❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کاتالۆنیا وێمبڵی کرده‌ گۆڕستانی خه‌ونه‌کانی شه‌یتانه‌ سووره‌کان و چواره‌م نازناوی چامپیۆنزی به‌رزکرده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-29 12:02:45

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

کاتالۆنیا وێمبڵی کرده‌ گۆڕستانی خه‌ونه‌کانی شه‌یتانه‌ سووره‌کان و چواره‌م نازناوی چامپیۆنزی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و له‌ یاری کۆتایی خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپادا  له‌ وێمبڵی خه‌ونه‌کاندا  یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ که‌ له‌م وه‌رزه‌دا هه‌مووجیهانی سه‌رسامکردووه‌ به‌ توانا خه‌یاڵییه‌کانی  به‌ ئاسانی مانچسته‌ر یونایتدی سێر ئه‌لێکس ڤێرگه‌سۆنی به‌زاند و بۆ چواره‌م جار له‌ مێژویی خۆیدا  گه‌وره‌ترین نازناوی له‌سه‌ر ئاستی یانه‌کان به‌ده‌ست هێنا که‌ خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپایه‌.

پێشبینی ده‌کرا یارییه‌که‌  بۆ هیچ لایه‌کیان ئاسان نه‌بێت و یارییه‌که‌ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌کی به‌هێز به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت به‌ڵام بارسا پێویستی به‌ته‌نیا چه‌ند خوله‌کێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی کۆنترۆلی یاریگای بگرێته‌ده‌ست و  پلانی تیکی تاکا به‌ ئاسانی جێبه‌جێ بکات .. خوله‌ک به‌ خوله‌ک  بلوگرانا به‌هێزترده‌بینرا  و هێرشه‌کانیان چڕترده‌کرده‌وه‌ تاوه‌کو  پێدرۆ ڕۆدریگێز له‌ خوله‌کی ٢٨  توانی گۆڵی گۆڵپارێز ئیدوین ڤانده‌رسار بهه‌ژێنێت . به‌ڵام  ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌کان واین ڕوونی  توانی هیوا بۆ یانه‌که‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و به‌ گۆڵێکی جوان ئه‌نجامه‌که‌ له‌ خوله‌کی ٣٤ یه‌کسان بکاته‌وه‌ و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌کۆتاهات .

له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا به‌رشلۆنه‌ به‌ته‌واوی یاریگای کۆنترۆڵکرد و ده‌رفه‌تێکی ئه‌وتۆی به‌ ڕکابه‌ره‌ ئینگلیزیه‌که‌ی نه‌دا ، ئه‌مه‌ش وایکرد لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یارییه‌که‌ به‌ لێدانێکی به‌هێز له‌ خوله‌کی ٥٦ گۆڵی دووه‌می به‌رشلۆنه‌ تۆماربکات و پاشانیش داڤید ڤیا له‌ لێدانێکی قه‌وسدا بۆ کۆڕنه‌ی گۆڵی مانچسته‌ر  ، جیاوازییه‌که‌ی به‌رزکرده‌وه‌ بۆ دوو گۆڵ و سێهه‌م گۆڵی له‌ خوله‌کی ٧١ تۆمارکرد .

دوای ئه‌و دوو گۆڵه‌ به‌رشلۆنه‌ پارێزگاری له‌ گۆڵه‌که‌ی کرد و توانی یارییه‌که‌ به‌و ئه‌نجامه‌ بهێڵێته‌وه‌ تاوه‌کو ناوبژیوان ڤیکتۆر کاسای فیکه‌ی کۆتایی یارییه‌که‌ی لێدا و مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی  کاتالۆنیای گه‌یانده‌  ملیۆنه‌ها هانده‌ر له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا .

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ سێهه‌م نازناوی خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌و یانه‌یه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا  و وه‌کو ڕێزلێنانێک له‌و یاریزانه‌  نازناوه‌که‌ درایه‌ ئه‌ریک ئه‌بیداڵ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی بۆیه‌که‌مجار.

لیۆنێل مێسی یش ژماره‌ی گۆڵه‌کانی گه‌یانده‌ ١٣ گۆڵ و بووه‌ گۆڵکاری پاڵه‌وانێتیه‌که‌ ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کۆی گۆڵه‌کانی له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یه‌کسانکرده‌وه‌ به‌ تۆمارکردنی ٥٢ گۆڵ
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13066700051.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13066700052.jpg

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13066700063.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13066703581.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13066703592.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13066703593.jpg



yarega

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-30 09:17:18

داناجبار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ناحيه ى رزگارى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 217
WindowsXPMSIE7

Re: کاتالۆنیا وێمبڵی کرده‌ گۆڕستانی خه‌ونه‌کانی شه‌یتانه‌ سووره‌کان و چواره‌م نازناوی چامپیۆنزی به‌رزکرده‌وه‌

بيروزمان بيت ..... دةستةكانت خوشبيت هاوري كيان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن داناجبار (2011-05-30 09:19:04)

Kurdzhin
گه‌وره‌ترين ئاواتم ئه وه يه......
بچووكترين ئاواتم بێته دى.........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net