.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





به شي يه كه م
ئەم نامەیە هەموو موسڵمانێکى زیندووى سەرزەوى بانگ دەکات ...کە لە ژێر سێبەرى ئاسمانى خواى گەورەدایە و لە ڕزقەکەى دەخوات و لە ئاوەکەى دەخواتەوە،
بەناوى خواى گەورە و خاوەن میهر.... سەلات و سەلام لەسەر پێشەواى مرۆڤایەتى و هاوەڵان و شوێنکەوتوانى هەتا ڕۆژى دوایى.....
ئەم نامەیە هەموو موسڵمان...ێکى زیندووى سەرزەوى بانگ دەکات ...کە لە ژێر سێبەرى ئاسمانى خواى گەورەدایە و لە ڕزقەکەى دەخوات و لە ئاوەکەى دەخواتەوە، لە نیعمەتەکانى بینین و بیستن و لە هەمووى گرنگتر نیعمەتى عەقڵ دایە.... کە دروست کەرى یەزدانى گەورە و مەزنن....
ئەم نامەیە بۆ هەموو کەسێکە و بانگیان دەکات...
کێ نزیکە یان دوورە لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیە وسلم).....
با هەموو ببیستن .... گوێ بگرن بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم).....
خوشک و براى بەڕێزم :
ئەم چەند ووشانە دەخوێنیتەوە ،پاشان گوێیان نادەیتێ هەر بەچەشنى خەیاڵێک بەبەر چاوت دا تێپەڕ دەبن بێ ئەوەى بیر و هۆشت بەکاربهێنى بۆی....
یان دەیان خوێنیتەوە و بیرلەماناکانیان دەکەیتەوە و سوود وەردەگرى لەوەى کە تێیدایە...
من لەگەڵتم وە لە بەشى دووەم دا دات دەنێم....
چونکە ئەگەر لەو بەشەبیت ئەوا لەوانەى کە پێغەمبەریان خۆش دەوێت.....
ووریایى بەماناى ووریابوون لە هەمو عیبادەتێک....لە گوێ ڕایەڵى خواى گەورە و دوور کەوتنەوە لە هەر فەرمانێک کە نەهى لێکرابێت...
گرنگ ئەوەیە کە :
ئەم ووشانە بەڵگەن لەسەرت لەبەردەم پێغەمبەرى خوا (صلی الله علیە وسلم) ئەو ڕۆژەى کە دەیبینیت لەلاى خواى گەورە...
وەرە لەگەڵمان....
گوێکانت بکەرەوە ، وە چاوەکانت ، هەروەها عەقڵ و دڵت....
هەتا پەیامەکەى پێغەمبەرەکەت ببینى.....
(إِنَ فِی ذلِکَ لذکْرَى لِمَن کَانَ لهُ قَلْبٌ اوْ الْقَى السَمْعَ وهو شَهِیدٌ) سورە ق اڵایە 37
ئەى ئومەتەکەم گوێ ڕایەڵم بن ....
خواى گەورە لە قورئانى پیرۆزدا دەفەرموێت (مَنْ یُطعِ الرَسُول فَقَدْ اطاعَ اللهَ ومن تَولى فَمَا ارسَلْنَاکَ عَلیْهِمْ حَفِیظا) سورە النساء اڵایە 80
هەروەها لە سورەتى الحشر ئایەتى 7 دەفەرموێ : (ومَا آتَاکُمُ الرَسُولُ فَخُذوهُ ومَا نَهَاکُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۆاتَقُوا الڵهَ إِنَ الڵهَ شَدِیدُ الْعِقَابِ).
ئایا کەسێک هەیە بەهەشتى بوێت؟؟!!
ئایا کەسێک هەیە ئارەزووى بەختەوەرى دونیا و ئاخیرەت بکات؟؟!!
ئومەتى موحەمەد ..... بزانن بەختەوەرى لە تاعەت و گوێ ڕایەڵى خواى گەورە و پێغەمبەرەکەیدایە...
بەڵام ناخۆشى و دەردەسەرى و سزاى خواى گەورە لەگەڵ پشت کردنە بەرنامەى خواى گەورە و گوێ ڕایەڵى نەکردنە. هەموو ئەوانەى بەهەشتیان دەوێت بەدەستى دەهێنن و بێ گومان لێی بێ بەش نابن !! ئەوەش مەنهەجى ئەهلى سوننە و جەماعەیە ،بەڵام بە مەرجێک ئەوە دێتە دى: ئەو مەرجەش : گوێ ڕایەڵى خواى گەورە و گوێ ڕایەڵى پێغەمبەرى ئازیزمانە (صلی اللە علیە وسلم) ە لە هەموو شتێ کە فەرمانى پێکردووە و دوورکەوتنەوە لەوەى نەهى لێکردبێت ....
بەڵام ئەوەى ڕەفزى گوێ ڕایەڵى خوا و پێغەمبەر و جێبەجێ کردنى فەرمانەکانیان دەکات و بەرگرى لە سووننەتەکەى ناکات ، بێ گومان ئەوە جێگەى ئاگرە پەنا بە خواى گەورە.
پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەفەرموێت: (هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشت بێجگە لەوانەى نایانەوێ و ڕەفزى دەکەن،ووتیان :ئەى پێغەمبەرى خوا کێ نایەوێ؟
فەرمووى: ئەوەى گوێ ڕایەڵیم بکات دەچێتە بەهەشت ،ئەوەش سەرپێچى کردم دەچێتە دۆزەخ).
ڕاستت فەرمووە ئەى پێغەمبەرى خوا ،ئەى ئەو کەسى لە خۆتەوە و بە ئارەزووى خۆت
هیچت نەفەرمووە... نووسینى : محمد بن شعبان ابو قرن وەرگێڕان : سایە فارس
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
