.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








له‌میانه‌ى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌ده‌ست زیادى كێشی له‌ش و قه‌له‌وى و كه‌مى ڤیتامین "d"یه‌وه ده‌نالێنن ، ده‌كرێت تێكراى ئه‌م ڤیتامیه‌نه له جه‌سته‌یاندا به‌رزبێته‌وه ، به مه‌رجێك كه بتوانن 15%ى كێشی له‌شیان له‌ده‌ست بده‌ن .
توێژه‌ران له بنكه‌ى "فرد هاچینسۆن"ى لێكۆلینه‌وه‌ى شێرپه‌نجه ، هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 439 ئافره‌تى قه‌له‌وى ته‌مه‌ن نێوان 50 تا 57 ساڵی ، وه ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ، كه ئه‌وانه‌ى له رێگه‌ى سیسته‌مى خواردنه‌وه یا ڕاهێنانى وه‌رزشی نزیكه‌ى 5% تا 10% كێشی زیادى له‌شیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، ئه‌وا ئاستى ڤیتامین "d" ده‌كرێت له‌ناو خوێنیاندا به رێژه‌یه‌كى كه‌م به‌رز بێته‌وه ، وه ئه‌وانه‌ى 15% كێشی له‌شیان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ، ئاستى ڤیتامین "d" به رێژه‌ى سێ‌جار زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه .
خاتوونى لێكۆلێنه‌ر كایتلین ماسۆن به‌رپرسی لێكۆلینه‌وه‌كه ده‌لێت" ئاستى ڤیتامین "d" له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ده‌ست زیادى كێش و قه‌له‌ویه‌وه ده‌نالێنن كه‌م ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به گه‌لێ نه‌خۆشی ، وه‌كۆ شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كره‌وه هه‌یه .
شایانى باسه ڤیتامین "d" پارێزگارى له مژینى كالسیۆم ده‌كات كه پێویسته بۆ گه‌شه‌ى ئێسك و به‌هێزكردنى ، وه به‌رگرى له كاره‌كانى كۆئه‌ندامى به‌رگرى ده‌كات و مه‌ترسی هه‌وكردنیش كه‌م ده‌كاته‌وه .
s,ktv

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



ده‌ست خۆش بۆئه‌م بابه‌ته
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش بۆئه‌م بابه‌ته جوان‌و به‌سودانه‌ت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
