❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کەرکووک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-06 19:15:25

messi 10
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-31
په‌یامه‌كان: 84
WindowsXPMozilla

کەرکووک

که‌رکووک ( زمانی کوردی: که رکووک عه‌ره‌بی: کرکوک , ئاسوری: ܐܪܦܗܐ، فارسی: کرکوک, ) شارێکه‌ که‌ له‌ ڕووی دانیشتوان و مێژووه‌وه‌ کوردستانییه‌ و دەکەوێتە باشووری کوردستان کە پێک هاتووە لە نەتەوەکانی کورد کە زۆرینەن بە دوایدا عەرەب، تورکمان لە پاشان کلد و ئاشووری. کەرکووک لەلایەن مەسعود بارزانی و مام جەلالەوە بە دڵی کوردستان یان قودسی کوردان ناو دەبرێت. که‌رکووک وه‌ک کوردستانێکی بچووک وایه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی لێ ده‌ژێن که‌ له‌ کوردستانیشدا هه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌ عێراقێکانه‌وه‌ وه‌ک "عێراقێکی بچووک" ناو ده‌برێت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ئه‌و واته‌وه‌ به‌ دووباره‌ ته‌عریبکردنه‌وه‌ی که‌رکووک ماناکه‌ی دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری موسڵ، که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانی ناوشاره‌که‌ عه‌ره‌به‌، ده‌بوایه‌ وه‌ک عێراقێکی بچووک ناو ببرێت، نه‌ک که‌رکووک، که‌ که‌رکووک له‌ ڕووی دانیشتوان، سروشت، مێژوو ‌.

مێژووی کەرکووک
لەسەردەمی سەدام حسێندا ناوی پارێزگای کەرکووک گۆڕرا بەئالتەئمیم.. بەڵام دوای ئازادکردنی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە ناوەکەی گۆڕرایەوە بۆ کەرکووک..

سەرژمێریی ١٩٥٧ی کەرکووک
زمانی دایک    
کورد     ٤٧٠٤٧              
تورکمان ٤٥٣٠٦    
عەرەب ٢٠١٢٧         
کلدانی و سوریانی ١٩٠٩

ناودارانی کەرکووک
    * حەمە ڕەئوف کەرکووکی
    * چۆپی فه‌تاح
    * عەلی مەردان
    * عەدنان کەریم
    * د. که‌مال که‌رکووکی
    * هۆزان قاره‌مان
    * دکتۆر عەبدولستار تاهیر شەریف
    * سۆران مامه‌حه‌مه‌

گه‌ڕه‌که‌کانی شاری که‌رکووک
    * تسعینی کۆن
    * ڕه‌حیماوا
    * ئازادی
    * په‌نجا عه‌لی
    * ئیسکان
    * قوڕنه‌
    * موسه‌ڵڵا
    * بریادی
    * خه‌زرا (الخضراء)
    * بولاق
    * به‌گله‌ر
    * ئه‌حمه‌د ئاغا
    * شاته‌رلو
    * خان خورما
    * حه‌دیده‌ین
    * عه‌ره‌فه‌
    * ساری که‌هیه‌
    * شۆرجه‌
    * ئیمام قاسم
    * تسعینی نوێ
    * واستی (الواسطي)
    * غه‌رناته‌
    * دوومیز
    * ڕێگای به‌غدا (طريق بغداد)
    * یه‌کی ئازار (1 آذار)
    * عروبه‌
    * ڕاپه‌ڕین 1
    * ڕاپه‌ڕین 2
    * به‌عس (ئه‌گه‌ر ئێستا ناوی نه‌گۆردرابێت)
    * قۆريه
    * نه‌سر (سه‌رکه‌وتن)
    * یه‌کی حوزه‌یران (1حزيران)
    * حوريية (الحرية)
    * عه‌سكرى 1
    * عه‌سكرى 2
    * قادسية 1
    * قادسية 2
    * قه‌سابخانه
    * ئه‌سرا و مه‌فقودين (الأسرى والمفقودين)
    * نیدا
    * شوققه‌كانى غاز (شقق الغاز)
    * زوببات (حي الضباط)
    * ساحه‌ى ته‌يه‌ران (ساحة الطيران)
    * مه‌مدودە
    * مامۆستایان (معلمين)
    * ئه‌لماس
    * حوجاج (الحجاج)


                                                                        ویکیپیدی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-06 20:00:33

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: کەرکووک

ده‌س خۆش

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-08 13:03:41

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: کەرکووک

دةست خوش
كةركوك لاى هةموومان زور خوشةويسته
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net