.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










دوورنین لە ڕاستییەوە ئەگەر بڵێین بۆ یەک جاریش بێت لە ژیانیدا کەس نییە لەسەر ڕووی زەوی دووچاری سەرئێشە (الصداع - headache) نەبووبێت، بەڵام ھۆکارەکانی چی بێت؟ وەڵامی ئەم پرسیارە لە نۆ خاڵدا کۆدەبێتەوە کە بریتین لە ھۆکارەکانی دروستبوونی سەرئێشە
شـــــڵەژانی دەروونی و نائارامی دەروونی: (التوتر النفسی):
بەشێکی زۆر لە جۆرەکانی سەرئێشە ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نائارامی دەروونی، لە ئەنجامدا ماسولکەکانی مل و شان گرژدەبن و خوێن بۆ سەر بە شێوەکی کەمتر دەگات، ھەربەم شێوەیەش سەرئێشە دروست دەبێت جگە لەوەی لە ئەنجامی شڵەژانی دەروونییەوە ھەندێک ماددەی ژەھراوی دەچێتە لەشەوە.
برسێتی:
رێَجیم کردن، برسێتیی یاخود لە بیرکردنی یەکێک لە ژەمەکانی خواردن دەبێتەھۆی دابەزاندنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا کە ھۆکارێک دەبێت بۆ دروستبوونی سەرئێشە.
تێکچوونی نوستن:
بەشێکی دیار لە سەرئێشە پەیوەندی بە تێکچوونی (نووستن) ەوە ھەیە، چونکە ئەو ھیلاکییەی کە لە ئەنجامی کەم خەوییەوە پەیدادەبێت، دەبێتەھۆی ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان و مل، بەم شێوەیەش سەر ئێشە سەرھەڵدەدات.
خواردنەوە کحولییەکان:
ئەم جۆرە خواردنەوەیە بەتایبەتی (بیرە یا شەراب) یەکێکە لە ھۆکارە گرنگەکان بۆ گرفتاربوون بە دەست سەرئێشەوە، چونکە ئەو جۆرە خواردنەوانە ماددەی ( تایرامین – فێنلیتیلامین ) ی تێدایە، ئەم ماددانەش لە مروڤە ھەستیارەکاندا دەبنەھۆی دروستکردنی سەرئێشە.
جگەرە کێشان:
جگەرە کێشان یەکێکە لە ھۆکارە گرنگەکان بە تووشبوون بە سەرئێشەیەکی توندی بەردەوام.
بۆن :
نەک تەنھا بۆنی تیژ بەڵکو پاودەری جل شتن و سابوون و شامپۆی بۆنداریش دەبنەھۆی ھاندانی کۆتایییە دەمارەکانی لووت و وروژاندنیان دەبێتەھۆی دروستکردنی سەرئێشە.
خۆراک :
ھەندێک جار جۆری ئەو خواردنەی کە دەیخۆیت، لە وانەیە ھۆکارێک بێت بۆ سەرئێشە بۆ نموونە: ئەو خواردنانەی کە ماددەی [تایرامین]یان تێدایە وەکو (پەنیر – نەستەلە – چەرەس – گوێز – خواردنی ناو قوتو ) ئەگەری دروستبونی سەرئێشە زیاد دەکات، بە ھەمان شێوە کافایین کە لە ( قاوەو چا ) دا ھەیە ھەمان کلردانەوەی دەبێت. .
کەش و ھەوا:
گۆڕانکاری لە کەش و ھەوادا پەیوەندییەکی ئاشکرای بە سەرئێشەوە ھەیە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لە سەنتەری New England center of headache کراوە، کە لە ٥١% ی ئەوانەی کە تووشی سەرئێشەی مایگرەین واتە سەرئێشەی یەک لای سەر ( الشقیقە) بوون ھەستیارن بەرامبەر بە گۆڕانکاریەکانی ئاو و ھەوا، ھەمان لێکۆڵینەوە لە میانەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت کە لە ٢٢% ی تووشبووان بەو جۆرە، سەرئیشەیان بۆ َدێت بەبوونی کەشی سارد و وشک لە کاتێکدا لە ١٢% یان لە کاتی کەشی گەرم و شێداردا تووشی سەرئێشە دەبن.
بەستنی قژو گوارە لە گوێ کردن :
زۆرکەس کە وەسفی سەرئێشەکەی دەکات دەڵێت، ھەست دەکەم کە ئازارەکە لە ناخی مووی سەرمەوە دروست دەبێت، ئەم دەستەواژەیە بە ئەفسانە دانانرێت، بە تایبەتی ئەگەر بزانین بەستنی قژ بە توندی کە لە " کلکی ئەسپ "دەچێت، دەبێتەھۆی وروژاندنی پێستی سەرو لەئەنجامدا سەرئێشەیەکی بەتین کە بەچەندەھا لێکۆڵینەوە پشت ڕاستکراوەتەوەو دەرەنجامیان دەڵێت: "ھەستەوەری پێستی سەرو و ڕوومەت و گوێ" پەیوەندی بە سەرئێشەی مایگرەینەوە ( الشقیقە) ھەیە کە لەوانەیە دروست ببێت لە ئەنجامی لە گوێکردنی گوارەیەکی قوورس یاخود لەسەر کردنی کڵاوێکی قوورس .
نووسینی: دکتۆر: ئالان رەحیم
سەرچاوە: ژمارە (٣)ی پزیشکی گشتی
لهسهر هێڵ نییه







دهست خۆش هاورێ گیان
بهراستی پێویسته ئهم ههموو زانیاریانه بهرز بنرخێنین
بههیوای بهردهوام بوون لهسهر خزمهتكردن بهیانهو هاورێیان

لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه