❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای 25 ساڵ ژیانێكی هاوسەری، ئاڕنۆڵد و خێزانەكەی لێكجیابوونەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-28 23:42:08

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

دوای 25 ساڵ ژیانێكی هاوسەری، ئاڕنۆڵد و خێزانەكەی لێكجیابوونەوە

دوای ژیانێكی هاوسەری 25 ساڵ، ئاڕنۆڵد و خێزانەكەی لێكجیابوونەوە

ئەرنۆلد شوارزینگەر، ئەكتەری سینەمایی و حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیای پێشوو و خێزانەكەی ماریا شریفەر لە بەیاننامەیەكی هاوبەشیاندا لێكجیابوونەوەیان لەیەكتری راگەیاند، ئەمەش دوای ژیانێكی هاوبەش كە زیاتر لە 25 ساڵی خایاند.
ئەم راگەیاندراوەیان دوای دوو هەفتە هات لە ئاهەنگێڕانیان بە یادی زیوینی هاوسەرگیریان و دوای چوار مانگ لە نەمانی ئاڕنۆڵد لە پۆستی حاكمی ویلایەتی كالیفۆڕنیا.
لە بەیاننامەیەكدا هاتوو "ئێستا ئێمە جیابووینەوە و بە جیا دەژین"
ئاماژەیان بەوەدا، ئەوان بەهاوبەشی بەردەوام دەبن لە چاودێریكردنی چوار منداڵەكانیان، (21، 20، 18، 14 ساڵی).
لەسەرتادا زۆر كەس پێیان وابوو كە هاوسەرگیری ئارنۆڵد كە ئەوكات لەشجوان و كاری نواندنی دەكرد، لەگەڵ كچی خوشكی سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا جۆن كێندی، پەسەند نییە و لە یەك ئاستدا نین،  چونكە خێزانی ئارنۆلد خاوەنی مەیلێكی قوڵە بۆ دیموكراتییەكان، لەكاتێكدا هاوسەرەكەی مەیلی جمهورییەكانی هەیە.
ئەو هاوسەرگیرییە بە یەكێك لە بە ناوبانگترین هاوسەرگیری ئەمریكا دادەندرێت، ئەرنۆڵد گەورەترین ئەستێرەی هۆلیۆد بوو و خێزانەكەشی بێژەری هەواڵەكانی تەلەفزیۆن بووە، دوای بوونی ئاڕنۆڵد بە حاكمی كالیفۆڕنیا لە ساڵی 2003 هەردووكیان وازیان لەكارەكانیان هێنا.
لە كۆتایی بەیاننامەكەیاندا داوا دەكەن رەچاوی تایبەمەندی یەكتری بكەن لە ماوەی جیابوونەوەیاندا

malpery lawani kurdistan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net