❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنییه‌كانی قورئان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-23 20:25:18

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

نهێنییه‌كانی قورئان

ئیعجازی ئایه‌تی (وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ)
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ * إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ) لطارق: 12-13
له‌م ئایه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌دا، كه‌ خوای گه‌وره‌ سوێندی به‌ زه‌وی‌و دیارده‌یه‌كی جیۆلۆجی خواردووه‌، كه‌ ئه‌ویش دیارده‌ی( صدع)ه‌ كه‌ (صدع) له‌ زماندا واتای (درز‌و قڵشه‌) كه‌واته‌ ئ...ه‌م درزوقڵشه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سوێندی پێ خواردووه‌ له‌ كوێدایه‌؟
له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌ زانایان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد، كه‌ توێكڵی زه‌وی‌و ئه‌و چینه‌ی له‌ژێریدایه‌ یه‌ك پارچه‌ نین، به‌ڵكو دابه‌شبوون بۆ پلێت، له‌نێوان ئه‌م پلێتانه‌ی زه‌ویدا درزوقڵش هه‌ن، كه‌ هه‌زاران كیلۆمه‌تر درێژبونه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان كرد به‌ كێشانی نه‌خشه‌ بۆ ئه‌م درزانه‌ی زه‌وی، كه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ پلێته‌كانی زه‌وی ده‌رده‌كه‌ون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درزێكی زۆر گه‌وره‌یان دۆزییه‌وه‌، كه‌ بۆماوه‌ی 40 هه‌زار كیلۆمه‌تر زیاتر درێژبووه‌ته‌وه‌، ناویاننا ( ئه‌ڵقه‌ی ئاگریی) ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ له‌ قوڵایی زه‌ریای هێمندایه‌، به‌درێژایی كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌مریكادا درێژبوه‌ته‌وه‌‌و به‌ ئالاسكادا تیده‌په‌ڕێت‌و پاشان بۆ ژاپۆن‌و فلیپین‌و ئه‌ندۆنوسیا‌و دواتر بۆ دورگه‌ی باشوری زه‌ریای هێمن‌و نیوزله‌ندا.
چالاكیی بومه‌له‌رزه‌ له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا ئه‌نجامی به‌یه‌كدادانی پلێته‌كانی زه‌وییه‌وه‌ دروستده‌بێت.
زانایان خه‌جت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دی گڕكانه‌كانی جیهان له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا ناوه‌ندیان گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا نه‌وه‌دی بومه‌له‌رزه‌كانیش هه‌ر له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دان( ئه‌مه‌ به‌پێی ئاژانسی جیۆلۆجی ئه‌مریكا)
ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ به‌ گه‌وره‌ترین درز له‌ جیهاندا داده‌نرێت وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌یبینین، هه‌روه‌ها پڕمه‌ترسیترین ناوچه‌یه‌، زانایان به‌دیارده‌یه‌كی جیۆلۆجی ناوازه‌و ده‌گمه‌نی داده‌نێن.
بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ سوێندی پێخواردووه‌، كه‌ له‌ زه‌مه‌نی قورئاندا كه‌س زانیاریی ده‌رباره‌ی نه‌بووه‌.
ده‌بێت باسكردنی ئه‌م دیارده‌ جیۆلۆجییه‌ له‌ قورئاندا به‌ چ ئامانجێك بێت؟
كه‌ ده‌فه‌رموێت( إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ)، واته‌ ئێوه‌ ئه‌ی بێباوه‌ڕان گومانتان له‌ ڕاستیی قورئان هه‌یه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌م درزانه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌، به‌ دیارده‌یه‌كی جیۆلۆجی زۆر گرنگی داده‌نێن، ده‌شزانن كه‌ كه‌س به‌م درزانه‌ی نه‌زانیوه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌ نهێنییه‌كانی گه‌ردوون، به‌ڵام قورئانی پیرۆز ئه‌م هه‌قیقه‌ته‌ی پێگه‌یاندوون، بۆیه‌ ده‌بێت بزانن ئه‌و كتێبه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌قیقه‌تانه‌ی تێدایه‌، دانراوی ده‌ستی مرۆڤ نییه‌، به‌ڵكو له‌ خوای خاوه‌نی زه‌وی‌و ئاسمانه‌كانه‌وه‌یه‌‌و به‌ڕاستی قورئان گوفتارێكی جیاكه‌ره‌وه‌یه‌.(هه‌ق‌و ناهه‌ق، ڕاستی‌و ناڕاستی)

http://i56.tinypic.com/oup1k3.jpg

س : ئیعجازی زانستی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Aryan darbandikhany (2011-05-23 21:22:08)

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dca8dbf10e.jpg
بۆ بینینی جوانترین  و به‌سوودترین بابه‌ت سه‌ردانی ئه‌م په‌یجه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌
* ARYANl *

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-23 20:51:37

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: نهێنییه‌كانی قورئان

کاکە ئاریان گیان دەستەکانت خۆش بێت برا گیان بۆ دانانی ئەم بابەتە
خوا پاداشتی بەخێرت بداتەوە هاوڕێ گیان
بەهیوام بەردەوام بیت لە بابەتە بەسوود و جوانەکانت
ئینشآءاللە سەرکەوتوو و بەختەوەر بیت لە ژیانا.


*تێبینیەک هاوڕێ گیان، ئاماژە بدە بەسەرچاوەی بابەتەکەت، چونکە ئاماژەدان بەسەرچاوە لە یانەدا پیویستە و بە ئاماژەنەدان ئەبێت بە سەرپێچی لە یاساکانی یانەی کوردژیندا، ئەمەش تاکو مافی هەموولایەک دیاربێ و مافی کەس نەخوورێ.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-23 21:18:20

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: نهێنییه‌كانی قورئان

زۆر سوپاست ئه‌كه‌م كاك موسلیم گیان هیوادی هه‌بێت

ببوره‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌شم دانه‌ناوه‌ بۆی هه‌ر ئێستا بۆم داده‌نێم به‌سه‌ر چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-23 22:02:09

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: نهێنییه‌كانی قورئان

ده‌سته‌کانت خۆش بێط یاخوا کاکه‌ ئاریان گیان
بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ ته‌مه‌ن درێژ بیت و سه‌ر که‌وتو بیت خوای گه‌وره‌ پادشتت بداته‌وه‌
هیوام وایه‌ له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت بێ به‌شمان نه‌که‌یت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-05-24 06:59:06

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: نهێنییه‌كانی قورئان

زۆر سوپاس كاك  بڕوا گیان به‌ هیوای ئه‌وه‌م به‌ حزمه‌تی خۆم ئه‌م یانه‌یه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر جوانتر بكه‌م هیوادارم گشت لایه‌ك سوودی لێ ببینن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net