.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










لیمۆ شوێنی سەرەکی باکووری هیندستانە لە ئاسیا. لە سەدەی ١ ی زاینیدا گەیشتۆتە باشووری ئیتاڵیا لە ئەوروپا.
مێژووی لیمۆ
لیمۆ یەكێك لە میوە ئاودارەكانە ، كە لە بنەماڵی رووەكی جۆری ( Citrus )ـە , سەرچاوەی پەیدا بوونی ئەم میوەیە بەتەواوەتی روون و ئاشكرا نیە ، لەبەر ئەوەش زانایان رای جیاوازیان هەیە لەسەر نیشتیمانی دایك بۆ لیمۆ ، هەندێك دەڵین وڵاتی هیندە یان چین و هەندێكی تریش پێیان وایە لە باشور و باشوری رۆژئاوای كیشوەری ئاسیا بۆ یەكەم جار بڵاو بووتەوەو دوای ئەوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئافریقا بڵاو بووتەوە لە نزیكەی ساڵی 700 ی زاینی ، دوای ئەوە بڵاو بوویەوە بەرەو ئەوروپا و دوایش لە دوای ساڵانی 1493ز كە كریستوف كولومبو ئامریكای دۆزیەوە لیمۆ گەیشتە ئامریكاو لەوێش تۆی لیمویان چاند و بەكارهێنرا وەكو رووەكی جوانكاری و بۆ كاری پزیشكیش سوودی لێ وەردەگیرا.
ڤیتامین و كانزاكانی ناو لیمۆ لە هەر 100 گرامێك
* ڤیتامین B1 ......... 0.04 ملگم
* ڤیتامین C............ 50 ملگم
* كالسیوم ............. 40 ملگم
* فسفۆرات ........... 22ملگم
* كاربۆهایدراد ......... 8.7 گرام
* پڕۆتین ............ 9گرام
* ووزە ............ 32 كیلو كالێری
سوودەكانی لیمۆ
* سوودی بۆ گەدە : ئاوی لیمۆ بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ئاوی گەرم تێكەڵ بكرێت كێشەی دڵە سۆزە ( Heartburn ) كەم دەكاتەوە و ئارامی دەبەخشێت بە گەدە. و هەروەها یارمەتی هەرسكردنی خواردن دەدات .
* لیمۆ پێست جوانتر و گەنجتر دەكات بەهۆی رێژەیەكی بەر چاو لە ڤیتامین C كە دژە ئوكسانە و خواردنی روژانە گلاسێك لە ئاوی لیمۆ رێگری دەكات لە زوو دروست بوونی لوچ لە سەرچاوی مرۆڤ .
* ئاوی لیمۆ بۆ دەم و ددان باشە و ژانی ددان و پودی كەم دەكاتەوە و هەروەها وەكو پاككەرەوە وایە بۆ دەم و ددان .
* لیمۆ یارمەتی دەرە بۆ چاكبونەوەی هەوكردنی گەرو ( tonsillitis ) ئەمەش بە تێوەردانی ئاو لەدەم ( خڕ خڕە) ، و باشتر وایە نیو لەت لیمۆ لەگەڵ نیو گلاس ئاوبێت .
* بۆ كەم كردنەوەی كیش زۆر باشە زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەمە دەكەن كە تێكەڵكردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ ئاوی شلەتێن و خواردنەوەی روژانە گلاسێك لەم شەربەتە دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی كێش لە دوای ماوەیەك لە بەكارهێنانی .
* خواردنی لیمۆ پەستانی خوین نزم دەكاتەوە (High blood pressure) و بۆ ئەم كەسانەی كێشەی پەستان بەرزی خوینیان هەیە زۆرباشە بەڵام بە رێژەیەكی گونجاو .
* لیمۆ بۆكەم كردنەوەی كێشەكانی تەنگە نەفەس ( Asthma ) باشە و هەناسەدان فراوانتر دەكات.
* بۆ رۆماتیزم ( Rheumatism ) باشەو و هەروەها یارمەتی چاكبونەوەی هەوكردنی جومگەكان (arthritis ) دەدات .
* خواردنی لیمۆ بۆ ئەوكەسانەی سەرئێشە یان هەڵامەتیان هەیە ، تا رادەیەك ئارامیان دەكات .
* رێژەی تووشبوون بە نەخۆشی ( Atherosclerosis ) رەقبونی دەمارەكانی دڵ كەم دەكاتەوە .
چۆنیەتی خواردنی لیمۆ بۆ ئەوەی زیاترین سوودی لێ ببینن
باشتر وایە كە نیو لەت لیمۆ بكەیتە ناو گلاسێك ئاوی شیرتێن و رۆژانە گلاسێك لەم شەربەتە بخۆیت ، و بۆ ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە و قەڵەون وا باشە رۆژانە دوو گلاس لەم شەربەتە بخون . لەگەڵ ئەوەش نالێین لیمۆ وەكو میوە نەخورێت ، بەڵام زۆرینەی سەرچاوەكان ئەم رێگایەی كەباسمان كرد بە باشتر دەزانن بۆ زیاتر سوود وەرگرتن .
ویکیپیدیا
لهسهر هێڵ نییه







بابهتێكی جوانه دهس خۆش

لهسهر هێڵ نییه