۆكارەكەشی ماڵی باوكم و خەزورم بوون، بەردەوام دەستیان دەخستە ناو ژیانی ئێمە و هەریەكە و بەجۆرێك قسەی هەڵدەبەست، ئەمەش پەیوەندی نێوان من و هاوسەرەكەمی بەرەو ئاقارێكی تاڵ برد".
ئەو ژنە لەدوای تەڵاقدانی گەڕاوەتەوە ماڵی باوكی، بەڵام ئەو رۆژەی قسەی بۆ ئێمە كرد، ماڵی یەكێ لەخزمەكانی خۆی بۆ وتنی چیرۆكی ژیانی دەستنیشان كرد. دەڵێت "دوای تێپەڕبوونی (4-5) مانگ بەسەر پێكهێنانی ژیانی هاوسەری براكەم و خوشكی مێردەكەم (دشەكەم) ئەو شەڕ و دەمەقاڵەی نێوانیان روون بۆوە، كە براكەم بەدرێژایی ئەو ماوەیە بەزاوا نەببوو، تەنانەت بۆ چارەسەری بردیانە لای چەندین پزیشك و هەر بێ ئەنجام بوو، ئەمەش بوو بەهۆكارێك كە زیاتر گرژی لەنێوان ماڵی باوكم و خەزورم دروست ببێت و هەریەكە و بەجۆرێك باسی لێوە بكات. وەك كوردەواری خۆمان دەڵێت: هەندێك دەیانگوت كوڕەكە بەستراوە بۆیە بەزاوا نابێت، هەندێكی دیكەش دەیانگوت خەتای كچەكەیە، تا وای لێهات بوكەكەیان لەماڵ وەدەرنا و جیاوازی كەوتە نێوانیان".
هێلین، ئەوەشی گوت كە "لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەبوو كە هەم ماڵی باوكم و هەم خەزورم، دەیانگوت دەبێت تۆش لەگەڵ هاوسەرەكەت جیا ببیەوە؟ هەر چەندە من و (م)ی هاوسەرم زۆر هەوڵماندا كە ئەوە رونەدات، بەڵام نەمانتوانی رێگەی لێبگرین و ناخۆشی كەوتە نێوانمان و وەك نەریتێكی خێل و خێلگەری، من چوومەوە و ماڵی باوكم گوتیان دەبێت منداڵەكانیش لای باوكی بن و ئامادەنین منداڵی خەڵكی بەخێو بكەین، واتە دەرەنجام هاوسەرەكەم و كچەكە و كوڕەكەشم لێ دووركەوتنەوە".
هێلین لەكۆتایی قسەكانی، ئاماژەی بەوەشكرد "دوای دابڕانم لەپیاوەكەم تائێستا بەتەنها لەماڵی باوكم ژیان بەسەردەبەم و زۆرجاریش كەوتوومەتە بەر قسە و تانەی خەڵكی، بۆیەش ئامادەش نیم دوای دابڕان و لێك جیابوونەوەم لەگەڵ هاوسەرەكەم، جارێكی دیكە ژیانی هاوسەری لەگەڵ كەسێكی دیكە پێكبهێنم، چونكە ئەوەی بینیم، زۆر لەمەرگ تاڵتربوو و بەسمە".

سڤیل

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-15 08:18:56

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsFirefox

Re: چونكە براكەم بە زاوا نەبوو، بۆیە منیـــان لە مێــردەكەم جیـا كردەوە

به‌داخه‌وه‌ ،
له‌ كۆمه‌لگایی ئێمه‌ تا ئێستا ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌ نا دروستانه‌ كۆتای نه‌هاتوه‌ ،،وه‌ك" ژن به‌ ژنی " ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین چ كاره‌ساتێك له‌م دابونه‌ریته‌ كۆن و سه‌قه‌ته‌ دا رووی داوه‌ ،كه‌ بۆ تۆته‌ له‌ ناوچوونی چه‌ندین خێزان و قوربانی چه‌ندین كه‌س ، هێلین و هاوسه‌ر و مناله‌كانی یه‌كێكنن له‌م قوربانیانه‌ ،به‌داخه‌وه‌ ،
ئه‌گه‌ر چی له‌ چاوو به‌ پێشوو ئه‌م دیارده‌یه‌ كه‌م بووه‌ ،به‌ڵام به‌ هیوای بنبڕ كردنی و نه‌مانی ،
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هێنانی ئه‌م بابه‌ته‌ كاك كارۆخ

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-17 08:34:17

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

Re: چونكە براكەم بە زاوا نەبوو، بۆیە منیـــان لە مێــردەكەم جیـا كردەوە

zor sopas kak dilman

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net