.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












چای سه‌وز مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی قولۆن ده‌پارێزێت
لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدراوه‌کانی سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ریانخستووه، که وه‌رگیراوێکی ناو چای سه‌وز ڕێگره له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و ڕاسته.
لێكۆڵینه‌وه‌ی بڵاوکراوه له‌میانه‌ی "Sixth International Conference on Frontiers in Cancer Prevention"، ئه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری "American Association for Cancer Research" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئاماژه ده‌دات، که توخمی "Polyphenon E"ی ناو چای سه‌وز ڕێگره له گه‌شه‌کردنی لووی قۆلۆن و ڕاسته‌ی مشك.
دکتۆر "Hang Xiao" له "Ernest Mario School of Pharmacy" سه‌ر به "Rutgers University" ده‌ڵێت: "ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانمان نیشانی ده‌ده‌ن، که ئه‌و مشکانه‌ی به توخمی 'Polyphenon E' خۆراککراون، که‌متر دووچاری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن هاتوون، هه‌رچه‌ند دووچاری هۆکاره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه کرابوون."
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتره، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن له شنگهای له وڵاتی چین به‌یه‌که‌وه به‌ستبووه.
له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا "Hang Xiao" و هاوه‌ڵه‌کانی هه‌ڵسان به گه‌یاندنی ماده‌ی کیمیاوی ناسراو به "Azoxymethane"، ئه‌و ماده‌یه‌ش به‌هۆکاری شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و ڕاسته داده‌نرێت. له‌پاشان بۆ ماوه‌ی 34 هه‌فته هه‌ڵسان به خۆراککردنی مشکه‌کان به خۆراکی چه‌ور له‌سه‌ر شێوازی ڕۆژئاوا، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ توخمی "Polyphenon E" یان به‌بێ ئه‌و توخمه. بڕی "Polyphenon E"ی پێدراو ڕۆژانه له‌نێوان چوار بۆ شه‌ش کوپی چای سه‌وزدا ده‌بوو.
"Hang Xiao" له‌میانه‌ی کۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا ڕایگه‌یاند، که توخمی "Polyphenon E" بۆته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی کۆی گشتی لووه‌کانی هه‌موو مشکه‌کان، ئه‌وه‌ش به‌به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مشکانه‌ی وه‌ك کۆنترۆڵ بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به‌کارهێنرابوون و توخمی "Polyphenon E"یان پێنه‌درابوو.
توێژه‌ری ناوبراو له درێژه‌ی ڕوونکردنه‌وه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ئه‌و مشکانه‌ی وه‌ك کۆنترۆڵ دانرابوون، له 67%یان دووچاری لووی خراپ هاتبوون، له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ی توخمی 'Polyphenon E'یان پێ‌درابوو، ته‌نها له 27%یان دووچاری لوو هاتبوون. له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، که توخمی 'Polyphenon E'ی ناو چای سه‌وز بۆته هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی لووی خراپ به‌ڕێژه‌ی له 80%، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مشکانه‌ی وه‌ك کۆنترۆڵ بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ته‌رخانکرابوون."
له‌کاتی شیکارکردنی نموونه‌ی خوێن و شانه‌ی قۆلۆنی مشکه‌کان، ئه‌وانه‌ی توخمی "Polyphenon E"یان پێ‌درابوو، توێژه‌ران بڕێکی یه‌کجار زۆری توخمی ناوبراوی ناو چای سه‌وز بۆ ده‌رکه‌وت. ئه‌و بڕه‌ی توخمی "Polyphenon E"یش هه‌مان بڕه، ئه‌وه‌ی مرۆڤ پاش چای سه‌وز ده‌یخواته‌وه.
توێژه‌ران باوه‌ڕیانوایه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌روازه‌یه‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه تاقیگه‌ییه‌کان له‌سه‌ر توخمی "Polyphenon E"، تا له‌ڕێگایه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی زیاتر له‌سه‌ر سوودمه‌ندییه‌کانی چای سه‌وز بۆ مرۆڤ کۆبکرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
ڕۆیته‌رز

له‌سه‌ر هێڵ نییه