.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

نـــرخـــی کــار و هــەڵــسـوکــەوتــی رۆژانــە لــە ژیــانـــدا ...
سڵاو هاورێێان لەم بابەتەدا ئاماژە بە نرخی هەندێک کار دەدەین کە رۆژانە دەیان بینین و وە دەیان بیستین بەڵام زۆر جار هەستیان پێ ناکەین تاکو خۆمان نەکەوینە نێو واقعی ژیانەکەوە...
هیوام وایە بەم بابەتە بتوانم ئاشناتان بکەم بە نرخی کۆمەڵێک کار و هەڵسوکەوتی رۆژانە.....
یـــەکــــەم
نـــرخــــی هـــاورێـــێـــەتــــی ..
زۆرێک لە ئێمە هەر یەکە و کۆمەڵێک هاورێێمان هەیە کۆ زۆربەی کاتەکانی خۆمانی لەگەڵدا دەبەینە سەر وە هەندێک جار هەستی بە گرینگ و نرخی هارێێەتی ناکەین تاکو لێمان دوور نەکەوێتەوە یاخود لێمن دانەبرێت و یاخود جیابونەوەیەکی نەخوازرو روو بدات لە نێوانماندا..
ئێستا تۆ بیر بکەرەوە ئەگەر هاورێت هەبوە ئێستا لێت دابراوە ئایا نەبۆتە هۆی دروست کردنی بۆشاییەکی گەورە لە ژیاندا ؟؟ بیر بکەرەوە لە کاتی پێکەوە بوون بیر بکەرەوە لە کاتی لێک دابران بزانە جیازیەکان چەندە گەورەیە..
لێرەدا مەبەستم لە هاورێی راستەقینەیە نەک هاورێی مەسڵەحەت....
بە هیوای هاورێیەتیەکی گونجاو و پتەو لە نێوانماندا...
دووەم
نـــــــرخــــی پــــاکـــــو خـــاوێــــنـــی
لە دێر زەمانەوە وتراوە پاک و خاوێنی لە باوەرەوەیە .یەبێت ئێمەی مرۆڤ لە ژیانماندا پابەندی پاک و خاوێنی ژینگەی ژیان بین لە هەموو بوارەکاندا .هەتاوەکو ئەو بوارەی کە لات زۆر بێ نرخە تۆ پاکی بکەرەوە بزانە لە دوایدا چەندە ئاسودەییت پێ دەبەخشێت،یاخود بێنە بەر چاوی خۆت کاتێک رووی دەکەیتە سەیرانگایەک کە دەبینیت پاک و خاوێن و رێک و پێکە چەندە ئارامی و خۆشیت پێ دەبەخشێت وە کاتێکیش روو دەکەیتە سەیرانگایەکی پیس بزانە چەندە بێ تاقەتت دەکات ،
جا بۆیە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە هەر کەس لە ئاستی خۆیەوە دەست بکات بە پاک و خاوێن راگرتنی ئەو شوێنیەی کە لێ دەژیت ئەگر ماڵە ئەگەر مەکتەبە ئەگەر دازیرەیە ...هتد..
پەندێکیش هەیە دەڵێت ((ئەگەر هەر کەس لە ئێمە بەر دەرگای ماڵی خۆی پاک بکاتەوە ئەوە وەکو ئەوە وایە شار پاک کرابێتەوە ))
ســـێــیەم
نـــرخـــــی زەحـمــەت کــێـشـان لــە کــارکــردنــدا.
زۆرێک لە ئێمە کاتێک کارێک بە ئەنجام دەگەینین هەستی بە گرینگی و نرخی ئەنجامی ئەو کارە ناکەین بۆ بەرامبەرەکەمان هەتاکو بەتەواوی نەیبینین و هەستی پێ نەکەین..
لێرەدا مەبەستم لەوەیە کە تۆ کارێک لە ئەستۆدایە ئەگەر بچوک ئەگەر گەورە پێویستە لەسەر ئەوەی لەسەرتە ئەنجامی بدەیت بەبێ کەم و کوری وە مەهێلە بە کەم و کوریەوە کارەکە لە دەستت بروات چونکە دڵنیابە ئەو کارەی تۆ کردووتە ئەبێتە مایەی ئازاردانی کەسی دوای خۆت. هەمیشە کاریک بکە کە ئەوەی دوای خۆت رەحمەتت بۆ بنێرێت نەک ....!!
چـــوارەم
نـــــــرخـــی کـــــــات،
((ئیشی ئەمرۆ مەخەرە سبەینێ)) ئەمە ئەو پەندە کە زۆربەمان رۆژانە بەر گوێمان دەکەوێت بەڵام زۆرجار لە ماناکەی ورد نابینیەوە کە ئایا بزانین بۆچی وا وتراوە ئایا مەبەستی ئەوە نیە ئەو کاتەی ئەمرۆ هەتە بۆ ئەو کارە لەوانەیە بۆ بەیانی بۆت دەستە بەر نەبێت کاتەکەی؟؟...
یاخود بێنە بەر چاوی خۆت کاتێک دەرۆیت بۆ گەراجی پاس پێت دەڵێن وەللە ئێستا پاسەکە بەرێ کەوتووە ئەوکات هەست دەکەیت کە یەک دەقیقە چەندە گرینە بۆت، یاخود دەرۆیت بۆ محطەی قیتار بە هەمان شێوە لەوانەیە بە چەند چرکەیەک کاتی سەفەرەکەت دوا بکەوێت...
پێنجەم
نــــرخـــی جــیــاوازی.
کاتێک تۆ جیاوازیت لەگەڵ کەسی بەرامبەرت لە رووی جەستەوە ئەبێت چۆن بیت بۆ ئەوەی رێز لەو جەستەیەت بگریت و هەوڵ بدەی کەم و کوریەکانی کەسی بەرامبەر پر بکەیتەوە کە لە رووی جستەوە لە تۆ جیاوازترە،
کاتێک کەسێکی نابینا دەبینیت چۆن شوکرانەی خوا ناکەیت کە تۆی لەو نیعمەتە گەورەیە بێ بەش نەکردوە ئەی چۆن دەستی هاوکاریت لە رێگا و بان بۆ کەسی نابینا درێژ دەکەیت ؟؟
کاتێک تۆ لە جەستەدا بێ کەم کوریت ئەبێت هەوڵی ئەوە بدەیت کاری بۆ یارمەتی دانی کەسانی دی بکەیت کە جیاوازن لە تۆ وە نرخی ئەو لەش و لارەت بگریت کە پێت بەخشراوە نەک بە چاوی سوکەوە سەیریان بکەیت،...
شەشەم
نـــــــرخـــی بـــروا بــوون بــە خـــود .
نەتیجەی سەرکەوتنت لە هەر کارێکدا دەگەرێتەوە بۆ بروا بوون بە خودی خۆت وە ئامادەیی خۆت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەو کارە بەڵام لە هەمان کاتدا کاتێک لەهەر کارێکدا بروات بە خۆت نەبوو ئەوە بزانە سەرکەوتوو نابت و شکستخواردوو ئەبیت چونکە تەنیا خودی خۆت ئەتوانیت ئەمانجەکانی خۆت دیاری بکەیت و سەرکەوتنی تێدا بکەیت
ئەی ئەگەر وایە بۆچی متمانەی تەواو بە خۆت ناکەیت بۆ هەر کارێک کە بتەوێت بە ئەنجامی بگەیەنیت،
ئایا ئەگەر بە بروایەکی تەواوە هەستایت بە ئەنجام گەیاندنی کاتێ تیا سەرکەوتوو بویت ئەوکات هەس بە نرخی ئەو متمانەیە ئەکەیت کە بە خۆت هەتبوە . جا بۆیە قەت خۆت بە دوو بگرە لە بێ متمانەیی بە خۆت .
حــــەوتــــەم
نــرخــی زانـیـن و تـێـگـەیـشـتـن لــە کــار کــردنـــدا..
زانین و تێگەیشتن هۆکاری سەرکەوتنن بە سەر ئەو کارانەی رۆژانە رووبەروومان دەبنەوە .
بۆ هەر کارێک تێگەیشتنی تیابەت بە خۆی هەیە و کاتێکیش لێتێگەیشتین ئەوە زانستی جێ بەجێ کردنی زۆر ئاسان دەبێت لامان بێ ئەوەی خۆمانی زۆر پێوە هیلاک بکەین دەتوانین بە جوانترین شێوەو بە ئاسانترین رێگەیە سەرکەوین بەسەر کارەکەتدا.
بۆیە ئەگەر لەم وێنەیەدا رابمێنین ئەوسا لە نرخی زانین و تێگەیشتن تێدەگەین و وە باش دەزانین رێگەی ئاسانتر هەیە بۆ ئەم کارەی ئەم کابرایە پێ ی هەڵساوە ئەویش کاتێک ئاستی تێگەیشتنمان بۆ کارەکە بخەینە روو...
ئـــــامـــادەکــــردنـــــی:: یـــــــــادگـــــــــار
تــــایـــبــەت بــــە یـــانــەی کـــــــوردژیــــــــــن
.

لهسهر هێڵ نییه








zoooooooor jwana , barasty ta bley jwana kaka yadgar yaxwa dastakant xoshbet ,azizm

لهسهر هێڵ نییه








بەراستی بەراســــــــتی زۆر زۆر زۆر جوانە بابەتەکەت زۆر جوانە
یاخوا دەستەکانت خۆش بێت لەش ساغ بیت بابتەیکە شایەنی هەموو شتیکــە
سەرکەوتوبیت


لهسهر هێڵ نییه








پێموایە ئەمە بابەتێکە کە پێویستە جێگیر بکرێت لەم بەشەدا
بەڕاستی بابەتێکی پڕ سوود و پڕ پەندە یاخوا دەستەکانت خۆش بێت کاکە یادگار گیان
ماشآءاللە بابەتێکی نایابە بەهیوام هەردەم بێ بەشمان نەکەیت برا ئازیزەکەم
ئەم چەند خالەیە چەند ئاگاداریەکن لەم ژیانەماندا پێویستە نرخیان بزانین
براکەم چەندی بڵێم لەوانەیە حەقی تەواو نەدەم پڕ بەم بابەتەیە
بۆیە ئەم دەستخۆشیە کەمەم قبوڵ بفەرموو برا ئەزیزەکەم
ئینشآءاللە سەرکەوتوو و بەختەوەر ئەبیت هاوڕێ گیان.
لهسهر هێڵ نییه
برای ئازیزم کاکە سوئام گیان دەستی تۆش خۆش بێت گیانەکەم بۆ ناردنی پەیامت گیانم.
زۆر خوشحاڵم بابەتەکە جێگای رەزامەندی تۆی ئازیز بووە تەمەن درێژ بیت ئەزیزم،،
هاورێێ ی زۆر زۆر ئازیزم خاتوو دنـــــــــا خان زۆر زۆر سوپاس گیانە بۆ بەشداریە جوانەکەت
زۆر خۆشحاڵم کە بەرێزتان ئەم بابەتەتان لا پەسەند بووە سوپاس بۆ ئەو کاتەی کە بەخشیت بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت باوانەکەم لە ژیاندا
هیوام هەردەم خۆشی بەرێزتانە.....
هاورێێ و برای خۆشەویستم کاکە موسلیم گیان زۆر زۆر سوپاس باوانەکەم بۆ ئەو دەست خۆشیە رەنگینەت
خۆشحاڵت کردم ئەزیزم بە پەیامە رازاوەکەت ، بابەتەکەم بە دەستە خۆشیە جوانەکانی ئێوەوە جوانە
ئەخوازم لەش ساغ و تەمەن درێژ بیت لە ژیاندا
هیوام وایە بابەتەکە لە ئاست ئەو وتە جوانانەی بەرێزتاندا بێت گیانەکەم،
تەمەن درێژ و لەش ساغی بۆ تۆی هەمیشە خۆشەویست لە ژیاندا...
لهسهر هێڵ نییه








کاکه یادگار گیان یــــــــــاڕهبی ئهو دهست و خامهت ههمیشه ڕهنگین بێت
دهستهکانت خۆش بێت ، بابهتێکی زۆر زۆر جوان و نایابه
به هیوام ههمیشه به بابهته جوانهکانت زانیاری و فکرمان فراوان بکهیت
دوباره دهست خۆش
سهربهرزی و کامهرانیت بۆ ئهخوازم

که ئهزانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گهوره ئهزانیت؟!

لهسهر هێڵ نییه






xama نووسی:
کاکه یادگار گیان یــــــــــاڕهبی ئهو دهست و خامهت ههمیشه ڕهنگین بێت
دهستهکانت خۆش بێت ، بابهتێکی زۆر زۆر جوان و نایابه
به هیوام ههمیشه به بابهته جوانهکانت زانیاری و فکرمان فراوان بکهیت
دوباره دهست خۆش
سهربهرزی و کامهرانیت بۆ ئهخوازم


لهسهر هێڵ نییه
زۆر سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز کاکە خەمە گیان و کاکە کارۆ ئاکرێێ گیان
دەستی ئێوەش خۆش بێت بۆ بەشداریە جوانەکانتا
خۆشحاڵم کە بابەتەکە جێگەی رەزامەندی ئێوەیە
دووبارە دەستەکانتان خۆش بێت
لەش ساغ و تەمەن درێژ بن لە ژیاندا....
لهسهر هێڵ نییه





دهستهکانت خۆش بێت
بهراستی بابهتێکی زۆر جوانه\
_____________________________________________________________________________________

ههموو کات بێدهنگی جوانی مرۆڤ نییه ،له ناو ههموو بێدهنگیهکاندا بێدهنگی
نهزانی ، ژیری ، شهرم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێدهنگی ژیرییه .
لهسهر هێڵ نییه










نوسین و بابهته جوانهکانت پێناسهی بههرهمهندی کاک یادگاره
دهست خۆش بێت بابهتهکهت جوانیهکی سهرسورهێنهری تیادا بهدیئهکرێت
بههیوام بێبهشمان نهکهی له بابهته سهرنجراکێشهکانت
ئاسودهبیت


لهسهر هێڵ نییه
کاکە بێستون گیان دەستت خۆش بێت ئەزیزم بۆ بەشدارییەکەت
تەمەن درێژ بیت بەقوربان..
فریشتە جوانەکەی نێو یانەی کوردژین زۆر سوپاسی ئەو بەشدارییە جوانەت دەکەم ئەزیزم
زۆر خۆشحاڵم کە بابەتەکە جێگەی رەزامەندی تۆی بەرێز بووە
تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ تۆی گوڵ هاورێێ گیان..
هەردەم لە خۆشی ژیاندا بیت ....
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
