.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بۆچی ژنانی دووگیانه ناكه‌ون؟ تیمێك له توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌یاندا و گه‌یشتنه ڕاستی ئه‌وه‌ی، كه شێوازی بڕبڕه‌ی پشتی ژنان زۆر له بڕبڕه‌ی پشتی پیاوان چه‌ماوه‌تره.
كاتێك ژنان دووگیانه ده‌بن، كێشی په‌راسووه‌كانیان به ڕێژه‌ی له 31% زیاد ده‌كات و قورسی هێز ده‌كه‌وێته سه‌ر سك؛ به‌واتا به‌شی پێشه‌وه. باشه چۆن ژنان ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییه‌دا بگونجێنن؟ "Daniel Lieberman" و هاوه‌ڵه‌كانی له زانكۆی "Harvard" له "Cambridge" بۆیان ده‌ركه‌وت، چۆن ژنانی دووگیانه ده‌توانن پارسه‌نگی له‌شی خۆیان بكه‌ن: به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی بڕبڕه‌ی پشتی ئافره‌تان به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له بڕبڕه‌ی پشت پیاوان گه‌شه‌ی كردووه، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، كه بڕبڕه‌ی پشتی ئافره‌تان زیاتر له بڕبڕه‌ی پشتی پیاوان چه‌ماوه‌تره.
هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Nature"دا ده‌نووسن، ژنانی دووگیانه سوودێكی یه‌كجار زۆر له‌و چه‌مانه‌وه‌یه وه‌رده‌گرن، ئه‌ویش له‌و ساته‌ی دووگیانه ده‌بن. چونكه كۆرپه‌كانی ناو سك قورسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ژیان دروست ده‌كات و به‌وه‌ش کێشێكی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ماسولكه‌كانی پشت.
زیادبوونی كێش و گۆڕینی هێزی قورسی به‌هۆی سكپڕبوونه‌وه ده‌توانرێت به‌هۆی ماسولكه‌كانی خوار پشت پارسه‌نگ بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆیانه‌وه لاوازی به‌رده‌وام و ئازاره‌كانی پشت ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
بۆ ده‌ربازبوون له لاوازی و ئازاره‌كانی پشت ژنانی دووگیانه له‌كاتی وه‌ستاندا سكیان بۆ پێشه‌وه ده‌رده‌په‌ڕێت و پشتیان چه‌مانه‌وه‌یه‌كی له‌شێوه‌ی پیتی "S"ی لاتیندا دروست ده‌بێت، ئه‌م زانیارییه‌ش توێژه‌رانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌ئاكامی پشكنینه‌كانیان له‌سه‌ر 19 ژنانی دووگیانه بۆیان ده‌ركه‌وت. توانای وه‌ستاندنی ژنانی دووگیانه و سانای وه‌ستان بۆ چه‌مانه‌وه‌ی دواهه‌مین سێ بڕبڕه‌ی پشت ده‌گڕێته‌وه، له‌كاتێكدا پیاوان دواهه‌مین دوو بڕبڕه‌ی پشتیان چه‌ماوه‌ته‌وه.
بێجگه له‌وه‌ش، ژنان سێ له دواهه‌مین بڕبڕه‌ی پشتیان هێزی زیاتره و هه‌روه‌ها ماوه‌ی نێوان بڕبڕه‌كانی پشتی ژنان گه‌وره‌ترن. به‌هۆی ئه‌و گه‌وره‌ییه‌وه هێزی قورس له‌نێوان بڕبڕه‌كاندا ڕوو له‌كه‌مبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
پاشماوه‌ی بڕبڕه‌ی پشتی "Australopithecus"یه‌كان هه‌مان چه‌مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی ئێستا نیشانی ده‌ده‌ن. له‌وانه‌یه ئه‌و چه‌مانه‌وه‌یه‌ش هۆكارێكی یاریده‌ده‌ری جیاوازی ئێستای مرۆڤه‌كان بێت.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Nature

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xoshbe bo aw babata
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






swpas azizm
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh bo am babata dosty gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێی به‌ڕێزم کاک شادۆست بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته سه‌رکه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه