.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













پێناسەی پلان : بریتیە لە كێشانی هێڵێكی پان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان كە بریتیە لە قۆناغی بیركردنەوە كە پێش هەموو كارێك دەردەكەوێت وە كۆتایی دێت بە بریار دان لە سەر ئەوەی كە پرۆسەكە چۆن ئەنجام؟ دەدرێت كەی ئەنجام دەدرێ؟ كێ ئەنجامی دەدات؟ ، مەبەست لە مەش دیاری كردنی سەرەتایەكە بۆ پرۆسەی ڕێكخستنی هێزی مادی و مرۆیی بەسەرپەرشتی كردن و چاودێری كردن ..
لە پێناسەیەكی ترد ا پلان بریتیە لە پرۆسەیەك كە هەڵدەستێت بە دیاری كردن وپێوانی گرفتە تەندەروستی و كۆمەڵایەتیەكان ، بۆ تێگەیشتن لۆ هۆكاری دروست بونی وە دانانی ئامانج لە سەر بنەمای (توانا،پێداویستی، پڕۆگرام) لە خزمەتگوزاری كۆمەڵایەتیدا...
قۆناغی پلان دانان
1- ئامادەكاری
2- دانانی پلان
3- 3- قۆناغی جێبەجێكردنی پلان
4- چاودێری كردن
5- قۆناغی بە هێز كردن
ئامانجی پلانی كۆمەڵایاتی
دەردەكەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانەی خوارەوە دەداتەوە
پێویستە چی بكرێت *چۆن بكرێت* پێویستە چی ئامادەبرێت* كەی دەست بە ئەنجامدانی بكرێت*
گرنگی پلان دانان :
1- یارمەتی رێكخستنی تواناكان دەدات لە هەموو ئاراستەكان
2- یارمەتی دەر دەبێت بۆ دانانی بنەماكانی پێشكەوتن وە پلان هەوڵ دەدات كۆمەڵێ ئامانج بۆ داهاتو دیاری بكات
3- دانانی پێوەرێكی تایبەت بۆ سامانی مرۆیی لە كاتی جێ بە جێ كردنی پلان دا (ستاندارد)
4- گەشەپێدانی توانای بەڕێوبەرەكان بۆ جێ بە جی كردنی پلان بە جوانترین شێوە
5- پلان یارمەتی دەر دەبێت بۆ ئاراستە كردنی هەمو تواناكان بەرەوە ئامانجی هاوبەش و ڕێكخراو
6- پلان بە بنەمای پرۆسەی چاودێری كردن دادەنرێت
7- پلان جی گرەوەی بریاری هەرەمەكیە
تایبەتمەندیەكانی پلان :
1- گرنگی دان بە بەڕێوەبردنی دامەزراوەكان وە زیاد كردنی وشیاری دەربارەی ئەو لێكۆلینەوەو توێژینەوانەی سەبارەت بە داهاتوو دەكرێت وەدروست كردنی توانای پێشبینی بۆ روداوەكان وە پێش روداوەكان
2- پالپشتی كردنی هەوڵەكان لە كاتی بڕیار دان لە هەمو ئاراستەكان و هەمو چالاكیەكان
3- پێداگری لە سەر ئامانجەكانی ڕێكخراو، ئە شتەی كە پەیوەستە بە ئاستی بە دەست هاتوەكان لە هەموو قۆناغەكان
هەنگاوەكانی پرۆسەی پلان:
1- دیاریكردنی ئەو ئامانجەی دەمانەوێت ب دەستی بینین وەدەربڕینی چەمكی ڕوون و ئاشكرا وەك زیادكردنی ئاستی دەستكەوت
2- دیاریكردنی شێوازەكانی جیگرەوە بۆ گەیشتن بە ئامانج لە سەر بنەمای شارەزایی پێشو بۆ پێشبینی دهاتو
3- هەڵبژاردنی باشتری بە دیل كە لە ئامان ج نزیكمان دەخاتەوە
4- داڕشتنی ئەو بەرنامەی دەبێت ئەنجام بدڕێت بۆ بە دەستی هێنانی ئامانج وە دابینكردنی پێدواسیتی وە ڕوبەروونەوەی گرفت
5- دانانی پڕۆگرامی كاركردن بە خشتیەیەكی كاتی دیاری كراو
ئەوهۆكارانەی پلان پی كاریگەر دەبێت :
1- هۆكاری سروشتی
2- هۆكاری رێكخستن
ڕۆلی پلان:
1- لە دانانی پلان چەند لایە نی ك بەژدار دەبن لە ناوەوە و دەرەوەی دامەزراوەكان وەهەریەكیكیان لە كۆی ئەم قۆناغەدا بەژدار دەبن
2- دیاری كردنی ئامجە تایبەتیەكانی پلان كە ئەویش خۆی دەبینیتەوە لە ئامانجی ستراتیژی و ئامانجی كارپێكراو
3- دیاری كردنی شێوازەكانی جێگرەوە بۆ بەدەست هێنانی ئامانج
4- دیاری كردنی پیداویستیەكان (مادی و مەعنەوەی) بۆ جێبە جێكردنی پلان
5- دانانی كاتێكی دیاری كراو پلان
كەم و كوڕییەكان ی پلان :
1- زیادەڕەوی لە پلان دانان دەبیتە هۆی لە دەستدانی كات و بەرزبونەوە تێچونی جێبە جیكردنی پلان ، وەئەگەر پلان ماوەیەكی زۆری خایەند ئەوەندەی بە دانانی پلانەوە خەریك دەبین ئەوەندە بە جێبە جێ كردنی پلان ەوە سەرقال نابین ئەمەش دبێتە هۆی ئەوەی لە بەدەست هێنانی ئامانج دووربكەوینەوە
2- بنەمای هەموویان هیچ پێچەوانەیە لەگەڵ واقیعی ژیان ،ئالۆزی ئەمرۆ وە ناتوانرێت لە مڕۆ دا لە ماوەیەكی دیاری كراو بگەینە هەموو شتیك
3- دەبێت ملكەچ و دەست بەرداری بكرێت لە بەشێك لە ئامانجەكان ،وەجاری وا هەیە بۆ دوو گرفتی جیاواز یەك پلان بەكاردەهێنریت لە گەڵ ئەوەشدا هۆ كار و ناوەڕۆكی كێشەكان لە یەكتر جیاوازن
4- جاری واهەیە دەسەڵات دەدات بەبەڕێوبەر بۆ دەكردنی بڕیارەكان بۆ سەپاندنی بۆچونی خۆی بەسەر لایەنەكانی تر ،
جۆرەكانی پلان:
1- پلان بە پێی بارو دۆخ:
ا- پلانی پەیكەری
ب- پلانی وەزیفی
2- پلان بە پێی دەرفەت :
أ- پلانی بەش
ب- پلانی گشتگیر
3- پلان بە پێی ئاراستەكان
أ- پلانی گشتی نەتەوەیی
ب- پلانی هەرێمی
ت- پلانی ناوخۆ
پ- پلانی كەرتی
4- پلان بە پێی بوارەكان
أ- پلانی سروشتی
ب- پلانی ئابووری
ت- پلانی كۆمەڵایەتی
پ- پلانی ڕۆشنبیری
5- پلان بەپێ ئاراستەكان
أ- ئاراستەی دیاری كراو
ب- پلانی بێ ئاراستە (دیاری نەكراو)
6- پلانی بەردەوام و پلانی لە ناكاو
7- پلان بە پێی ڕێگە چارەكان
أ- پلانی كراوە
ب- پلانی پێشەكی پارە بۆ ئامادەكراو
ت- پلانی جێگرەوە
8- پلان بە پێی ماوە
أ- پلانی ماوە درێژ
ب- پلانی مام ناوەند
ت- پلانی كورت
وهرگێڕان و ئامادهکردنی سورێن
تایبهت بهکوردژین


لهسهر هێڵ نییه
ههربژیت کاکه سورێن گیان،،،،،
دهستت خۆش و ههردهم نمونهت زیادبێت.
به هیوای بهردهوامی له بابهت جوانهکات.

لهسهر هێڵ نییه








دهستهكانت خۆش سورێن گیان ، بژیت
به هیوای بهردهوامی ،

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش كاكه سورێن ، بابهتێكی جوان و گرنگه ..
ههربژیت .


لهسهر هێڵ نییه










سونبوله بهڕێزه بهتواناکهی کوردژین کاک سورێن دهست خۆش بێت بابهتێکی جوان و بهسوده
نمونهی بهڕێزتان زۆر بێت
ئاسودهو کامهران بیت ههمیشه


لهسهر هێڵ نییه







زۆر سوپاس هاوڕێیان سوپاس بۆ پهیامهکانتان هیوادارم بابهتهکهم جێگای سودبهخشین بیت
پلان گهرهترین هۆکاره بۆ گهشتن بهئامانجهکان ئهوهی جێگای داخێکی لهبن نههاتوه لای ئێمه پلان دائهنیین چۆن بێ پلان بین !!!!!!!
دوباره سپاس بۆ پهیامهکانتان خۆشحاڵی کردم
لهسهر هێڵ نییه
برا خۆشەویستەکەم یاخوا ئەو دەستانەت خۆش بێت بۆ دارشتنی ئەم بابەتە جوان و پر لە مانایەت
بە تاکید پلان دانان لە ژیاندا نیشانەی سەکەوتنە لە هەموو ئاستەکاندا
ئەخوازم هەموو لایەک لە ژیانی رۆژانەی خۆیاندا پشت پلان و نەخشە کێشان ببەستن لە کارەکانیاندا.
ماندوو نەبیت و بەردەوام بیت لە کارە قەشەنگەکانتدا برا ئازیزەکەم
هەردەم لە خۆشی و شادیدا بیت ئەزیزم..

لهسهر هێڵ نییه