❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دەوڵەتی سەفەوی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-06 16:50:10

messi 10
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-01
دواترین سه‌ردان: 2013-12-31
په‌یامه‌كان: 84
WindowsFirefox

دەوڵەتی سەفەوی

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13073781772.png
ئاڵای سەفەوییەکان

سەفەوییەکان بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری شاکانن کە حوکمی وڵاتی فارس (ئێران)یان کرد لە نێوان ساڵانی ١٥٠١ تا ١٧٨٥ز, بارەگاکەیان؛ تەبرێز بوو تا ساڵی ١٥٤٨ز، پاشان قەزوین لە ساڵانی ١٥٤٨ تا ١٥٩٨ز، دوجار ئەسفھان بوو لە ساڵی ١٥٩٨وە.

نەژادیان
شێخ سەفی دین ئەردەبیلی ڕێگە سۆفیگەریەکەی خۆی دامەزراند لە ئەردەبیل (ئازەربایجان) لە ساڵی ١٣٠٠ز دا، بەمەش ئەردەبیل بووە پایتەختە ئایینی و پاشان سیاسیەکەیان بۆ شوێنەکەوتوانیان کە دواتر گۆڕان بۆ بزوتنەوەیەکی سیاسی، نەوەکانی ئەم ھۆزە لە ناوەندی سەدەی پانزەوە چوونە سەر مەزھەبی شیعە، و سەفەوییەکان سەرکەوتوو بوون لە حوکم گرتنە دەستی ھەندێک ناوچەکان لە کاتی سەرکردایەتی کردنیان لەلایەن جونەید ساڵانی (١٤٤٧-١٤٥٠)ز پاشان لە سەردەمی حەیدەر لە ساڵانی (١٥٦٠-١٤٨٨)زدا, کە ھەردوکیان توانیان ڕیکخستنێکی سیاسی دابمەزرێنن و یەکە تایبەتەکانی سوپا دروست بکەن، ھەروەھا سەفەوییەکان بە فزڵباش ناسرابوون (قزڵ باش یان سەرە سورەکان بە ھۆی ئەو تاج یان سەرپێچەی کە ئەیانبەست بە ڕێگەی سەفەوی, وسەرپێچەکەیان ئەبەست بە ١٢ پێچ وەک ئاماژەدانێک بە ١٢ ئیمامەکەی شیعە).

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13073781761.png
دروشمی سەفەوییەکان

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13073781773.png
دەوڵەتی سەفەوی لە فراوانترین ئاستیدا.

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13073784251.jpg
پەیکەری شا ئیسماعیلی سەفەوی لە باکۆ

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13073785341.png
ئەستیرەی سەفەوی بە سەقفی مزگەوتی شا لە ئەسفەهان، ئێران

مێژوویان
ئیسماعیل سەفەوی لە ساڵی ١٤٩٤ز وە سەرکردایەتی ڕێکخستنی سەفەوییەکانی گرتە دەست وھەستا بە بانگەواز بۆ مەزھەبی شیعە، دەستی گرت بەسەر ناوچەکانی گەیلاندا, لە ساڵانی نێوان ١٤٩٩ تا ١٥٠١ز، بەردەوام بوو لە فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیدا ھەتا مەموو وڵاتی فارس (ئێران)ی گرتەوە, و ھەستا بە دەرکردنی قەراقوینڵۆ (ھۆزێکی تورکمان بوون) لە ساڵی ١٥٠٧ز و دەستی گرت بەسەر عێراقدا, و مەزھەبی شیعەی دوانزە ئیمامەکەی کردە ئاینی فەڕمی دەوڵەت، و لە بەرامبەر عوسمانیەکاندا تێک شکا لە شەڕی چاڵدێراندا لە ساڵی ١٥١٤ز دا، وشەڕ لە نێوانیان و لە نێوان عوسمانیەکان بەردەوام بوو لەلای ڕۆژئاواوە, و لەلایەکی ترەوە لەگەڵ ئۆزبەگیەکان (شیبانیەکان لە بوخاری) لە سنورەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە لە ناکۆکیدا بوون.
تەھماسب لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ز حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئاینیەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەمدا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند, پاشان چەند قۆناغێکی پێکدادانی ھاتن وجارێکی تر بارودۆخ جێگیر بووەوە لە سەردەمی عەباسی یەکەمدا (١٥٨٧ تا ١٦٢٩)ز، و دەستی گرت بەسەر ئازەربایجان ساڵی ١٦٠٣ز پاشان شیراز و ئەرمینیا و چەند بەشێکی ئەفغانستان لە ساڵی ١٦٠٨ز، و لە ساڵانی ١٦٢٤/١٦٢٣ کوردستان و عێراقی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی جارێکی تر، و لە ڕووی ناوخۆییەوە ھەستا بە کۆمەڵێک چاکسازی لە سوپادا، و گەشەی دا بە شاری ئەسفەھان و کردی بە یەکێک لە گرنگترین شارەکان لەو ماوەیەدا، ھەروەک توانی بازرگانی ڕیکبخات و ئابوری دەوڵەت ببوژێنێتەوە، بەڵام لە دوای ئەم چەند فەرمانڕەوایەک دەسەڵاتیان گرتە دەست کە بە گشتی کەسایەتیان لاواز بوو.
دەوڵەتی سەفەوی دوایین ماوەی سەربەرزی بەخۆیەوە بینی لە سەردەمی عەباسی دووەم (١٦٤٢-١٦٦٦)ز، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاد کرد لەگەڵ دەوڵەتە ئەوروپیەکاندا لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیا بازرگانیانەی لە ناوچەکەدا ئیشیان ئەکرد, ھەروەک چەند چاکسازیەکی ناوخۆیی ئەنجامدا, و ساڵی ١٦٤٨ز چەند بەشێکی تری ئەفغانستانی خستە پاڵ دەوڵەتەکەی. پاشان ئابوری وڵات چەند گەڕانە دواوەی خێرای بە خۆیەوە بینی لە سەردەمی شا حسەین (١٦٩٤- ١٧٢٢)ز، کە ھۆکار بوو بۆ شۆڕشی سونە دوای ئەوەی لێخۆشنەبوون لە ھەڵسوکەوتیا دەرکەوت لەگەڵیان و دەمارگیریەکی توندی ھەبوو بۆ مەزھەبی شیعە، لە ساڵی ١٧١٩ز ئەفغانەکان ھاتن کە (گەڵزای) حوکمی ئەکردن لەسەر شانشینشی سەفەوییەکان, ئەوانە دەستیان کرت بەسەر ئەسفەھاندا لە ساڵی ١٧٢٢ز، وشا حسەینیان لابرد ولە سێدارەیان دا لە ساڵی ١٧٢٦ز، ھەتا ساڵی ١٧٣٦ گەڵزای حوکمەتێکی دامەزراند لە ژێر سێبەری سەفەوییەکان ( بەڵام شا ھیچ دەسەڵاتێکی نەبوو), ودەسەڵاتی ڕاستەقینە لە وڵاتی فارسدا زەند و ئەقشەریەکان دابەشیان کردبوو ھەتا دواتر گواسترایەوە بۆ قاچاریەکان.

لیستی ناوی شاکان
  #      فەرمانڕەوا                                                  ژیانی                                         ماوەی دەسەڵاتی
١     شا ئیسماعیلی سەفەوی                              ١٤٨٧-١٥٢٤                                       ١٥٠١-١٥٢٤
٢     تەهماسبی یەکەم                                     ١٤١٤-١٥٧٦                                     ١٥٢٤-١٥٧٦
٣     ئیسماعیلی دووەم سەفەوی                         ....-....                                         ١٥٧٦-١٥٧٨
٤     موحەمەد خودا بەندە                                         ....-....                                            1578-1587
٥     عەباس ئەکبەر                                                   ....-....                                            ١٥87-١٦٢٩
٦     سەفی سەفەوی                                        ....-....                                            ١٦٢٩-١٦٤٢
٧     عەباسی دووەم سەفەوی                                ....-....                                         ١٦٤٢-١٦٦٦
٨     سەفی دووەم سەفەوی                                ....-....                                            ١٦٦٦-١٦٩٤
٩     سولەیمانی یەکەم سەفەوی                        ....-....                                            ١٦٦٦-١٦٩٤
١٠     سوڵتان حسەینی یەکەم سەفەوی           ١٦٦٨-١٧٢٦                                   ١٦٩٤-١٧٢٢
١١     تەهماسبی دووەم                                   ١٧٠٤-١٧٤٠                                      ١٧٢٢-١٧٣٢
١٢     عەباسی سێیەم سەفەوی                           ١٧٣٢-١٧٤٠                                    ١٧٣٢-١٧٣٦
١٣     سولەیمانی دووەم سەفەوی                   ١٧١٤-١٧٦٣                                     ١٧٤٩-١٧٥٠
١٤     ئیسماعیلی سێیەم سەفەوی                   ١٧٣٣-١٧٧٣                                    ١٧٥٠-١٧٧٣


                                                                                                      ویکیپیدیا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-06 22:56:19

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: دەوڵەتی سەفەوی

دەستت خۆش بێت
بەڵام صەفەویی یەکان لەبنچەدا کوردی سونی مەزهەب بوون

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن jwanmer (2011-06-06 23:04:42)

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net