❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆی كچ ئامادەی شوو بە پیاوێك بكەی ژنی هەبێ؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-23 05:58:24

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

تۆی كچ ئامادەی شوو بە پیاوێك بكەی ژنی هەبێ؟

«نەخێر بەهیچ شێوەیەك ئامادەنیم زەواج لەگەڵ پیاوێك بكەم كە خێزانی هەبێت، چونكە دڵ جێگای یەك كەسی تێدا دەبێتەوە، (كوڕ یان پیاو خۆی دڵی نییە، خۆی هەستی نییە) ئەوجا ئایا چۆن دەتوانی دڵی دوو ئافرەت ڕابگرێ» تەلار لەدایكبووی (1987) بەم شێوەیە قسەی كرد؟!، یەكێك لەو دیاردانەی رووبەروی ئافرەتان دەبێتەوە مەسەلەی داواكاری پیاوی خاوەن ژنە، ئەوەش قسەو باسی زۆر هەڵدەگرێ، پێمان باشەو لەو بارەوە رای  چەند كچێك وەرگرین، ئەوەبوو تەلار زیاتر گوتی:ئەو زەواجە بەسەركەوتو ئەزانم كە بە خۆشەویستی بێت، بەڵام ئەو خۆشەویستییە نا، كەئێستا بە وشە لەزاری كوڕو كچی ئەم سەردەمەدا دێتە دەرەوە، ئەو خۆشەویستییە ئەڵێم پڕ بەمانای كەلیمە خۆشەویستی بێت، ئەو خۆشەویستییە ئەڵێم پێش ئەوەی خۆشەویستی بكەین بزانی بنەماكانی خۆشەویستی چییە؟ بۆچی دەكەیت؟ بەڵام هێشتان زۆرمان ماوە لە (خۆشەویستی بكەین) ئاااااااااخ! خۆشەویستی ئەوهانییە!! بە شێوەیەكی گشتی (كەرە پیاو) خۆشەویستی تێكداوە.
وەڵا پیاوم بەسەربێنێ ناتوانم قبوڵی بكەم، بۆچی ژن بێنێ؟ گەر بێ سەبەب بێ تەنها قوربانی یەك گوللەی دەكەم، گەر لەبەر نەخۆشی بێ یان نەبوونی منداڵ یان هەر هۆكارێكی تریش بێ باشە ئەدی بۆچی ئافرەت گەر هەتا پیاوەكەی هەبێت لێی جیانابێتەوە تامردن لەگەڵی دەژی و قبوڵی دەكات، بەهەمان شێوە دەبێ ئەویش وەك من بێ قبوڵی ناكەم ژن بێنێ.
من بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەم ژنم بەسەر بێت، ئایا چۆن قبوڵ دەكەم بەسەر ژنێك دابچم، نەخێر ژیان لە هیچ ئافرەتێك تاڵ ناكەم، چونكە هیچ ئافرەتێك حەز ناكات كچێك بێت مێردەكەی لێ ببات، هیچ ئافرەتێك بە دڵ ڕێگا بە مێردەكەی نادات كە ژنی بەسەربێت گەر ڕێگاش بدات بەخوای لەناچارییە؟
هانیا وەكو كچێكی دەڵێ: هیچ كاتێك ئامادەنیم شوو بە كوڕێك بكەم خێزانی هەبێ و ئەگەر بزانم لە تەمەنێكی واش بم كە بۆ كوڕ دەست نەدەم، چونكە خۆم ئەوەم پێ قەبووڵ ناكرێ كە هاوسەرەكەم كەسێكی تر لە ژیانی هەبێ ئەگەر دەوڵەمەندیش بێ، یان خۆشم بووێ، ئەگەر خۆشم بووێ بزانم خێزان دارە بە دڵنیاییەوە ئامادەم دەست لە خۆشەویستیەكەم هەڵگرم.
پۆشیاش دەڵێ: من پێم وایە زۆربەی زۆری ئافرەتان لەكاتێكدا ئامادەن شوو بە پیاوێك بكەن كە خێزانداربێت هەندێك خاڵ هەیە دەبێت دەست نیشانی بكەین كە بە هۆكاری سەرەكی دادەنرێت ئەوانیش:
1) یەكجار تەمەنی گەورەی كچ دەور دەبینی لەو حاڵەتە كچێك كاتێك تەمەنی دەگاتە (30 – 35) ساڵ ناچار دەبێ شوو بە پیاوێك بكات كە ژنی هەبێت.
2) زەنگینی و دەوڵەمەندی پیاو زۆر جار وا لە ئافرەت دەكات شوو بە پیاوێك بكات ژنی هەبێ بەس لەبەرئەوەی دەوڵەمەنده‌ داوای شتی زۆری لێ دەكات.
3) زۆر جار كچێك كوڕێك دەست نیشان دەكات تا ماوەیەك خۆشی دەوێ نازانێ ژنی هەیە تا بە تەواوی هۆگری كورەكە دەبێ ئەوكاتیش خۆشی دەوێ ناتوانێ دەست بەرداری بێت.
4) شتێكی تریش بە گرنگ دەزانم باسی بكەم، كاتێك ئافرەتێك بێوەژن دەبێ لای پیاوەكەی تەڵاق دەدرێ جا لەبەر هەر هۆكارێك بێ ناچار دەبێ ئەوجارە شوو بە پیاوێك بكات كە ژنی هەبێ، چونكە هیچ كوڕێك ئامادە نییە بیخوازێت.
بەڵام من لەلایان خۆمەوە دەڵێم كاتێك ئامادەم شوو بە پیاوێك بكەم كە ژنی هەبێ خۆشم بووێ و نەتوانم دەست بەرداری بم، چونكە خۆشەویستییەكەی من و ئەو گرنگە بۆمن، گرنگنییە ژنی هەیە یاخود نا خۆ ژن ژنی نەخواردووە.
ژین دەڵێ : من وەك كچێك ئامادەم شوو بە كوڕێك بكەم كە خێزانداربێت، كە دەڵێم ڕازیم شوو بە پیاوێك بكەم، كە خێزانداربێت بێگومان حەزیش دەكەن بزانن بۆچی ڕازیم، ئەوانەی كە ئامادەن شوو بە پیاوێك بكەن كە خێزانداربێت هەریەكەو لەبەر هۆیەكە، من لە حاڵەتێك ئامادەم كە ئەو كوڕەم خۆشەوێ ئاساییە ئەگەر خێزانداریش بێت جا با دوو ژنی هەبێ نەك دانەیەك، بەختەوەری من لێرەیە ئەگەر بۆساتێكیش بێ ببمە هاوسەری ئەو كەسەی كە خۆشم دەوێ، نابێ ئەوەشم بیر بچێ ئەگەر ئامادەبم شوو بە پیاوێك بكەم كە ژنی هەبێ دەبێ خۆشم بۆ ئەوە ئامادە بكەم خۆم بگونجێنم لەگەڵ ژنی یەكەمی، دەبێ هەوڵدەم وەك برادەر بژیم لەگەڵی، چونكە خۆم ڕێگایەم هەڵبژاردووە دەبێ ڕازیش بم بەهەموو كێشەكان، بەڵام لێرەدا پێویستە ژنی یەكەمی پیاوەكەش بگونجێ لەگەڵم ئەگینا چەپلەش بە دەستێك لێنادرێ، زۆر ئافرەت هەن لەپێناو سەروەت و سامان شووبە پیاوێك دەكەن كە خێزانداربێت لەو حاڵەتە دەتوانم بڵێم خیانەت لە خوودی خۆی و ژنی یەكەمی پیاوەكەش دەكات، چونكە ئەگەر پیاوەكەی خۆشنەوێ تەنها پارەو سامانی خۆشبوێ ئەو سەروەت و سامانە تاسەر بۆ ئەو نامێنێ، بەڵام خۆشەویستی تاسەر دەمێنێ من پێم باشە شووكردن بە پیاوێك كە ژنی هەبێ لەسەر بنەمای خۆشەویستی بێ سەركەوتووتر بێ نەك لەپێناو پارەو پوول و یاخوود هەر هۆكارێكی تر بێ.
چرا بەرزنجی پێی وایە: بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە رای جیاواز هەیە، بەرای من وایە پیاوان زۆرجار ئافرەتەكانیان بە دڵ نییە، ئەو كەسەی كە خۆشیان دەوێ پێیان نەگەیشتوون، هەروەها ئافرەتیش بەهەمان شێوە پێیان خراپ نییە كەوا پیاوێك ژنێكی هەبێ، بەڵام دەیەوێ شووی پێ بكات، چونكە خۆشی دەوێ و دەوڵەمەندی بەلای ئەو گرنگ نییە، من كوڕێكم پڕ بە دڵ خۆشم بووێ ئامادەم شووی پێ بكەم كە خێزانداریش بێت، چونكە خۆشم دەوێ دەوڵەمەندی بەلای من هیچ نییە، تەماشاكردنی ئەو بۆمن دونیا دەهێنێ، بەڵام دایك و باوك دەبێتە هۆی ڕێگرت دەڵێن لەبەرئەوەی خێزانی هەیە بیر لەوەش ناكەنەوە كە ئەو كچە پڕ بەدڵی خۆی ئەو كەسەی هەڵبژاردووەو خۆشی دەوێ بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە لەماڵەوە تاقانەن بەهیچ شێوەیەك ناتوانن باسی ئەم بابەتە بكەن و بیر لەوەش ناكەنەوە كە كچەكەیان دەدەن بە كوڕێك كچەكە بە هیچ شێوەیەك ئامادە نییە شووی پێ بكات، لەكۆتایدا دەڵێم هیوادارم تۆزێك بەخۆیان دابچنەوە بیر لە دوارۆژی نەوەكەی خۆیان بكەنەوە، له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم «باران دەبارێت زەوی تەردەكا بمرێ ئەو كەسەی دوو دڵ لێك دەكا».

په‌ێجی لاوان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-25 13:41:40

nashmel
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-06
په‌یامه‌كان: 77
WindowsXPSafari

Re: تۆی كچ ئامادەی شوو بە پیاوێك بكەی ژنی هەبێ؟

dastt xosh  bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-25 20:47:55

ده شتى كركوكى
خونچەی نوێ
شوێن: كه ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-03
دواترین سه‌ردان: 2011-07-26
په‌یامه‌كان: 66
WindowsFirefox

Re: تۆی كچ ئامادەی شوو بە پیاوێك بكەی ژنی هەبێ؟

ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net