❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڤیاڕیاڵ 1-3 ڕ.مه‌درید : دوو موشه‌کی دۆن ڕۆناڵدۆ ڕیاڵی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد و نزیکه‌ له‌ سه‌رده‌قێکی مێژویی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-16 07:26:59

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ڤیاڕیاڵ 1-3 ڕ.مه‌درید : دوو موشه‌کی دۆن ڕۆناڵدۆ ڕیاڵی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد و نزیکه‌ له‌ سه‌رده‌قێکی مێژویی

ئه‌مشه‌و کاتژمیر 10 گشت یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 37ی خولی ئیسپانی به‌ڕێوه‌چوون ، له‌ یه‌کێک له‌و یارییانه‌دا و له‌ یاری لوتکه‌دا یانه‌ی ڤیاڕیاڵ میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی کرد و یانه‌ی میوان به‌ ئه‌نجامی 3-1 سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .  ڕیاڵ له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا ئاستێکی به‌رزی نیشاندا و ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆی به‌ڤیا ڕیاڵ نه‌دا  ، هه‌ر له‌و نیوه‌یه‌دا مێره‌نگی دوو گۆڵی له‌ ڕێگای  مارسێلۆ و ڕۆنالدۆ وه‌ تۆمارکرد له‌ خوله‌که‌کانی 17 و 22 که‌ به‌و گۆڵه‌  کریس ژماره‌ی گۆڵه‌کانی گه‌یانده‌ 37 گۆڵ له‌ ڕێگای موشه‌کێک به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ . له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا یارییه‌که‌ گۆڕانکاری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یانه‌که‌ی شاری مه‌درید ئه‌و ئاسته‌ی پێشکه‌شنه‌کرد که‌ له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م پێشکه‌شی کرد و  ڤیاڕیاڵ باشتر ده‌بینرا   تاوه‌کو له‌ یه‌کێک له‌ هێرشه‌کاندا له‌ خوله‌کی 51 ڕوبن کانی تاکه‌ گۆڵی ڤیاڕیاڵی تۆمارکرد ، ئه‌نجامه‌که‌ به‌و شیوه‌یه‌ مایه‌وه‌ تاوه‌کو دواین خوله‌کی یارییه‌که‌  کاتێک له‌ کۆتاخوله‌ک ناوبژیوان لێدانێکی ڕاسته‌وخۆی بۆ ڕیاڵ مه‌درید هه‌ژمارکرد و بۆ دووه‌مجار ڕۆناڵدۆ به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ  گۆڵی گۆڵپارێز دیێگۆ لۆپێزی هه‌ژاند و ژماره‌ی گۆڵه‌کانی گه‌یانده‌ 38 گۆڵ و پێویستی به‌ ته‌نیا یه‌ک گۆڵی تره‌ له‌ یاری داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی  ببێته‌ خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی گۆڵ له‌ یه‌ک وه‌رزدا له‌ لالیگا.
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13055307511.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13055305681.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13055305692.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13055305693.jpg


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13055307512.jpg


yarega

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net