.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











سڤیل: یەسنا كەمالەیی
"زۆر پیاو بە دەست ژنەكانیان، وایان لێهاتووە كە حەزبكەن 24 كاتژمێر قوڕكێشی بكەن، بەڵام ئێوارە دانەیەت، نەوەك بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە"
بەشێكی زۆر لەژنان وای دەبینن، كە هاوسەرەكانیان لەبەرامبەر درەنگ گەڕانەوەیان هیچ پاساوێكیان نییە، هاوكات پیاوانیش هێما بەوە دەكەن، كە چەند خولەكێك، تەنانەت چەند كاتژمێرێكیش لەدواكەوتنیان بۆ ماڵەوە "مەسەلەیەك نییە"، توێژەرێكی كۆمەڵایەتیش بۆچوونی وایە كە "هەندێكجار ژنان خۆیان كەمتەرخەمن لەگرنگینەدان بەهاوسەرەكانیان و ئەمە وا دەكات، كە پیاوەكە حەز بەماڵەوە نەكات".
رووناك كەریم، تەمەنی 31 ساڵە و ماوەی 5 ساڵە ژیانی هاوسەری بەیەكەوە ناوە و خاوەن دوو كوڕ و كچێكە، ئەو ژنە كە هاوكات فەرمانبەریشە، هێما بۆ ئەوە دەكات، كە كێشەی سەرەكی نێوان خۆی و پیاوەكەی "ئەو مەسەلەیەیە". لەبارەی درەنگ گەڕانەوەی هاوسەرەكەشی بۆ ماڵەوە، وەك (رووناك) دەڵێت "پیاوەكەم بەردەوام پاساو بۆ درەنگ گەڕانەوەكانی دەهێنێتەوە و مێشكم پڕ بووە لەجۆری پاساوەكانی و هەموویم لەبەر كردووە"، وەك ئەو ژنە دەشڵێت "درەنگ هاتنەوەكانی هاوسەرەكەم بێزاری كردووم، ئێمە لەسەر هەموو شتەكان گونجاوین، بەڵام بەردەوام ناخۆشیمانە لەسەر ئەو بابەتە"، رووناك كەریم، بەنیگەرانییەوە باس لەوەش دەكات، كە هاوسەرەكەی كۆگای جوانكاری ژنانی هەیە و هەموو رۆژێك كاتژمێر 5ی ئێوارە دەست لەكار هەڵدەگرێت، بەڵام وەك ئەو هێمای بۆ دەكات، هاوسەرەكەی بە 5 كاتژمێر درەنگتر و لە 10ـی شەو دەگەڕێتەوە ماڵ، وەك ئەو ژنە لەبارەی پیاوەكەی خۆی، دەشیڵێت "ئێواران كە پێشی دەڵێم بۆ درەنگ كەوتی؟، ئەو هەمیشە پاساوی ماندووبوون و سەرقاڵی دەهێنێتەوە، بۆیە بەڕاستی بێزار بوومە بەدەست درەنگ گەڕانەوەی هاوسەرەكەم، چونكە ئەگەر مەسەلەكە بێزاری بێت، منیش لەفەرمانگە و دواتریش لەماڵەوە لەگەڵ منداڵەكان، لەو زیاتر هەست بە بێزاری دەكەم".
خانزاد ئەسعەد، تەمەن 28 ساڵ، مامۆستایە لەقوتابخانەی بنەڕەتی و هەمان كێشەی (روناك)ی هەیە، خانزادیش 6 ساڵە شووی كردووە و تائێستا كێشەی سەرەكی لەگەڵ هاوسەرەكەی درەنگ گەڕانەوەیەتی بۆ ماڵ، دەڵێت "تا دەگەڕێتەوە چەندینجار پەیوەندی پێوە دەكەم"، ئەو ژنە، بێزاری لەبەرامبەر ئەو هەڵسوكەوتەی هاوسەرەكەی دەردەبرێت و دەشڵێت "هاوسەرەكەم تا ماندوو و برسی نەبێت ناگەڕێتەوە ماڵ و گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی كە ئەو هیچ مانایەك بۆ خێزان و ماڵەكەی خۆی دانانێت".
سەرەڕای ئەوەی كە بەشێكی زۆر لەژنان روی گلەیی خۆیان ئاڕاستەی پیاوان دەكەن، بەوەی درەنگ دەگەڕێنەوە و ژنەكانیان فەرامۆش دەكەن، هاوكات بەشێك لەپیاوانیش بێزاری لەو لێپێچینەوەی ژنەكانیان دەردەبڕن و هەندێكیش راشكاوانە دەڵێن كە "هەڵسوكەوتی ژنەكانیان بەهۆكاری درەنگ گەڕانەوەیان بۆ ماڵ دەزانن" و ئاشكراشی دەكەن كە لەماڵەوە "هاوسەرەكانیان لەگەڵیان گەرموگوڕ نین، بۆیە زۆربەی كاتەكانیان لەدەرەوەی ماڵ بەسەر دەبەن".
ئەمیر هاوتا، تەمەن 29 ساڵ، كە بەرۆژ لەكۆمپانیایەكی بیناسازی كار دەكات، بۆ (سڤیل) باس لەوە دەكات، كە ئەو كێشەیەكی لەوجۆرەی لەگەڵ هاوسەرەكەی نییە و بەپێكەنینەوە گوتیشی "لەوانەشە پێچەوانەكەی راستبێت"، چونكە وەك دواتر هێمای بۆكرد، كە لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، هاوسەرەكەی زۆر بەئاسایی پێشوازی لێدەكات، ئەوەشی خستەروو كە زۆربەی كات ئەو خۆی نانی ئێوارە دەباتەوە بۆ ماڵ، چونكە بەوتەی ئەو "هاوسەرەكەی مامۆستایە و بەبیانووی دەوامی زۆر و ماندووبوون، رۆژانە خواردن ئامادە ناكات"، ئەو پیاوە دەشڵێت "خواردن لەناو خێزان زۆر گرنگە، بەڵام هاوسەرەكەم بەتەواوی ئەوەی فەرامۆش كردووە، هەر بۆیە منیش زۆربەی كاتەكانم لەگەڵ هاوڕێكان لەدەرەوە بەسەر دەبەم".
كازم عەلی، تەمەن 40 ساڵ، ئەویش لەدوای گوێگرتن و حالی بوون لەپرسیارەكەی ئێمە، هێمای بەوەكرد كە "ژنان بۆچی لەخۆیان ناپرسن كە پیاوەكانیان بۆ درەنگ دەگەڕێنەوە ماڵ؟"، بەبۆچوونی (كازم) وەڵامی ئەو پرسیارە لەلای پیاوان نییە، بەڵكو لەلای ژنەكانە، دەڵێت "پیاو كە ماندوو دەبێت و ئێوارە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵ، بەحیساب پشویەك بدات و بەیانی بەمێشكێكی ساف بگەڕێتەوە سەر كارەكەی، بەڵام ئێستا زۆر پیاو بەدەست ژنەكانیان، وایان لێهاتووە كە حەزبكەن 24 كاتژمێر قوڕكێشی لەدەرەوە بكەن، بەڵام ئێوارە دانەیەت، نەوەك بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە".
هاوكات چالاكوانێكی بواری ژنان (شوكرییە سەعید) وەك هێمای بۆكرد، پشتگوێ خستنی ژنان لەماڵەوە لەلایەن پیاوەكانەوە و درەنگ گەڕانەوەی بێ پاساویان، "بەجۆرێك لەتوندوتیژی" وەسفدەكات و دەڵێت "بەشێكی زۆری پیاوان لەبەرامبەر ژنەكانیان هەست بەلێپرسراوێتی ناكەن و ئێمە لەرێكخراوەكانی ژنان زۆركات كێشەی ناو خێزانمان رووبەڕوو دەبێـتەوە، كە بەشێكی زۆریان هۆكارەكەی پیاوانن و تێگەشتن و متمانە لەنێوان هەردووكیان نییە"، وەك ئەو چالاكوانەی بواری ژنان دەشڵێت "كێشەكان لەبابەتی سادەوە گەورە دەبن بۆ بابەتی ئاڵۆز و قووڵ، زۆركات جیابوونەوەشی لێدەكەوێتەوە".
توێژەری كۆمەڵایەتی (توانا هێمن) ئەویش لەلای خۆیەوە، هۆكاری درەنگ گەڕانەوەی پیاوان بۆ ماڵەوە، دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی خۆشەویستی لەنێو هاوسەران و رونیشی كردەوە، كە "بوونی كێشەی درێژخایەن لەنێوان ژن و مێرد، ئەو كێشەیە قوڵتر دەكاتەوە". توانا، بۆچوونیشی وایە كە هەستنەكردن بەبەرپرسیارێتی لەلایەن پیاوەوە، هۆكارێكی دیكەی ئەو حاڵەتەیە، دەشڵێت "هەندێكجاریش ژنان خۆیان كەمتەرخەمن لەگرنگیدان بەهاوسەرەكانیان و ئەمە وا دەكات، كە بۆشایی دروست ببێت و پەیوەندییەكانی نێوان ئەندامانی خێزان لاواز بێت و وەكو جاران كۆبوونەوە و گفتوگۆ دروست نەبێت".
ئەو توێژەرە كۆمەڵایەتییە، هاوكات سەردەمی جیهانگیری بەهۆكاری كوشتنی هەست و سۆز و خۆشەویستی دەزانێت و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە "جیهانگیری جەوهەری بابەت و پەیوەندییەكانی كوشتووە و بەڕادەیەكی زۆر پەیوەندییە خێزانییەكانی لاواز كردووە". گوتیشی "زیادبوونی شوێنی پشوو و كات بەسەربردن، وەكو (ماركێت و كافتریا و باخچە و پاركەكانی شار) یەكێكی دیكەیە لەو هۆكارانەی كە پیاوان دوای تەواوبوونی كارەكانیان، پەنای بۆ دەبەن و بەهۆیەوە ماڵ لەبیر دەكەن". توێژەرە كۆمەڵایەتییەكە "بایەخدان بەپەیوەندییەكانی ژن و مێرد، بەهەواڵپرسینی نێوانیان لەماوەیەكی كورتدا، بەچارەسەرێكی باشی ئەو مەسەلەیە دەزانێت".
لهسهر هێڵ نییه