.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










رێوره‌سمی رۆژی یه‌كی حوزه‌یران، وه‌كوو رۆژی جیهانیی منداڵان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م و بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكێكی باوه‌ڕمه‌ندی ئایینی له هه‌ندێك ویلایه‌تی ئا‌مریكا.
له ساڵه‌كانی 1867 و 1868، هه‌ندێ كلیسای ئا‌مریكا، رۆژی شه‌نبه یا یه‌كشه‌نبه‌ی یه‌كی حوزه‌یرانی ساڵیان به رۆژی منداڵان راگه‌یاند. پاشان له ساڵی 1883، هه‌موو كلیساكانی ئا‌مریكا، یه‌كه‌م یه‌كشه‌نبه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان به رۆژی منداڵان راگه‌یاند.
له ساڵی 1904 خاتوو ئێلێن كێی، په‌رتووكێكی له‌سه‌ر مافه‌كانی منداڵان نووسی و سه‌ده‌ی بیسته‌می به سه‌ده‌ی منداڵان ناوزه‌د كرد.
له ساڵی 1925 كۆنفڕانسێك له سویس به به‌شداریی 54 وڵاتی جیهان به‌سترا و ناوی نرا كۆنفڕانسی جیهانی بۆ خۆشگوزه‌رانیی منداڵان(World Conference for the wellbeing of Children ).
دووای شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م، له ساڵی 1946 یوونیسێف دامه‌زراو له ساڵی 1949 له كۆنفڕانسێكی ئافره‌تان له مۆسكۆ بڕیار درا رۆژی یه‌كی حوزه‌یران بكرێته رۆژی جیهانیی منداڵان و له‌وه به‌دووا له وڵاته سووسیالیسته‌كان كار به‌م بڕیاره ده‌كرا.
له ساڵی 1954 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له پوونیسێف كرد، رۆژێك بۆ منداڵان ده‌ستنیشان بكات و له ساڵی 1959 رۆژی 20ی تشرینی دووه‌م، به‌یاننامه‌ی ژماره 1386، به‌ناوی به‌یاننامه‌ی مافی منداڵان په‌سه‌ند كرا و به‌مشێوه‌یه 20 تشرینی دووه‌م بوو به رۆژی جیهانیی منداڵان.
به‌ڵام به‌رله‌وه وه‌كوو پێشتر باسمان كرد، 1ی حوزه‌یران به رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی منداڵان له هه‌ندێ وڵات داده‌ندرا.
ئێستا ئه‌م دوو رۆژه به زمانی ئنگلیزی یه‌كێكیان (Universal children's day) و ئه‌ویتریان(international children's day) ده‌ناسرێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاته‌كان، زیاتر رێز له رۆژی یه‌كی حوزه‌یران ده‌گیرێت.
زانیارى گشتى/by::

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ستخۆش به‌ڕاستی بابه‌تێک پڕ زانیاری و جوانه هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش بێت به‌ڕێزم بابه‌تێکی سه‌رنجراکێشه
ئاسوده‌بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه