.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






سهرهتا دهست خۆش بیت بۆ کردنهوهی ئهم بابهته
پرسیاریکم ههبو بۆ کهسیکمه عاجز بون تاچهنیک ماوهی ههیه گهر ئهوکهسه خهتای نهبیت بهرام بهرهکهی خۆی لی عاجز بکات ههرئهوهنده سوپاس
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ساڤین (2011-05-14 14:57:48)
لهسهر هێڵ نییه




بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاسی بێ پایان بۆ زاتی پاکی پەروەردگارمان، وەناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) دروودی خوای لسەر بێت، وە یار و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی..
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامەکەت:
ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بایەخ و گرنگی یەکی تایبەتی داوە، بە توند و تۆڵ کردنی پەیوەندی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادالە پێناو زیاتر بەختەوەر بوون و بەرە و پێش چوونی مرۆڤایەتی، بۆیە قەدەغەی کردووە کە مرۆڤەکان لەیەکتر عاجز ببن و عاجز بوونیشی بە کارێکی ناڕەوا هەژمار کردووە، پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ:"لا یحل لمسلم أن یهجر أخاه فوق ثلاث". واتە درووست نیە موسڵمان زیاتر لە سێ ڕۆژ دەنگی خۆی لە موسڵمانێکی تر ڕابگرێت و (لێی عاجز بێت)".
ئایینی پیرزۆی ئیسلام گرنگی تایبەتی بە پەیوەندی نێوان مرۆڤەکانداوە، بەتایبەت کەسە لێک نزیکەکان، ئەم سەردان و لەیەکتر نزیک بوون و هامووشۆ کردنە، کۆمەڵێک سوودی تایبەتی هەیە:
١. هۆیەکە بۆ نزیک بوونەوە لە پەروەردگار.
٢. هۆکارێکە بۆ وەدەست هێنانی بەهەشت.
٣. سەردان کردن و لێک نزیک بوونەوە لەهەرە کردەوە خۆشەویستەکانە لای پەروەردگار.
٤. سەردان کردن جێ بەجێ کردنی وەسیەت و ئامۆژگاری پێغەمبەرە (د.خ).
٥. شاهێدی دەرە بۆ خاوەنەکەی لە ڕۆژی دوایی.
٦. بەڵگەیەکە لەسەر باوەڕی تەواو بە پەروەردگار و دواڕۆژ.
٧. هۆکارێکە بۆ تەمەن درێژی و فراوان بوونی ڕزق و ڕۆزی.
٨. پابەند بوونە بەفەرمانی خوای گەورە.
٩. هۆکارێکە بۆ وەدەست هێنانی پاداشتی نەبڕاوە و دوورخەرەوەی سزای سەختە.
١٠. هۆکارێکە بۆ دوور خستنەوەی مەرگێک کە لەناکاو و ئازار بەخش بێت.
١١. سەردان کردن، لەهەرە ڕەوشتە بەرزەکانی مرۆڤە لە دونیا و دواڕۆژدا.
١٢. هۆکارێکە بۆ زیاد بوونی سەروەت لە ماڵ و لە زانست و ...هتد.
ئەمانە چەند سوودێک بوون لە بەجێگەیاندنی سەردان کردن و پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی، خوای باڵادەست هەروەک چۆن پاداشتی داناوە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەم ئاکارە بەرزە، لەبەرابەریشدا سزای سەختی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە ئەم پەیوەندیە دەپچرێنن و فەرامۆشی دەکەن. پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێ:"کارو کردەوەی بەندەکان دەخرێتە بەردەم پەروەردگار ئێوارەی هەموو ڕۆژانی پێنجشەممە و دووشەممە، کار و کردەوەی ئەو کەسانە وەرناگیرێت کە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان(سیلەی رەحم) پچڕاندووە".
ئەمە و چەندان فەرموودەی تر هاتوونە لەبارەی گرنگی و پیرۆزی ئەم ڕەوشتە بەرزەیە، وە لەهامان کاتدا چەندان فەرموودەی تر هاتوونە لەبارەی سزای ئەوکەسانەی کە هەڵدەستن بە پچڕاندنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان، جا بۆیە لێرەدا مرۆڤی ژیر و باوەڕداری ڕاستەقینە پێویستە هەوڵ بدات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەوروبەر و کەساندا، بەتایبەت خزمە نزیکەکانی، وە دڵ و دەروونی خۆی پاک ڕابگرێ و ڕق و قینەی تێدا فڕێبدات لە پێناو خوای گەورەدا، هەتا ئەگەر دەورووبەریشی هەلسان بە پچڕاندنی ئەم پەیوەندیە، ئەوا شانازیە بۆ ئەوکەسە گەر لەپێناو خودا خراپەی دەورووبەری بە چاکە بگۆڕێتەوە و خۆ ئەگەر بەرامبەرەکەش هەر خراپ بوو، ئەوا ئەوکەسەی کە هەوڵی چاکەی داوە تاوانبار نابێت، بەمەرجێک درێغی نەکردبێت.
واللە أعلم..
والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە...
لهسهر هێڵ نییه







بهرێز له ناو بابهتی تردا پرسیار مهکه
لهبابهتێکی تایبهت پرسیارهکهت بکه تاکو مامۆستاش بتوانێت به ئاسانی وهلامت بداتهوه
لهسهر هێڵ نییه