❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمپانیای ئای‌بی‌ئێم IBM چیه‌؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-17 17:24:10

لميس
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-12
دواترین سه‌ردان: 2011-03-15
په‌یامه‌كان: 16
WindowsXPMSIE

کۆمپانیای ئای‌بی‌ئێم IBM چیه‌؟؟؟

کۆمپانیای ئای‌بی‌ئێم IBM

١ کورتەیەکی مێژوویی
٢ IBM و سەرچاوەی کراوە Open source
٣ گۆڕانکاری لە بازرگانیدا

-کورتەیەکی مێژوویی:-
IBM کورتکراوە‌ی (International Business Machine)ە. نازناوی (Big Blue)ی ھەیە. مێژووی دروستبوونی IBM دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ ساڵی ١٨٩٦ کە ھیرمان ھولیرت Herman Hollerith کۆمپانیایەکی بۆ وە‌بە‌رھێنانی ئامێری ژمێرکاری پێک ھێنا. ئەو ئامێرانە کاری ژماردنیان بەئەنجام دەگەیاند لە ڕێگای ئەو کارتە کونکراوانەی کە دراوەکان و زانیارییەکانی لەسەر بوون، ھەروەھا ئامێری دروست دەکرد کە لە سەرژمێری و دەنگداندا لە ئەمەریکا بەکار دەچوون. ساڵی ١٩٢٤ ناوی ئەم کۆمپانیایە گۆڕدرا و کرا بە IBM، ئەو کاتە زۆر لە کارەکانی کۆمپانیاکە تایبەتمەند کرابوون بۆ ئامێرە بەکارچووەکانی کە لە دامەزراوەکاندا لە ‌کاردا بوون، کاری وەکوو تاقیکاری، ڕیزکردن، کونکردنە ناو کارتەکانی کە بۆ نواندن و ھەڵگرتنی دراوەکان بەکار دەھێنران و ھتد.

بەرھەمەکانی IBM لە سەرەتای پەنجاکاندا یەکەم کۆمپیوتەری بەرھەم ھێنا (٧٠١ و ١٤٠١) بە کەرەسەکانیەوە (بیرگە Drum memory، پەپکەی موگناتیسی، چاپکەر printer). لە زنجیرەی ئەو کۆمپیوتەرانەی بەرھەمی ھێنا، جۆری IBM ٣٠٥ RAMAC بوو کە ھەڵگری یەکەم لێخوڕی پەپکە (دیسک) disk drive بوو، ئەم جۆرە لە ١٣.٩.١٩٥٦ بەرھەم ھێنرا.


لە ساڵی ١٩٦٤ دا قۆناغی بژمێری گەورە System/٣٦٠ ھاتە بازاڕەوە کە تاکوو ئەمڕۆ ئەندازیارییەکەی لە زنجیرە نوێیەکانیشدا دیارە (S/٣٧٠، S/٣٩٠، zSerie، System ٢٩). ھاوشانی ئەمە سیستەمی کارپێکردنی OS ٣٦٠ پەرەپێ درا کە لە ‌پاشاندا z/OSـی لێ کەوتەوە. لە ساڵی ١٩٧٩ دا سیستەمی System/٣ بۆ بژمێری ئاستنزم خستە ‌گەڕ کە تاکوو ساڵی ١٩٨٥ لە کاردا بوو. ساڵی ١٩٧٥ یەکەم کۆمپیوتەری ھەڵگرتەنی portabl ، IBM ٥١٠٠ بەرھەم ھێنا کە کێشەکەی ٢٥ کیلۆگرام بوو (بڕوانە وێنەکە)، تواناکەی بریتی بوو لە (١٦Kbyte RAM، BASIC، tape driver) و ھەروەھا "پیشانگەر" (monitor)ێکی بچووکی لەسەر بوو کە ١٦ X ٦٤ وێنەخاڵ pixel بوو.


ئای بی ئێم لە نۆ جۆری جیاوازدا ئەم جۆرەی بەرھەم ھێنا. لەبەر گرانیی نرخەکەی کە لە ٩٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی تێپەڕی دەکرد، سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا.

کۆمپیوتەری کەسی PC ئای بی ئێم لە ساڵی ١٩٧٩ ـەوە لە ھەوڵی بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەر بوو کە ھەموو بەشەکانی پێکەوە بن و خەڵکی ئاسایی بتوانێت بەئاسانی بەکاری بھێنێت. ئەوەبوو IBM System/٢٣ Datamaster داھێنا کە بە all-in-one desktop ناوبرا چوونکە ھەموو بەشەکانی پێکەوە ‌بوون، کێشەکەی ٤٣ کیلۆگرام بوو. ساڵی ١٩٨١ بۆ وەڵامی Apple II یەکەم کۆمپیوتەری کەسی IBM-PC بەرھەم ھێنا.


یەکەی چارەسەرەکەی CPU ەی کۆمپانیای ئینتێڵ Intel بوو، سیستەمی کارپێکردنەکەی مایکرۆسۆفت – دۆس بوو، کە تایبەت بۆ ئایبیئێم IBM PC-DOS مۆڵەت پێدراوبوو. تایبەتمەندییەکانی ھێندە بەھێز نەبوون، لەبەر ئەوە کۆمپانیاکانی دروستکەری کۆمپیوتەر بەئاسانی توانییان کێبڕکێی لەگەڵ بکەن، ئای بی ئێم لەمەیاندا دۆڕا.



IBM و سەرچاوەی کراوە Open source
لە ساڵەکانی ١٩٩٠ ئای بی ئێم پشتیوانیی تەواوی سەرچاوەی کراوەی کردووە، سیستەمی کارپێکردنی لینوکس Linux لەسەر ڕاژەکارەکانی دامەزراوە. ھەروھەا پشتیوانیی لە پرۆژەی ئێکلیپسە Eclipse کرد زۆر بەفراوانی و، لە پێناویدا تووشی کێشەی دادگا ھات لە ساڵێ ٢٠٠٣ دا.


گۆڕانکاری لە بازرگانیدا
IBM وەکوو کاردانەوەیەک بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بازاڕی کۆمپیوتەر و داخوازیی کڕیارەکانی زیاتر بە بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەری گەورە و ڕاژەکار server ەوە خۆی تەرخان کرد.

ساڵی ٢٠٠٤ دەستی ھەڵگرت لە بەرھەمھێنانی کۆمپیوتەری کەسی، لە ١.٥.٢٠٠٥ دا ئەو بەشەی کۆمپانیاکەی فرۆشت بە ١،٧٥ ملیار دۆلار بە کۆمپانیای Lenvo ی چینی. پێشتریش بەشی پەپکەی ڕەقی Hard disk بە ھیتاشی Hitachi فرۆشتبوو.

کۆتاییی ساڵی ٢٠٠٥ زیاتر لە ٣٢٩ ھەزار کارمەند لە IBM دەست بەکاربوون، لە ٧٠ وڵاتی جیاوازدا. لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا IBM قازانجی بە ڕێژەی ١٢٪ بەرز بۆتەوە و تێکڕا ٢٢ ملیار دۆلار دەستمایە و قازانجی بووە.

IBM بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپیانیاکانی کارای تەکنەلۆژیای زانیارییەکان دەژمێردرێت (لە ‌ھەر دوو بواری نەرمەکاڵا software و ڕەقەکاڵا hardware دا)......



                                                                                سه‌رچاوه‌که‌ی (

)

Kurdzhin
ياعينى ماكدر اعوفك لكنى
افهم ظروفك زرعنى وردة
بغرفتك حتى يومية اشوفك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-09 18:31:50

ده شتى كركوكى
خونچەی نوێ
شوێن: كه ركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-03
دواترین سه‌ردان: 2011-07-26
په‌یامه‌كان: 66
WindowsFirefox

Re: کۆمپانیای ئای‌بی‌ئێم IBM چیه‌؟؟؟

ده ست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net