.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














لەلای هەموان ئاشکرایە کەژمارەیەکی زۆری خەڵک بەهۆی تەلەفۆنەوە کاروبارەکانیان و پلانی ڕۆژانەیان جێبەجێ ئەکەن ، لەهەمان کاتدا هێڵی ئەنتەرنێتیش بەهەمان شێوە ،
بەشداربوانی ڕوو لەزیادبوونە ، ئەم ڕێژە یەکجار زۆرەی بەشداربوان کاریگەری و قورسایی ئەبێت لەسەر خاوبونەوەی هێڵی پەیوەندی ، ئەمەش بەئاشکرا ڕۆژانە ڕوودەدەن لەلای ئەو ،
بەشداربوانەی کەئامێری l-pad و l-phone بەکار دەهێنن ،ئەم کاریگەریە ئێستا بەشێوەیەکی تایبەتی لەپاش نیوەڕوان دا دەبینرێت وجاری واهەیە ئەگاتە پجڕانی هێڵی ئەنتەرنێت،
ئەمەش هۆکارێکی ترە بۆگەڕان بەدوای جارەسەرو تازەگەری بۆ تۆڕی ئەنتەرنێت و پاک کردنەوەی گەیاندنی بێسیم ( لاسلکی ) و سوود گەیاندن بەمرۆف و مرۆفایەتی .
پرۆفیسۆر هارڵد هاس Harld Haas توێژینەوە لەسەر بنەمایەکی تازەگەری دەکات، ئەویش ئیش کردنە لەسەر گڵۆپی LED ی نوێ کە تیشک لەڕووناکیەکەیدا دەرئەکەوێت ،
ئەم تیشکە جالاکە بۆ گواستنەوەی زانیاری و پێڕاگەیاندن و پێشوازی بکرێت بەهۆی ویستگەی پەخشەوە (مەبەست شاشەیە) .



ئەم وێنانەی سەرەوە جەند جۆرێکی گڵۆپی LED یە .
پرۆفیسۆر هارلد هاس سەلماندی کەلەتیشکی ئەم ڕووناکیە ئەتوانرێت توێژینەوەی زیندووی بۆ بکرێت و ببێتە نموونەی شۆرشێکی تەکنەلۆجیای نوێ لەبواری تۆڕی ئەنتەرنێت و گەیاندن،
ئەبێتە هۆی زیاد کردنی ڕێگاکانی پەیوەندی بێ سیم لەهەموو شوێنێک و بەخێراییەکی زۆر ، کەئەتوانیت لەماڵەکەی خۆت یاخود لەنووسینگەکەت دایبمەزرێنی .
لەهەر شوێنێک بیت لەبەر تیشکی ئەو گڵۆپە LED یەوە بجیتە ناو هێڵی ئەنتەرنێتەوە ،
لەم وێنەیەدا لەڕێگەی تیشکی ڕووناکی گڵۆپی LED یەوە دەجنە هێڵی ئەنتەرنێتەوە
پرۆفیسۆر هارڵد هاس ئەم توێژینەوەیەی لەدوو شوێنی جیاواز کردووە ،یەکەم وەک مامۆستایەک لە پەیمانگای پەیوەندیە ژمێریاریەکان لەزانکۆی ئیدن بورگ Edinburgh لەئیسکوتلەندە،
لەهەمان کاتدا پیشەی مامۆستای فەخری یە لەزانکۆی یاکوب Jacobs لەشاری ( برێمن ) ی ئەڵمانیا ، هەندێ بەشی ئەم دوو زانکۆیە هاوبەشن کەخوێندن بە زمانی ئینگلیزی یە ،
لەبەر بوونی خوێندکاران لەووڵاتانی دنیاوە و تێگەیشتنیان ، ئەم بەشەش ئەو قوتابیانە ئەگرێتەوە کە پرۆفیسۆر هاراڵد هاس سەرپەرشتیان دەکات کەژمارەیان تەنها ( دە )قوتابییە ،
لەووڵاتانی ترەوە هاتوون وەک .. هند.. صین..ڕۆمانیا.. بوڵغاریا..ئەڵمانیشی تیایە،
ئەمە وێنەی زانکۆی یاکوبە Jacobs بەشی تاقیگە لە شاری برێمن ی ئەڵمانی 
لەزانکۆی برێمن تەرکیز ئەکەنە سەر تیشکی ژێ سوور ، وەکو ئامڕازێک بۆ گەیاندنی پەیوەندیەکان ، بەڵام لەزانکۆی ئیدنبورگ بایەخ بەتیشکی سپی ئەدەن، هاراڵد هاس بەناو بانگترین ،
توێژەرەوەی ئەم بوارەیە ، لەئێستادا ئەم پرۆفیسۆرە ڕێکەوتوە لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ دروست کردنی پێویستیەکانی ئەم کارە و بۆ ئەو ئامانجە ، ئەویش بەرهەم هێنانی گڵۆپی LED یەو
بۆردەکەی کەجەند( ترا نسیفێرە )Transeeiver کەگەورەییەکەی ئەم ترانسیفێرانە بەقەد سەری دەرزیەکی سەر خڕ دەبێت .

ئەم توێژینەوەیە لە ( ئیسکوتلاندە ) لە یەکێ لەتاقیگەکانی زانکۆی ئیدنبرگ Edinburgh بەئەنجام دراوە ،
لەلای جەپ سندوقێکی سپی هەیە کەلەناوەکەیدا گڵۆپێکی LED تیایە کە صەمامێکی دووسەری پێوەیە هاندەری ڕووناکیە و گەیەندراوە بەشاشەیەک ،
لەلای ڕاست سندوقێکی تر هەیە کە لەناویدا ئامێرێکی بجووکی ئیش پێ کردن هەیە لەشێوەی بۆرد کەترانسیفر ی تیایە ، بەڵام هیج گەیەنەرێک لەنێوانیان دا نیە ، تەنها ،
تیشکی ڕووناکی سپی هەیە .
ئێمە صەمامێکی ڕووناکیمان هەیە LED کەتوانای ناردنی مۆسیقای هەیە بۆسەر شاشەکە ، ئەگەر سەیری وێنەکە بکەین بەناو بازنەی تیشکی ڕووناکیەکەدا بونی هەیە ،
ئەم مۆسیقایە یان دەنگ ، کاتێک تیشکەکان کرانەوە ڕووناکیەکە سەر لەنوێ مۆسیقاکە ئەنێرێتەوە سەر شاشەکە ، ئەمەش شێوەیەکە لەشێوەکانی ناردنی ناونیشانی دەنگی بەناو
تیشکی ڕووناکیدا. کاتێک یەکێک لەقوتابیەکانی خوێندنی دکتۆرا ، دەستی دەخاتە بەر تیشکی گڵۆپەکە مۆسیقاکە نامێنێ کەدەستی لائەبات دووبارە گوێ ی لەمۆسیقاکە دەبێتەوە ،
لیرەدا بۆی دەر ئەکەوێت کەئەتوانرێت جووڵە بەتیشکەکان بکات ، ئەم داهێنانە بۆ بەشی بێ سیم بگوێزێتەوە.
ئەم توێژینەوەیە ی لەزانکۆی یاکوب ئەنجامداوە کەتەرکیز ئەکاتە سەر تیشکی ژێر سوور ،ئە م تەکنەلۆجیایە لەبواری هەڵبژاردندایە بۆدامەزراوەی گەورە بگوێزرێتەوە ،
ئەتوانرێت لەداهاتودا بەشێکی زۆر لە داتاکان بەهۆی تیشکەوە لەڕێگەی گڵۆپی خوێندنەوەوە بجیتە ناو هێڵی ئەنتەرنێتەوە، یا بەکارهێنانی بۆتەلەفۆن کردن،
وەک پرۆفیسۆر تاقی دەکاتەوە کاتێ ئەو گڵۆپی خوێندنەوەیە بەکارئەهێنین سەیری شاشەکە بکەین ئەوا نوسین ئەجێتە سەر شاشەکە ،
بەڵام کەدەستی ئەخاتە بەر ڕووناکی گڵۆپەکە نووسینەکە لەسەر شاشەکە نامێنێت ،لەکاتی جونە ناو هێڵی ئەنتەرنێتەوە خۆ ئەگەر کارەباشت نەبوو ئەتوانیت سوود لەپاتری ،
وەرگری بۆ ئەم گڵۆپی خوێندنەوەیە .
.
گڵۆپی مێزی خوێندنەوە کەبەباتری ئیش دەکات ،
تاقی کردنەوە لەسەر کردنەوەی داتاکان وبتوانین بیگوێزینەوە لەڕێ ی ڕووناکیەوە ، لەم کاتەدا پێویستە ئامێری پێشوازی کەر ( بۆرد ) جالاک بێت بۆ دووبارە کردنەوەی گۆڕانکاری ،
لەپیشاندان و کۆنترۆل کردنی تیشکەکە ، ئەم کردارە بەجاوی ئاسایی نابینرێت ،
ئەم بۆردە پێشوازیەکی جالاکی هەبێت لەگۆڕینی ئیشارەتەکان بۆ داتای ژمارەیی، پڕۆفیسۆر خۆی ئامادە دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەک بۆ بەرهەم هێنانی ( بۆرد) بەتەکتیکێکی ،
تازەگەری ، کەخودی خۆی داهێنەریەتی ، یەکێکی تر ڕاناسپێرێت ، ئەیەوێت بەرهەمی داهێنان و ماندووبونەکەی بۆ خۆی بمێنێتەوە ، وەکو لەداهێنەرانی ئامێری فاکس وMP3 کە
داهێنانەکەی،لە ئەڵمانیا بوو بەڵام خەڵکانی تر پارەیەکی زۆر و ناوبانگی باشیان پێ دەرکرد .
ڕووناکی و گڵۆپی کارەبایی لەهەموو شوێنێک هەیە ، بەگۆڕینی ئەم گڵۆپە ئاساییانە بەجۆری گڵۆپی LED تازە کەهەڵگری صەمامێکی دووسەرە تۆژەرەوەی ڕوو ناکیە ، توانایەکی ،
زۆری هەیە لەگواستنەوەی داتای بێ سیم ،ئەمەش بەتەئکید پەخش و وەرگیراویش لەخۆ دەگرێت بەگواستنەوەی داتاکان بەهۆی ڕووناکیەوە ، لەزۆر ڕووەوە سود مەند دەبین ،
لەسەرویانەوە پاشەکەوت کردن لەووزەی کارەبا بۆنموونە گڵۆپێکی ( پێنج واط ) ی LED تیشکی گڵۆپێکی ( بیست واط ) ی ئاسایمان دەداتێ،لەتایبەتمەندیەکانی تری لەناردنی ،
داتاکان ڕێگە نادات بەشدار بوی تر بێتە ناو هێڵەکەتەوە ، کەلەگەیاندنی داتاکان وزانیاری لەڕێ ی شەپۆلی ڕادیۆییەوە شەپۆلەکان تێکەڵاو ئەبن تەشویش لەسەر یەک دروست ئەکەن،
بەڵام لەم تازەگەریەدا ئەوە ڕوونادات.

ئێستە لەسەر پروفیسۆر هاراڵد هاس پێویستە هەوڵی زیاتر بدات بۆ قەناعەت کردنی بەبەکارهێنەرانی ئەم تاقیکردنەوەیە لەتەکنەڵۆجیای تازە ، لەنەخۆشخانەی زانکۆیی ئیدنبرگ،
هەتا ئێستا بۆ وێنە ( اشعە ) جەمسەری موگناتیسی بەکارئەهێنن لەم جۆرە بەکارهێنەدا وێنەکان و نێردراوەکان تووشی تەشویش ئەبن بەهۆی ئەو ئیشارەتانەی کەلە ئامێری
ڕادیۆی ئاسایی دا بڵاو ئەبنەوە ، بەڵام پرۆفیسۆر هاراڵد هاس ئەم کێشەیەی جارەسەر کرد، لەکاتێکدا دانانی تەکتیکی تازە کەبەتیشکی ڕووناکی دووسیستەم لەڕێگەی گڵۆپی ،
LED ئیش بەگرتنی ئەشعە بکرێ وناردنی وێنە گیراوەکە لەڕێگای تیشکەوە ڕاستەوخۆ بگوێزێتەوە بۆ تەلەفۆنی پزیشکی جارەسەر کەئەتوانێت ڕاستەوخۆ وێنەکە ببینێت لێکدانەوەی ،
خێرا و زانیاری لەسەر ئەو وێنەیە بدات ، بەم شێوەیە توانایەکی زۆر ئەدات لەگۆڕینی سجلی نەخۆش بە دڵنیایی و بەخێراییەکی زۆر.
لە دامەزراوە گەورەو گرنگەکاندا وەکو نەخۆشخانەکان هەتا ئێستاش هەموو داتاکان و زانیاریەکان لەڕێگەی کابڵەوە ئەنێررێت ،کەئەمەش ىڕێکی زۆر بودجەو تێجونی ئەوێت .
گە یاندنی داتاکانی بێ سیم لەڕێگەی زەبزەبەوە گرنگی زۆر بەدەست ئەهێنێت لە ژیاندا بەڵام ئەم گەیاندنەش ناتوانین بەدەست بهێنین لەکاتی گەشتەکانمان دا ، وەکو گەشت کردن ،
بەفڕۆکە یاخود بەشەمەندەفەری خێرا ، بۆ نموونە ، لەفڕۆکەدا ئەبێ ئامێرە ئەلکترونیەکانمان لەکاتی هەڵسان وهەتا نیشتنەوەی فڕۆکەکە بکوژێنینەوە ،
بەڵام پرۆفیسۆر هاراڵد هاس بەهاوکاری لەگەڵ شارەزایانی برەوپێدان و دیزاین دانەرانی فڕۆکە بۆبەدەست هێنانی ئامانجی دوولایەنە لەبواری ڕووناکیدا بەدانانی جەند گڵۆپی LED ,
لەبەشی سەرەوەی فڕۆکەکان گەشتکەران ئەتوانن بجنە هێڵی ئەنتەرنێتەوە لەهەستانی فڕۆکە هەتا نیشتنەوەی .


ئەم وێنەیە ئەتوانرێت ئەم بۆردە بۆ مۆنیتۆری ماڵ زیاد بکرێ کەدانرا ئیتر بە تیشکی ڕووناکی
ئەجیتە ناو هێڵی ئەنتەرنێتەوە . بەمەرجێک گڵۆپی LED بەکار بهێنێت.
سەرجاوەکان
-------------------- :-
State of the-World.IpG
Jacobs University in Bremen.
Word-Edinburgh University.
LED - liescht test.onleine
Word- LED . Deutsch-test.
( تایبەتی و بەتایبەت بۆ یانەی کوردژین ) .
ئامادەکار و وەرگێران
------------------------:-Dawin.
کاتتان شادلەگەڵ ڕێزی Dawin.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-05-27 20:51:57)


لهسهر هێڵ نییه










کاکه داوین گیان یاخوا ئهو دهستانهت خۆش ىێت بۆ ئهم بابهته جوانهت بهراستین بابهتێکی زۆر جوانه ههربژیت
بهراستی بابهتهکانت ههمیسه جێی سهرهنجن و ههمیشه شتی زۆر جوانمان پێشکهکش دهکهیت
هیوام وایه ماندو نهبیت و تهندروست بیت ئیشهلله بهو هیوایهم که ههمیشه شتی جوانمان ثێسکهش بکهیت و له بابهته جوانهکانت بێبهشمان نهکهیت
دوابره دهست خۆشیت لێدهکهم ههر سهر کهوتوو بیت له ژیانتا

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزت خۆش کاکە بڕوا سوپاس بۆ پەیامەکەت .
لهسهر هێڵ نییه