❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به شي دووهه م پەیامێک لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله علیه وسلم).....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-02 08:27:46

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

به شي دووهه م پەیامێک لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله علیه وسلم).....

ئەى ئومەتەکەم .... کوا ڕەوشتەکانم؟؟
خۆشەویستان ... ڕەوشت پەیامێکى پێغەمبەرە ....جوانى ڕەوشت یەکێک بووە لە ئاکارەکانى بە درێژایى ژیانى و گەوهەرى پەیامەکەیەتى ....
دەفەرموێت ( من بۆ تەواو کردنى ڕەوشتە جوانەکان هاتووم) .... دایکى باوەڕداران عائشە(خواى لێ ڕازى بێت) دەربارە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: (قورئانێک بوو بەسەر زەویدا دەڕۆشت)..
واتە: هەموو کارێکى باش ، ڕەوشتى جوان و بەخشندەیى خوا و پێغەمبەر ەکەى خۆشیان دەوێت.... هەموو سەرپێچى و ڕەوشتێکى ناشرین خواو پێغەمبەرەکەى ڕقیان لێ دەبێتەوە.
بەیارمەتیت چەند ساتێک.....
پێغەمبەر (د.خ) فەرمانت پێ دەکات بە ...خێر و چاکەکردن ....ئەمانەت ....پابەند بوون و وەفا بە پەیمانەوە .... دراوسێ یەتى باش ....پاراستنى چاو لەسەیرکردنى حەرام.
هەروەها ئاگادارت دەکاتەوە دوور بکەویتەوە لەوەى کە درۆزن بیت .... بەرتیل دەر یان وەرگر بیت....تێکدەر و گەندەڵ بیت....ستەمکار بیت ..... یان چاوت هەمیشە لەسەر حەرام ڕاهێنا بێت....
نووسینى : محمد بن شعبان ابو قرن      وەرگێڕان : سایە فارس
پەیامێک لە پێغەمبەرى خواوە (صلى الله علیه وسلم).....
به شي دووهه م
ئێوە ئومەتى کۆتایین ...ئێوە هاوڕێى پەیامى کۆتایین.... ئێوە باشترین ئومەتن ....پابەند بن بە ڕەوشت و ئاکارەکانمەوە ....سەردەکەون و پلە بەرز دەبن لە دونیا و ئاخیرەتدا ....
بەڵام ئەگەر ڕەوشت و ئاکارەکانم واز لێبهێنن ..... ئەوا بە هەلاکەتدا دەچن ... دەدۆڕێن ..... لەناو دەچن...
ئومەتەکەم: چاکە بکەن و لە چاکە کاران بن...
ئەى ئومەتى موحەمەد .... کات و زەمان دەڕوات و بەسەر دەچێت .... نەوە دواى نەوە دێت ئەگر باش بن نەوەکانیش باشن بەڵام ئەگەر نەوەیەکى خراپەکار و بێ فەڕ بن نەوەکانیش وەها دەبن......سزاش بە پێى جۆرى کارەکەیە....
ئەى ئومەتم :
ئەگەر خراپەکار هەبوون لەسەر زەوى بێ دەنگ مەبن...
ئەگەر بینیتان کە لە ماڵ و سەروەتى میللەت دەخورێت و دەدزرێت بێ دەنگ مەبن.....
ئەگەر کەسانێک خۆراکى سەرەتاناوى و نەخۆش خەرتان دەردخوارد دەدەن بێ دەنگ مەبن....
نەخێر بێدەنگ مەبن ئەگینا وەک ئەوان دەبن...
ئەى چى دەکەن..؟؟؟
هەموو شێوەیەکى ستەم و ستەم کارر ڕەت بکەنەوە ....
مل کەچى ستەم مەبن و پێى ڕازى بن...
بەڵکو حەق بڵێن هەرچەندە تاڵیش بێت ....تەنانەت ئەگەر لەبەردەم سوڵتانێکى ستەمکاریش دا بێت...
پاڵپشتى ڕاستى و حەق بکەن .... لە لۆمەى لۆمەکاران مەترسن..... خواى گەورە شایانى ئەوەیە لێی بترسن....
ئومەت سەرکەوت بە ئەبوبەکرى ێدیق خواى لێ ڕازى بێت ڕۆژى بەرەنگاربوونەوەى لەگەڵ یاخى بووان ...
وە بە ئیمامى ئەحمەد ڕۆژێ کە دەوترا قورئان دروست کراوى خوایە....
ئەوانە کەسانێک بوون هەریەکێکیان هاوسەنگى ئومەتێک بوون بەگشتى ....هەروەک هاوەڵان ڕەزاى خوایان لێبێت... ئەو جیلەى کەدەرچووى قوتابخانەکەى پێغەمبەر بوون (ێلی الله علیە وسلم)...
هەروەک لە فەرمودەیەکى ێەحیح دا دەفەرموێت : ( ئەگەر خەڵکى ستەم یان ستەم کاریان بینى و دەستیان نەگرت ئەوا خواى گەورە لەسەر ئەوە دەبێت کە بەگشتى سزایان دەدات).....
ئەى ئومەتم : موژدەبێت ...
دڵ تەنگ مەبە .... مل کەچى زوڵم و ستەم مەبن ....خواى گەورەتان لەگەڵە و سەرتان دەخات ئەگەر سەرى بخەن ئەى ئومەتى ئیسلام :
ئەو لاوازى و ناخۆشى و زەلیلیانە دەگۆڕێن بۆ هێز و عزەت و سەرکەوتن ....
تەنها خۆڕاگر بن لەسەر ڕاستى ... تا کۆتایى بەرگرى لێ بکەن .... هەموو کات ئەوە بزانن سەرکەوتن تەنها بۆ خوا و پێغەمبەرەکەى و موسڵمانانە ....
خواى گەورە دەفەرموێت لە سوورەتى الصف ئایەتى 8 و 9 دا ( دەیانەوێت نوورى خوا بکوژێننەوە بە فووى دەمیان ،خواى گەورە نورەکەى تەواو دەکات هەرچەندە کافرەکان پێیان ناخۆشە،ئەو پێغەمبەرەکەى ناردووە بۆ دین و هیدایەت تا لەسەر دینەکانى تر دەرى بخات هەرچەندە هاوەڵ دانەران پێیان ناخۆشە)...
هەروەها لە سورەتى المنافقون ئایەتى 8 دەفەرموێت: ( عزەت بۆ خوا پێغەمبەرەکەى و ئیماندارانە بەڵام دووڕووەکان نازانن)...
و السلام علیکم و رحمە الله و برکاتە.....  نووسینى : محمد بن شعبان ابو قرن      وەرگێڕان           وەرگێڕان: سایە فارس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net