.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










سڵاوی خوداتان لێبێت.
ئايا كه‌سێك باوكی خۆی بكوژێ ميراتی لێ ده‌گرێت؟.

له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی
فەرموو بۆوەڵامەکەت بەڕێزم:
کوشتن یەکێکە لەم هۆکارانەی کە میرات گر بێ بەشدەکات لە میراتدا، هەرچەندە هۆیەکانی میرات گرتنیشی تێدا هاتبێتە جێ. پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ: "لیس للقاتل من مقتوله شي‌ء" واتە: مرۆڤ کوژ هیچ بەشێکی لە میراتی کوژراوی خۆی نیە. جا جیاوازی نیە کوشتنەکە بەحەق بێت یا بەناحەق، بەهەڵەبێ یا بەقەسدی، بەخۆشی بێ یا بەزۆر لێکردن، بویستی خۆی بێ یا بێ ویستی خۆی، یا بەهۆیەکی دەرەکی وەک ئەوەی کە شاهێدی لەسەر بدات، ئەمیش بەهۆی شاهێدیەکەی بکوژرێت.
من استعجل الشيء قبل اوانه عوقب بحرمانه. واتە: هەرکەسێک پەلە لەشتێک بکا بەرلەوەی کاتی هاتبێ جا بەهەر هۆکارێک بێت ئەوا بێ بەش دەکرێت لەم شتەیەدا.
واللە أعلم.
والسلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە...
له‌سه‌ر هێڵ نییه




كه‌واته ئه‌گه‌ر كوڕێكی شوفێر له ڕووداوی سه‌ياره باوكی مرد ئه‌وا ميراتی لێ ناگرێت؟.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
بەڕێزم:
زانایان یەکدەنگن هەرکەسێک بە ئەنقسەت (عمدا) کەسێکی نزیکی بکوژێت بۆنموونە باوکی، ئەوا میراتی لێناگرێت و بێ بەش دەکرێت، بەڵام گەر کەسێک بەدەستی خۆی نەبوو و کوشتنەکەی بەهەڵەبوو (قتل الخطأ) بوو، وەک بەڕووداوی ئۆتۆمبێل یان تفەنگەکەی بۆ درەختێک یان بۆ ئاژەڵێک هاویشت و بە ئادەمیزادێک کەوت و کوشتی، ئەوا زانایان لەم جۆرە کوشتنی هەڵەیە ڕای جیاوازیان هەیە، بەشێکیان بێ بەشی ئەکەن لە میرات و بەشەکەی تریشیان میراتی بۆ دادەنێن.
هەندێک لە زانایان ئەم ڕایەی کە میراتی دەداتێ پەسندیان کردووە، بەڵام لەم خوێنەی کە هی کوژراوەکەیە، بێ بەشی دەکەن.
کەواتە گەر کوشتنەکە بە قەسدی بوو ئەوا بێ بەش دەبێ لە میراتیدا، بەڵام گەر کوشتنەکە بە هەڵەبوو، ئەوا بەشی زۆری زانایان بێ بەشی ناکەن لە گرتنی میرات، بەڵام لە خوێنەکەی بێ بەش دەبێت.
والله أعلم..
والسلام علیکم ورحمةالله وبرکاته.
له‌سه‌ر هێڵ نییه