.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











هاوڕێیان چۆن ئینشایهکی کوردی چاک بنوسم ؟؟؟؟؟؟بۆ پۆلی شهش؟؟؟
ئهتوانم لاپهڕهیه لاپهڕهو نیوێک بنوسم بهڵام.
ئهڵێ ئهبێ سێ لاپهڕه پڕ بکهیتهوه...
شهمه ئیمتیحانمه؟؟؟؟زوو وهڵامم بدهنهوه سوپاستان ئهکهم؟؟؟
لهسهر هێڵ نییه








سڵاو هاڕێ گیان...
براکەم داڕشتن ئەوەیە کە تۆ بتوانی بەشێوازێکی جوان و بە پشت بەستن بە وتەی جوان و دەقی قورئانی یا فەرموودە لێکدانەوە بۆی، دەربارەی ئەوشتە بنووسی کە داوا کراوە، هەتا ئێستا نەمزانیوە مامۆستا بڵێ نابێ لە هێندە کەمتر بێ، شتێکی سەیرە لام، بەڵام ئەکرێ مامۆستا مەبەستی لەوە بووبێ کە بەکەمێک واز نەهێنی لە داڕشتنەکە، بەس من نەمزانیوە داڕشتن مامۆستا سنووری بۆدابنێ؟؟؟؟؟
چونکە وەک ئەڵێن تۆ ئەبێ بەشێوەیەکی زۆر جوان لەسەر ئەوبابەتە دابڕێژیت کە داوات لێ ئەکرێ.
هیوام وایە لات ڕوون بێ.
لهسهر هێڵ نییه









فەرموو ئەم چەند خالەم بۆ ئامادە کردووى کە خۆم پشتم پێ بەستووە و هەمیشە نمرەى تەواوم لەداڕشتندا وەرگرتووە , بەهیوام بەڕێزیشت سوود مەند ببیت :
١ - ناونیشانى بابەت لەناوەڕاستى پەرەکەدا دەنووسیت .
٢- نزیکەى ( ٢ بۆ ٣ سم ) لەسەرتاوە جێ دەهێڵین پاشان دەنووسین .
٣- پێناسەیەکى کورتى بابەتەکە دەنووسین .
٤- لەڕێگاى پرسیار کردن لەخۆتەوە و وەڵام دانەوەى پرسیارەکانەوە درێژە بەبابەتەکە دەدەین . *بەڵام تۆ نابێت پرسیارەکان بنووسیت لە دارشتنەکەدا تەنها وەڵام
٥- خۆت بەدوور دەگریت لەبەکارهینانى ووشەو پەیفى بێگانە .
٦- تا دەتوانیت خۆت بەدوور بگرە لەبەکارهێنانى دەستەواژەى دووبارەبووەوە .
٧- لەڕێگەى نووسینى (( ئایەتى قورئان , فەرموودە , ووتەى بەرنرخ , پەندى پێشینان .... ) بابەتەکە دەوڵەمەند دەکەین .
٨- خاڵبەندى پەیڕەو بکە .
هیوادارم هەر سەرکەوتووبیت .


لهسهر هێڵ نییه










سلاو و رێز بەرێزم
دەستی هاوڕێیان خۆش بێت بۆ وەلامەکانیان ماندوو نەبن
بەرێزم سەبارەت بە نوسینی دارشتن ئەبێت پشت ببەستیت بە سێ بنەمای سەرەکی کە لەدارشتن هەیە ئەوانیش :
پێشەکی
ناوەرۆک
کۆتایی
ئەمە سێ بنەمای سەرەکین کە دەبێت لە دارشتن بەدی بکرێت بۆ ئەوەی دارشتنێکی واتادار بنوسیت
پێشەکی : هەمیشە دەبێت شتێک بنوسیت چەند رستەیەک بێت کە تۆ وەک دەروازەییەک بەکاریدەهێنی بۆ ئەوەی بچیتە نێو ناوەرۆکی بابەتەکە چونکە هەموو بابەتێکی دارشتن پێشەکی ئەوێت بێ پێشەکی راستەوخۆ چوون بۆ نێو مەبەستی بابەتەکە ئەمە خۆی بە کەم و کورتی نیشان دەدات
ناوەرۆک : لێرەدا مەبەست لە خودی بابەتەکە خۆیەتی واتا لێرە سەرەتا لە ناوەرۆک دێیت پێناسەیەکی کورتی بابەتەکە دەکەیت بە بیر و هۆشی خۆت یان ئەوەی کە لە شوێنێک گوێ بیستی بوویت کە لە دوو دێر یان سێ دێر کەمتر نەبێت ئینجا دەست دەکەیت بە نوسینی ناوەرۆکی بابەتەکە کە باس لە چی دەکات زۆر خال هەن کە لە نوسینی ناوەرۆک بەدی بکەیت وەک :
١-بونیاتی بابەتەکە و سودی بۆ کۆمەلگا
٢- ئامانجێکی دیاری کراوی هەیە یان گشتگیر بۆ ئەوەی ببێتە رێگەیەک بۆ سەرکەوتن لە ژیان
٣- تا جەند ئەم بابەتە ئەبێتە بنەمایەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەلگا بە گشتی و تاکی کوردی بە تایبەت
٤- ئەگەر ئەم بابەتە وەک رێگەیەک سەیری بکرێت ئایا ئەبێت هۆی دروست بوونی کۆمەلگایەکی تەندروست لە هەموو رویەکەوە ؟
ئیتر چەند باسێکی تر کە خودی بابەتەکە هەلەگرێت وەک کاک خەلات باسی لێوەکرد پرسیارکردنێکی مەنتقی بەلام بێ دانانی ئامرازی پرس لە کۆتایی رستەکان هەول بدە پرسیارکردنەکەی خۆت و وەلامە مەنتقیەکان پێکببەستیەوە
کۆتایی :
خۆی چەند خۆر کۆتایی هەیە لە دارشتنی کوردی
١- جۆرێکیان ئەوەیە کە هەموو بابەتەکە لە چەند دێرێک کورت دەکەیتەوە و لە کۆتایی دەینوسیتەوە
٢- جۆرێکی تر ئەوەیە کە هەلەستیت وردە وردە خۆت لە بابەتەکە واتا ناوەرۆکی بابەتەکە دووردەخەیتەوە و بە چەند دێرێک کە نەچێتە قالبی ناوەرۆک بابەتەکەت کۆتایی پێ دەهێنی با کۆتایەکەش لە ٥ یان ٦ دێر کەمتر نەبێت
گرنگترین خال و سەرەکیترین خال لە دارشتن "خەت خۆشیە " چونکە خەت خۆشی مامۆستاکە ماندووناکات لە کاتی خوێندنەوە و بەئاسانی لە وشە و دارشتنەکە دەگات
گرنگترین شت لە نوسینی دارشتن ئەوەیە کە دوورکەویتەوە لە وشەی بازاری واتا ئەو وشانەی کە لە بازار بەکاردەهێنرێن بەکاریان مەهێنە و هەول بدە وشەکانت لە خودی بابەتەکە دەرنەچێت و واتادارو جوان بن
پەیرەو کردنی خاڵبەندی ئەمەش خالێکی گرنگە هەول بدە کە ئەمە پشت گوێ نەخەیەت چونکە دارشتنەکەت رێک و پێکتر ئەبێت
سەبارەت بەوەی چەند پەرە بێت ئەزیزم ئەگەر بۆ پۆلی ١٢تە و بەکەلۆریەیە هەول بدە با کەم نەبێت و زۆر بیت چونکە پشت دەبەسترێت بە خوێندنەوەی تەواوی دارآشتن لە کۆنترۆل ئاگاداربە هیچ بابەتێکی دارشتن مانا دار نابێت بە لاپەرەیەک ئەبێت هەوڵ بدەیت کە زیاتر بنوسیت ئەوەندی کە لە توانای بەرێزت دا هەیە
یەک تێبینی :
کاک موسلیم و کاک خەلات باسیان لە ئایەت و فەرموودە کرد راستە بەکارهێنانی فەرموودە یان ئایەت شتێکی پیرۆزە بەلام ئەمە زیاتر لە دارشتنی عەرەبی بەکار دەهێنرێت بەلام من پێم باش نیە ئەمە بەکاربهێنیت لە بەکەلۆریە لەبەر چەند هۆکارێک :
* تۆ نازانی ئەم مامۆستایەی کە دارشتن دەخوێنێتەوە و هەلیدەسەنگێنی ئایا موسولمانە یان مەسیحیە ریزم هەیە بۆ هەموو ئاینەکانی تر بەلام رەنگە زۆر جار وا رێک کەوێت کەسێک ئەم دارشتنە هەلسەنگێنێ کە حەز بەوە نەکات ئایەت یان فەرموودەی تیا بێت بۆیە بەرێزم ئەبێت لەمە ئاگاداربیت و لە هیچ بنەمایەکی دارشتنی کوردی باس لەوە ناکات ئایەت یان فەرمودەی پیرۆز بەکاربهێنرێت بەلام ئەگەر بەکاریشت هێنا راستەوخۆ واتا کوردیەکەی بنوسیت باشترە نەک دەقەکەی بە عەرەبی .
هیوادارم کە ئەم جەند خال سودی هەبێت بۆ بەرێزتان لە چۆنیەتی نوسینی دارشتن
لەگەل رێزمدا


لهسهر هێڵ نییه