.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئایا پێت وایه ( کوردژین ) 11700 ئاندامی هه‌بێت ؟
ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ کاتێکدا له 33 ئه‌ندام زیاتر ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر هێێڵ، ئایا 16667 هه‌ر هه‌مویان کاریان هه‌بوه و نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر هێڵ بن ؟
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و 11700 ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟ یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % 99.9 ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه









دەست خۆش برای زێدە ئازیز و خۆشەویستی یانەی کوردژین ، هیوای بەختەوەریتان بۆ ئەخوازم .
دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە کە زۆر لە بیرکردنەوە و تێڕوانینی پێویستە ، لێرەدا ئەم وەڵامانە ئەخەمەر بەرچاوی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان :
یانەی کوردژین لە ئێستادا ١٧٦٠٠ ئەندامی هەیە نەک ١١٧٠٠ !! ، بۆ ئامادەبوانی سەرهێڵیش ئەڵێم :
١_ ئەندام هەیە لە مانگێکدا تەنها جارێک بۆی ئەکرێ بێتە یانە .
٢_ ئەندام هەیە پێش چەند مانگێک بەردەوام لە یانەبووە بەڵام ئێستا بە هۆی کاری تایبرتی خۆیەوە دیارە ناتوانێ بێتە یانە .
٣_ چەند ساڵێک لەمەوبەر ئەندامی چالاکمان هەبوو کە بەردەوام لە یانەبوو ، بەڵام ٢ ساڵ زیاترە نەهاتۆتە یانە ، دیارە ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە .
٤_ بە دەیان ئەندام هەیە لە یانە کاتی خۆی دەرکراوە و ئێستا بە ناوی جیاوازەوە هاتۆتەوە یانە و ناناسرێتەوە .
٥_ ئەندام ئەناسم لە بەرزترین پلەی یانەبوو ساڵی ٢٠٠٨ ، بەڵام ئێستا نایاتە یانە ، هۆکار دیارە تایبەتە بە خۆیەوە .
٦_ زۆر کەس ئەبێتە ئەندام لە یانە تەنها بۆ وەرگرتنی بابەتێک یا بەرنامەیەک و دوای ئەوە نایاتەوە یانە .
ئەمانە تەنها چەند خاڵێک بوون کە دیاریم کرد و بە دڵنیاییەوە چەندین حاڵەتی تر هەیە کە ئەبێتە هۆی درەنەکوتنی ئەندامان .
یانەی کوردژین ڕۆژانە ٣٣ ئەندام سەردانی ئەکات لە یەک کاتدا !! ئەمەش پێوانە نیە بۆ دیاریکردنی سەردانەکانی یانە بەڵکوو پێوانەکە ئەوەیە کە تێبینی بکەن ڕۆژانە لە ئێستادا بە تێکڕایی ١٦٠ ئەندام سەردانی یانە ئەکات و لە کاتی تەواوبووینی خوێندندا تێبینی بکەن سەردانی ڕۆژانەی ئەندامان لە ٢٠٠ ئەندام تێپەڕ ئەکات ، ڕۆژانەش هەزاران میوان سەردانی ئەکەن کە ١٧٦٠٠ ئەندامی هەیە !! بەڵام لەوانەیە سەدان ئەندام بێنە یانەو وەک میوان سەردان بکەن و نەیەنە ژوورەوە ، تەماشایەکی ئەم وێنەیە بکەن کە یانەیەکی کوردیە و ژمارەی ئەندامانی ٧٤٢٦١ ئەندامی هەیە !!!! بەڵام ڕۆژانە تەنها ٥ ئەندام سەردانی ئەکات هههه ئاخۆ چی بەرامبەر ئەم یانەیە ئەڵێن ؟!! 
ئەگەر بمانەوێ پێوانەیەکی ڕاستەقینە بزانین بۆ پۆڵێن کردنی کوردژین ، ئەتوانین لە ماڵپەڕی ( ئەلیسا ) کە ماڵپەڕێکی جیهانیە و پێوەری ماڵپەڕەکانی جیهان دیاری ئەکات ، ئەم ماڵپەڕە کوردی نیە تا گومانی لێ بکەین و بڵێین ساختەکاری تای ئەکرێت !!
ئەم ماڵپەڕە ڕۆژانە پێوانەی ئاستی بەرەوپێش چوونی ماڵپەڕەکان دیاری ئەکات ، ئێستا و لەم کاتەدا ئەم پێوانەیەم وەرگرت لەو ماڵپەڕە بۆ ئاستی بەرەوپێش چوونی هەردوو ماڵپەڕی کوردژین و ماڵپەڕی هاوڵاتی !! دیارە وەک ئەزانن ماڵپەڕی هاوڵاتی یەکێکە لە ماڵپەڕە قەرەباڵغەکانی کوردستان و سەردانێکی زۆر زۆری هەیە ، ئێستا بە وێنەوە ئاستی بەرەوپێش چوونی هەردوو ماڵپەڕەکە ببینن :
تێبینی : ئەو ژمارەیەی لە نێو کەوانەکەدایە تا کەمتر بێت واتە ئەو ماڵپەڕە زیاتر بەرەوپێش چووە ، ئەو ماڵپەڕەی کەمترین ژمارەی هەیە مانای وایە پێشکەوتووترین ماڵپەڕە ، فەرموون وێنەکە ببینن :
ئەلیکسای کوردژین :
ئەلیکسای هاوڵاتی :
هاوڵاتی ( ٧،٢٢٦،٩٧٦ ) ، کوردژین ( ٤٢٧.٥٠١ ) ، ئەگەر دابەشی بکەیت سەرنج بدە ئەکاتە ( ١٦،٩ ) ، کەواتە کوردژین ١٧ بەرامبەری هاوڵاتی لەپێشترە !!!
ئەوەشمان لە یاد نەچێ کە ماڵپەڕەکانی ( کوردستان پۆست و لڤین پرێس و سبەی و هەندێکی تر ) لە ماڵپەڕە هەرە گەورەکانی کوردە ، ئەگەر بەو پێوەرە جیهانیە بەراوردێک بکەین لە نێوان کوردژین و ئەو ماڵپەڕە گەورانەدا ئەبینین کە کوردژین یەکێکە لە ١٠ ماڵپەڕە هەرە گەورەکانی کوردستان !!
برای ئایزمان کاک ڕێکان لە بەرواری ١٣ / ٤ / ٢٠١١ سەردانەکانی یانە و ماڵپەری کوردژینی دیاری کرد بەم شێوەیە :
تەنها لەو ڕۆژەدا یانەی کوردژین ( ٥١٨٧ ) سەردانی کرابوو ، ماڵپەڕیش ( ١٢٣٥٤ ) سەردانی کرابوو .
ئێمە ناتوانین بڵێن کە مادام ڕۆژانە تەنها ١٥٠ سەردان هەیە کەواتە تەنها ١٥٠ ئەندام سەردانی یانە ئەکات !! بۆ نزیک کردنەوەی ڕاستیەکە ئەتوانین لە ماوەی مانگێکدا ناوی ئەندامەکان دیاری بکەین و ئەو کاتە تێ ئەگەین کە هەزاران ئەندام سەردانی یانە ئەکەن نەک تەنها ١٥٠ ئەندام .
کەواتە ئێستا خۆتان سەرپشک بن لە و بڕیارە کە ئایا کوردژین پێشەنگە یان نا !!
*****************************************
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
بەڕێزتان و هەموو ئاندامانیش با بزانن کە گۆڕینی پلەی ئەندامان لە لایەن بەڕیوەبەرایەتیەوە دیاری ئەکرێت و تەنها من پلەی ئەندامان ئەگۆڕم بۆ ئەوەی هەمیشە ئاگاداری گۆڕانکاریەکان بم ، بەڵام تا ئێستا ئەندامی وام بەرچاو نەکەوتوە کە لە ماوەی ٢ مانگدا پلەی هیچ ئەندامێک بەو شێوەیە بەرزکرابێتەوە چونکە تاک تاکەیەک لە ئەندامە چالاکەکان نەبێت کە بابەتی زۆر و بەسوودیان هەیە پلەکانیان زوو بەرز ئەکەمەوە ئەگینا پلەی ئەندامان تەنها مانگی جارێک یا ٢ مانگ جارێک ئەگۆڕدرێ !! کەواتە ئەبێ ئەو ئەندامە کێ بێت لە ماوەی ٢ مانگدا تەنها بە دەست خۆشی گەیشتۆتە ئەو پلەیە !!!
حەزم ئەکرد ڕاشکاوانە ناوی ئەندامەکە دیاری بکرایە بۆ زیاتر دەرکەوتنی ڕاستیەکان .
ئەوەشمان لە یاد نەچێ کە هەموومان هەڵە ئەکەین و لەوانەیە منیش وەک ئینسانێک هەڵەیەکی لەو جۆرەم ئەنجام دابێت گەرچی زۆر بە دووری ئەزانم !! بۆیە ئەڵێم خۆزگە ڕاشکاوانە ناوی ئەو ئەندامە دیاری بکرایە بۆ ئەوەی زیاتر تێ بگەین لە مەبەستەکە .
****************************************
تا ئێرە زیاتر پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانەوە هەبوو ، خاڵەکانی تر وەڵامەکەی بۆ ئەندامانی ئازیزی کوردژین بە جێ ئەهێڵم .
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت و زۆر خۆشحاڵ بووم بە خستنەڕووی ئەم بابەتە جوانە ، هیوادارم ئەم جۆرە بابەتانە لە یانەدا گرنگی پێ بدەین چونکە بەڕای من تێگەیشتنی زیاتر لە کارەکان ئاشکرائەکات و ڕاستیەکان دەر ئەخات و زیاتر یانە بەرەو پێش ئەچێت . لە هەمان کاتیش‌دا زیندووبوونەوەیەکی نوێ بە پەیوەندیەکانی نێوانمان ئەبەخشێت زانیاری زیاتر بە ئەندامان ئەبەخشێت .
شاد و سەرفراز بن و هەر بژین بۆ کوردژین . هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم .
تێبینی : بابەتەکەم گواستەوە چونکە زیاتر بۆ ئەم بەشە گونجاوتربوو ، بە داوای لێبووردنەوە .
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش باپیره گیان بۆ دانانی ئه‌م ته‌وه‌ره جوانه بۆ گفتوگۆ کردن..
ئایا پێت وایه ( کوردژین ) 11700 ئاندامی هه‌بێت ؟
باپیره گیان کوردژین له ئێستادا خاوه‌نی (17600) ئه‌ندامه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له یه‌که‌م ڕۆژی دروست بوونی کوردژینهوهیه تاکو ئێستا.
ئه‌گه‌ر سه‌یری لیستی ئه‌ندامان بکه‌یت له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ ناوی ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی کوردژین ده‌بینیت..
ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ کاتێکدا له 33 ئه‌ندام زیاتر ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر هێێڵ، ئایا 16667 هه‌ر هه‌مویان کاریان هه‌بوه و نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر هێڵ بن ؟
چه‌نده‌ها ئه‌نداممان هه‌یه که ناوی خۆی تۆمار کردووه و ته‌نها جاڕێکیش سه‌ردانی یانه‌ی نه‌کردووه یاخود ژماره‌ی په‌یامه‌کانی زۆربه‌ی ئه‌ندامه نوێکانمان سفره،
ڕاسته ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه له به‌شی خواره‌وه‌ی یانه نوسراوه:
زۆرترین ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو له یه‌ککاتدا: 33
خۆ له به‌شی خواره‌وه ناوی ئاماده‌بوانی ئه‌مڕۆی کوردژین ده‌بینیت که سه‌ردانی کوردژینیان کردووه،،شه‌رت نیه هه‌موو ئه‌ندامه‌کان له یه‌ک کاتدا له هێڵ بن
بۆ نمونه ئه‌نداممان هه‌یه که زۆرینه‌ی کات به ناوی خۆی نایه‌ته کوردژین و به میوان له‌سه‌ر هێڵه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ری ئێستا نایه‌وێت خۆی ببه‌ستێته‌وه به ته‌نها یه‌کێک له سایتهکوردیهکانهوه به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی گشتی سایته‌کان وه‌ک خوێندنه‌وه به‌کار ده‌هێنن..
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و 11700 ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
به‌دڵنیایه‌وه سه‌ردانی ڕۆژانه‌ی ئه‌نداممان زۆر زیاتره له 50 ئه‌ندام،،
ئه‌مڕۆ تا ئێستا ئه‌ندامانی ئاماده بوومان زیاتر له 100 ئه‌ندامه کاتێک که من بووم به ئه‌ندام کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی تر لێره باویان بوو وه کۆمه‌ڵێک سه‌رپه‌رشتیار و چاودێری تر ئێره‌یان ده‌برد به‌ڕێوه،به‌ڵام ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه نابینرێن ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کات و مه‌جالی ئه‌ندام..
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌نداممان هه‌بێت له‌و جۆره،،چونکه گۆڕینی پله‌ی ئه‌ندام به‌نده به ئاماده کردنی بابه‌تی به‌نرخه‌وه نه‌ک ده‌ست خۆشیه‌وه.
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟ یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟
هیچ کاتێک بابه‌تی کۆپی کوردژین به‌ره‌و پێش نابان به‌لکو من به هۆکارێکم داناوه بۆ دابه‌زاندنی ئاستی پێشه‌نگی کوردژین،
به‌راستی ئێستا زۆرینه‌ی ماڵپه‌ره کوردیه‌کان بونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ر یه‌که‌وه و بابه‌ت کۆپی په‌یست ده‌که‌ن،بۆیه له ئێستادا چاوی خوێنه‌ر به سایتێکی کوردی تێر نابێت به‌رده‌وام به‌شوێن بابه‌تی نویدا ده‌گه‌رێت تا سه‌رنجی رابکێشێت،،بۆیه ئه‌گه‌ر کوردژین پڕ بکرێته‌وه له بابه‌تی کۆپی ئه‌بێت چ سودێکی هه‌بێت؟
وه ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که بڵاوی ده‌کاته‌وه دڵی به‌و بابه‌ته خۆش بێت؟!!
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % 99.9 ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ت زۆر له جێگای خۆیه‌تی،،
پێم وابێت له‌م دواییانه‌دا ئه‌وبه‌شه زۆرترین ئه‌ندامی بۆ کوردژین ڕاکێشاوه،ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م و ده‌ستی ماندوو بوونت ده‌گوشم.
به‌ڵام دکتۆر گیان به‌رده‌وام عه‌یاده‌که‌ت پڕه سه‌ره‌ی ئێمه ناکه‌وێت 2 پرسیار بکه‌ین هاهاهاها..
بێگومان که‌سمان له ته‌ندروستیه‌کی له‌و شیوه‌دا نین که هیچ پرسیارمان نه‌بێت،ته‌ندروستیش شتێک نیه که که‌س پرسیاری بۆ نه‌کات،
ئه‌وه‌ش که تا ئێستا من وه‌ک خۆم پرسیارم نه‌کردووه زۆر جار وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م له‌ناو پرسیاری که‌سێکی تردا ده‌ست که‌وتووه..
ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌م گفتووگۆیه و سه‌رکه‌وتوو بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆسبیت باپیره گیان ته‌وه‌ریکی جوانه
ئایا پێت وایه ( کوردژین ) 11700 ئاندامی هه‌بێت ؟
به‌لی بێگومان ئه‌وه‌نه ئه‌ندامه‌ی هه‌یه به‌ڵام له ناویشیانا زۆری هه‌یه که سه‌ردانی یانه ناکات
ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ کاتێکدا له 33 ئه‌ندام زیاتر ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر هێێڵ، ئایا 16667 هه‌ر هه‌مویان کاریان هه‌بوه و نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر هێڵ بن ؟
وه‌ک کاک هێمن ئاماژه‌ی پییا زۆر ئهنادمی چالاک هه‌بون که ڕۆژانه لههێل بون به‌ڵام ئێستا به هۆی کاری تایبه‌ته‌وه ناتوانن بێنه یانه
من خۆم یه‌کێک بوم له‌وانه‌ی هاوڕییان بۆ سوبعه‌ت ئه‌یانوت تۆ 25 سه عاته له یانه‌یت نه‌ک 24 ههههههه هه‌میشه له یانه بوم و سه‌رپه‌رشتیارێک بوم زیاتر له هه‌مو ئه‌ندامان له یانه بوم به‌ڵام ئێستا به هۆی نه‌گونجانی کاته‌وه هه‌فته‌ی یه‌ک جار بۆم ئه‌کریت به ناوی خۆم بێمه یانه وه 3 ڕۆژ جارێک به میوانی هێمه یانه
وه زۆۆۆر ئه‌ندامی تریس هه‌یه که ئێستا ناتوانن بینه یانه به‌ڵام پیستر سه‌ردانی زۆریان هه‌بوه وه ماوه به ماوهس یانه ئه‌ندامی وا زۆر چالاک له ده‌ست ئه‌یات و ئه‌ندامی چالاک‌تر هێته جێگای
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و 11700 ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
به‌لی بیگومان زۆر زیاتر له 50 ــم بینیوه
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
هههههههههههه کاک هێمن هیج کات به پیی زۆری په‌یام پله‌ی ئه‌ندامان زیاد ناکات به‌لام ئه‌ندامه تازه‌کان ئه‌مه نازانن هه‌ر که هێنه یانه به په‌یامی ده‌ستخۆشی په‌یامه‌کانیان زۆر ئه‌که‌ن
به‌ڵام په‌یامی ده‌ستخۆسی له سنوری خۆ‌یا گرنگه چونکه ئه‌ندامێک بابه‌تێکی جوان ئامهدهئهکات شایه‌نی ئه‌وه‌یه ده‌ستخۆشی لێبکرێت
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟ یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟
هه‌نێک بابه‌ت هه‌یه چه‌ند زیاتر کۆپی بکرێت و له شوینی زیاتر بلاوبکرێته‌وه باشتره چونکه به‌و جۆره خوێنه‌ری زیاتری ئه‌بێت و که‌سی زیاتر سودی لیوهرهگرێت
جونکه زۆر بابه‌ت هه‌یه شایه‌نی ئه‌وه‌یه له هه‌مو شوینیک هه‌بێت به‌ڵام زۆر شتی بی سودو بێ که‌ڵک هه‌یه که کۆپی په‌یسته هیج نرخێکی نیه جا له هه‌ر جییه‌ک بێت ته‌نها جیگه ئه‌گرێت که له سوینیک داینییت جا ئه‌و سوینه کوردژین بێت یان هه‌ر سوێنیکی تر
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % 99.9 ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
ههههههههههه ئه‌مه له‌وانه‌ی بۆ هه‌ر که‌سێک جیاواز بێت وه‌لامه‌که‌ی ناتوانین به شیوه‌یه‌کی گستی وه‌ڵام به‌ینه‌وه
به‌ڵام من وه‌ک خۆم له ئێستا ئه‌گه‌ر بمه‌وێت پرسیار له به‌ڕیزت بکه‌م ته‌نها پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کان که له مێشکما دروست بوه زیاتر له 20 پرسیاره
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت لیتی بکه‌م ئه‌وه ئه‌بێت 20 بابه‌ت بنوسم هههههههه
به‌لام نامه‌وێت هێنده بیزارت که‌م و هێنده ماندوت که‌م به وه‌ڵام نوسین بۆم وه هێنده‌ش به‌شه‌که ئاڵۆز که‌م به پرسیاره‌کانم
دیاره هه‌ر ئه‌ندامێکی تریش هۆکارێکی تری هه‌یه بۆ پرسیار نه‌کردن مه‌رج نیه ته‌ندروست بێت به‌ڵکو هۆکاری تایبه‌تی هه‌یه
دوباره ده‌ستت خۆشبیت بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت ماندونه‌بیت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان .
ته‌وه‌ره‌یه‌کی جوانه.
سه‌رکه‌وتوبیت
ئایا پێت وایه ( کوردژین ) 17000 ئاندامی هه‌بێت ؟
به‌لێ به‌دلنیایه‌وه ئه‌وه‌نده ئه‌ندام هه‌یه له کوردژیندا و زۆر ئاشکراشه که زۆرێک له‌وانه‌ی نێت به‌کار ئه‌هێنن ته‌نها بۆ ئیشێکی تایبه‌ت به‌خۆیان ئه‌بنه ئه‌ندام و دواتر سه‌ردانی یانه ناکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ کاتێکدا له 33 ئه‌ندام زیاتر ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر هێێڵ، ئایا 16667 هه‌ر هه‌مویان کاریان هه‌بوه و نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر هێڵ بن ؟
به‌رێز باپیره ره‌نگه کاتێک تۆ له‌خه‌تی کوردژین بوبێتیت رێژه‌ی ئه‌ندامه‌کان که‌م بوبێتن . به‌لام هه‌موو که‌سێک ئازاده له‌وه‌ی کهیهت یا نایه‌ته خه‌ت ره‌نگه به‌هۆی ئیش و کاره‌وه نه‌توانێ بێته خه‌ت . من وه‌کو خۆم زۆر زیاتریشم بینیوه..
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و 11700 ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
به‌لێ به‌دلنیایه‌وه زۆرتر له 50 ئه‌ندامم بینیوه..
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
نه‌خێر به‌هیج شێوه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به‌ده‌ست خۆشییه‌وه نییه . به‌لکو به جوانی بابه‌ته‌کانی ئهندامهوهیه . به‌لام نازانم قه‌ت ئه‌و شته له کوردژینیدا روینه‌داوه و روش نایه‌ت مه‌گه‌ر له یانه سهرنهکهووتوهکان ئه‌وه روبدات ،، کاک هێمنیش قه‌ت به ده‌ست خۆشی پله‌ی ئه‌ندام به‌رزناکاته‌وه و تا ئێستا ئه‌ندامان نیه که به‌زۆری ده‌ست خۆشی بگاته ئاستی به‌رێوبه‌رایه‌تی .
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟ یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟
نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کوردژین به‌ره‌و پێش ناچێت ،،به‌لام وه‌کو تینا وتی هه‌ندێک بابه‌ت هه‌یه تا بلاوببێته‌وه سودی زیاتر ده‌بێت.
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % 99.9 ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
هههههههههه نازانم ئه‌و پرسیاره تاراده‌یه‌ک قورسه چونکه هه‌ریه‌که‌مان رامان جیاوازه و به‌لام گه‌ر سه‌یری بکه‌ین به‌شێکی تریش له ئه‌ندامانی تر پرسیاریان کردوه . من وه‌کو خۆشم پرسیارم کردوه .
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش باپیره‌ی كوردژین ، هه‌رده‌م من شانازیم به‌بابه‌ته‌كانی به‌ڕێزته‌وه كردووه و زۆر به‌جۆشه‌وه خوێندومه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بابه‌ته جوانه‌كانت !
----------------
ئایا پێت وایه ( کوردژین ) 11700 ئاندامی هه‌بێت ؟
باپیره‌گیان من به‌دڵنییاییه‌وه ده‌یڵێم كوردژین 20،000 ئه‌ندامی زیاتر تێپه‌ڕانده‌وه ، ئه‌بێ ره‌چاوی ئه‌وه‌ش بكه‌یت چه‌نده‌ها ئه‌ندام سڕاونه‌ته‌وه له ته‌مه‌نی یانه‌ی كوردژیندا .
ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ کاتێکدا له 33 ئه‌ندام زیاتر ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر هێێڵ، ئایا 16667 هه‌ر هه‌مویان کاریان هه‌بوه و نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر هێڵ بن ؟
باپیره گیان گه‌ر ئێمه بێت و حسابی بكه‌یت رۆژانه زیاد له 200 ئه‌ندام دێته كوردژین ، هه‌ندێ جار 5 دوایی 3 له‌و پێنجه ده‌چن 4 ی تر دێت ! مه‌رج نیه هه‌مووی له‌یه‌ك كاتدا من وه‌ك خۆم دووجار بینیومه جارێك 28 و جارێك 31 ئه‌ندام له‌یه‌ككاتدا ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی من زۆر له‌سه‌ر هێڵ ده‌مێنمه‌وه موتابه‌عه‌ی ئه‌وه‌م زۆر كردووه .
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و 11700 ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
به‌ڵێ هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا 120 م بینی ، جارێكیش 90 ، جارێكیش 20 ئیتر به‌پێ ی كاته به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ی من بینیبێتم رێژه‌ی میوان زۆر زۆره چ له ماڵپه‌ر چ له‌یانه .
یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟ سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
به‌ند نیه به‌ده‌ست خۆشیه‌وه ئه‌وه ڕوونه ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی تریانت له‌گه‌ڵتدام و خۆم ئاگاداربووم .!
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟
نــــــــهخێر ، + بابه‌تی ره‌نگا و ره‌نگیش به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی نابات بابه‌تێك بنووسیت شه‌ش حه‌وت دڵ بخه‌یته سه‌ره‌تاو كۆتاییهكهیهوه و ره‌نگاو ره‌نگی بكه‌یت ، ناوهڕۆك و زانست و بابه‌تی به‌هێز به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ده‌بات ( كه ئه‌مه‌ش به‌بۆچوونی من جاران كوردژین بابه‌تی باشتر تێدا بڵاو ده‌كرایه‌وه تا ئێستا ، هۆكار چیه نازانم !
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % 99.9 ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
راسته منیش ویستم له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و قسه‌یه بكه‌م ، ئه‌ویش دهگهرێتهوهبۆ ئه‌ندام خۆی پرسیار بكات یان نا ،،،
دووباره ده‌ستت خۆش باپیره گیان ، هه‌ر شاد و سه‌رفراز بیت .


له‌سه‌ر هێڵ نییه
بهباتیکی زۆر گونجاوه بۆ کاتیکی گونجاو
ئایا پێت وایه ( کوردژین ) 11700 ئاندامی هه‌بێت ؟
باپیره گیان ... به‌ڵێ به دڵنیایه‌وه که کوردژین ئه‌وه‌نده ئه‌ندامی هه‌یه ..../// وه ڕۆژانه چه‌ندین سه‌ردانکه‌ری هه‌یه که ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه دێن و نابنه ئه‌ندام...
کاک هیمن له سه‌ره‌وه وێنه‌ی یه‌کێک له مه‌کۆ کوردیه‌کانی گرتوه که توشی هه‌له‌ی spam بوه .. که رۆژانه خۆی ئه‌ندام به ناوی سه‌یر سه‌یر زیاد ده‌کات... ئه‌گه‌ر که‌سێک که‌مێک له ویب دیزاین بزانێت ده‌بینێت که کوردژین توشی ئه‌م کێشه‌یه نه‌بوه.. که‌واته هه‌مو ئه‌ندامانی کوردژین ئه‌ندامی راسته‌قینه‌ن
ئه‌گه‌ر وایه بۆ له هیچ کاتێکدا له 33 ئه‌ندام زیاتر ئاماده نه‌بون له‌سه‌ر هێێڵ، ئایا 16667 هه‌ر هه‌مویان کاریان هه‌بوه و نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر هێڵ بن ؟
ئازیزم ماوه‌ی 2 ساڵ زیاتره له‌م یانه‌یه ئه‌ندامم بڵام به هۆی که‌می کات زۆۆر کات نایه‌مه یانه.. که‌واته باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه زۆر که‌سی هاوشێوه‌ی من هه‌یه
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و 11700 ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
به‌ڵێ بینیومه... وه زۆر ئاساییشه شتێکی وا ڕوبدات.. هه‌فته‌ی داهاتو کاتی ته‌واو بونی قوتابخانه‌یه ئیشه‌ڵا خۆت ئه‌یبینی 
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها..
باوه‌ڕ ناکه‌م پشت به زۆری په‌یامه بێسوده‌کان به‌سترا بێت له کوردژین ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم..... به‌ڵام له ڕاستیشدا ئه‌ندامی وا هه‌یه له ماوه‌ی مانگیکدا ئه‌توانێت شوێنی خۆی بکاته‌وه و چه‌ندین بابه‌تی به سود دابنێت ... بۆیه ئه‌گه‌ر پله‌یه‌کی دیاری کراویشی بدرێتێ له ماوه‌ی کاتیکی که‌م تر له‌وانی تر ئه‌وا هه‌قیه‌تی ..به‌ڵآم نه‌ک خێرا بگاته به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چونکه پێویسته کوردژین کار له‌سه‌ر بابه‌ت هه‌ڵڕژانی کاتی ئه‌ندام نه‌کات چونکه له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌ندامه به جاڕێک تێکڕای زانیاری خۆی بدات و بۆ داهاتوو ئه‌وه نه‌بێت که له سه‌ره‌تادا بوه
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟ یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟
ئه‌م پرسیاره‌یان زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌ندامان ڕه‌نگه بابه‌ته‌که‌ش نه‌خوێننه‌وه یه‌کسه‌ر ئه‌چن کۆپی ئه‌که‌ن و دوای 1 کاتژمێر بیری ئه‌چێته‌وه سه‌رچاوه‌که‌ی کوێ بوه. نازانم ئه‌بێت دڵی به‌چی ئه‌م بابه‌ته خۆش بێت ( له‌وانه‌یه ئێره‌ی به کۆلیژی پۆلیس دانابێت تاکو ئه‌ستێره‌یه‌ک وه‌رگرێت) .....
به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ره‌نگه چه‌ند بابه‌تیکی به‌سود هه‌بێت که ڕه‌نگه کۆپی کردنیان سودی هه‌بێت به‌ڵآم به مه‌رجێک ناوی سه‌رچاوه یان ئامانج له کۆپی کردنی ئه‌و بابه‌ته بنوسرێت..
یان به‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کوردژین ئه‌توانێت به‌شێک دروست بکات به‌ناوی له پێگه کوردیه‌کانه‌وه که تایبه‌ت بێت به بابه‌تی کۆپی!
چونکه ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌ی که پێویست ئه‌کرێت کۆپی بکرێن گوناحه بچنه ژێر تۆزی سایته کوردیه‌کان....
وه‌له‌لایه‌کی تریشه‌وه بابه‌ت هه‌یه وێنه‌ی گوڵ و گوڵزاره‌کانی زیاترن له نوسینه‌کانی که‌نازانم ئامانج له‌مه‌ش چیه ؟؟... به‌س ره‌نگبێت خولیای که‌سێک بێت ^_^
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % 99.9 ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
ڕه‌نگبێت ئه‌م هه‌وڵه بێ هاوتایه‌ی به‌ڕێزت زۆر ئه‌ندامی نوێی ڕاکێشابێت بۆ کوردژین.. چونکه به‌ڕاستی به‌شێکه جیاواز له‌وانی تر که ڕاستیه‌ک و پێویستیه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی له خۆ گرتوه ....
به‌ڵآم هه‌ندێک پرسیار که ئه‌ندامێک بیه‌وێت بیکات ره‌نگبێت یه‌کێک له ئه‌ندامه نوێیانه کردبێتی پێشتر بۆیه سودی بۆ هه‌ردوکیان ئه‌بێت ... (به‌ردێک بۆ دوو چۆله‌که ) 
له کۆتایدا ده‌ستت خۆش بێت شتێکی گرنگت وروژاند .. هه‌ر ئاسوده و به‌ختیار بیت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HemN_94 (2011-05-16 21:31:42)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ست خۆش باپیره گیان سه‌رکه‌وتو بیت برای گه‌وره‌م.
ئایا پێت وایه ( کوردژین ) ۱۱۷۰۰ ئاندامی هه‌بێت ؟
به‌ڵێ وابزانم زیاتره که‌م تر نیه وه شه‌رت نیه هه‌مویان له‌یه‌ک ساتا بێن من واکو خۆم جاریوایه به‌دوو رۆژ جارێ پێم ده‌کرێت هه‌ر که‌سه‌و هۆیه‌کی هه‌یه.
ئایا به‌ڕێزت ته‌نها ناوی په‌نجا له‌و ۱۱۷۰۰ ئه‌ندامه‌ت بینیوه له ئاماده‌بوانی سه‌ر هێڵی ( کوردژین ) ؟
من زیاترم بینیوه زۆر جار له ۱۰۰ به‌ره‌و سه‌ر ئه‌بینم له‌یانه.
ئایا سه‌رکه‌وتنی ئه‌ندام به ژماره‌ی ده‌ستخۆشیه‌کان ڕه‌وایه ؟ هه‌رچه‌نده ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ڵێن وا نیه به‌ڵام ئه‌ندام هه‌یه له دوو مانگدا خه‌ریکه چاومان ده‌ر ئه‌هێنێت و ئه‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ها ها ها
ئه‌مه‌یان تێبینیم نه‌کردوه له‌سه‌ری به‌ڵام باوه‌ر ناکه‌م به‌س به‌ده‌ست خۆشی پله‌ی به‌رز کرابێته‌وه
حه‌تمه‌ن بابه‌تی به‌سودی پێشکه ش کردوه ئه‌گینا من نهم بینیوه به‌بێ هیچ به‌س به‌ده‌ست خۆشی پله‌ی هیچ که‌س به‌رز بوبێته‌وه.
ئایا کۆپی و په‌یست ( کوردژین ) به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌بات ؟ یان ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامان به نه‌زان تێ ئه‌گه‌ن وو ئازانن که ئه‌ندامان تا ئێستاش نازانن ( گۆگڵ ) به‌کار بێنن و وێنه‌کانی بکه‌ن به بابه‌ت !!! ؟
هه‌نێک بابه‌ت هه‌یه چه‌ند زیاتر کۆپی بکرێت و له شوینی زیاتر بلاوبکرێته‌وه باشتره چونکه به‌و جۆره خوێنه‌ری زیاتری ئه‌بێت و که‌سی زیاتر سودی لیوهرهگرێت
جونکه زۆر بابه‌ت هه‌یه شایه‌نی ئه‌وه‌یه له هه‌مو شوینیک هه‌بێت به‌ڵام زۆر شتی بی سودو بێ که‌ڵک هه‌یه که کۆپی په‌یسته هیج نرخێکی نیه جا له هه‌ر جییه‌ک بێت ته‌نها جیگه ئه‌گرێت که له سوینیک داینییت جا ئه‌و سوینه کوردژین بێت یان هه‌ر سوێنیکی تر.
پرسیار که‌رانی کلینیکی ( کوردژین ) له ئێستا دا % ۹۹.۹ ئه‌ندامی ( نوێ ) ن ئایا ئه‌ندامه کۆنه‌کانی ( کوردژین ) هه‌ر هه‌مویان ته‌ندروستن ؟؟؟
من وه‌کو خۆم دوو جار پرسیارم هه‌بوه زۆۆر سوپاسی ماندو بونت ئه‌که‌م که یارمه‌تیت داوم
وه که‌س نیه ۱۰۰%۱۰۰ ته‌ندروستی باش بێت‌و هیچ کێشه‌ی نه‌بێت به‌س زۆر پرسیار هه‌ی
ناتوندرێ راسته‌وخۆ بیکات یان زۆریش کراوه‌و من سودم لێی وه‌رگرتوه
زۆر سوپاسی تۆ هه‌میشه قسه خۆش ده‌که‌م وسوپاس بۆ ئهوراپرسیه
هیوادارم هه‌مو کات هه‌ر به‌خته‌وه‌ر بیتو قه‌ت ناخۆشی‌و خه‌م نه‌بینیت
دوباره سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نییه