.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زاناكانی بواری ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریا ته‌كنیكێكی نوێیان داهێناوه بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ی ئامێری مۆبایل كه شه‌پۆله ده‌نگییه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌باو پێویستی به كاره‌با نییه‌و هاوڕێی ژینگه‌شه. ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كێبڕكیێ كۆمپانیاكانی ته‌له‌فۆنی مۆبایلدایه به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی ئاسانترین و پاكترین رێگه بۆ شه‌حنكردنه‌وه. (د. سانج كو كیم) پسپۆڕ له زانكۆی (Sungkyunkwan)و به‌رپرسیاری ئه‌و تاقیكردنه‌وانه وتی: هه‌وڵمانداوه كه رێگه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه وزه‌كانی ده‌نگی ده‌وروبه‌رمان وه‌ك قسه‌كردن و مۆزیك بكاته وزه‌ی كاره‌بایی و سودی لێوه‌ربگیرێت بۆ شه‌حنكردنی مۆبایل.
هاوڕێی ژینگه
له نیسانی ئه‌مساڵیشدا كۆمپانیای سامسۆنگ جۆره مۆبایلێكی دروستكردووه كه پاترییه‌كه‌ی به‌هۆی ئۆكسجینه‌وه شه‌حنده‌بێته‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ئایۆنه هه‌واییه‌كانی ئۆكسجینه‌وه بۆ وزه‌ی كاره‌بایی. ئه‌م مۆبایله نوێیه به سوته‌مه‌نی (میتانولی راسته‌وخۆ) كارده‌كات، ئه‌م سووته‌مه‌نییه‌ش له جیاتی پاتری (لیتیوم ئایۆن) كه شه‌حن ده‌كرێته‌وه به ئۆكسجین كار ده‌كات. باشیی ئه‌م جۆره شه‌حنكردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك به‌كاربه‌ر بیه‌وىَ ده‌توانێت مۆبایله‌كه‌ی پڕبكاته‌وه به‌و (میتانۆل)ه‌ی كه له قوتوی بچوكی وه‌ك (بۆن)دان و بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك به‌رگه ده‌گرن. بڕیاریشه له دوو ساڵی ئاینده‌دا ئه‌و جۆره مۆبایله بخرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه. به‌ر له‌وه‌ش كۆمپانیای (نۆكیا) دوو جۆر ته‌له‌فۆنی مۆبایلی هاوڕێی ژینگه‌ی درووستكرد كه یه‌كێكیان وزه‌ی گه‌رمیی ده‌گۆڕێت بۆ كاره‌با، هه‌ركه به‌كاربه‌ر مۆبایله‌كه بخاته گیرفانییه‌وه ئه‌و گه‌رمییه ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌باو پاترییه‌كه‌ی پڕده‌بێته‌وه. مۆبایله‌كه‌ی تریش به خواردنه‌وه گازییه‌كان و ئاوی شیرینكراو پاترییه‌كه‌ی پڕ ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شیرینیانه ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ی كاره‌باو مۆبایله‌كه كارپێده‌كات.
هه‌نگاوی كاره‌بایی
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا جوڵه وزه‌كان ده‌قۆزنه‌وه بۆ گۆڕینی وزه‌ی كاره‌بایی، بۆ ئه‌مه‌ش كۆمپانیای (Easy Energy) جۆره مۆبایلێكی درووستكردووه كه له‌شێوه‌ی یاریی (یه‌ویه‌و)دایه‌و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی ده‌توانرێت ئه‌و په‌ته چه‌ند جارێك ڕاكێشرێت كه به‌پاتری مۆبایله‌كه‌وه‌یه‌و بۆ درووستكردنی بڕی پێویستی وزه‌ی كاره‌با. هه‌روه‌ك كۆمپانیای (فرجستۆن)ی ئه‌مریكی ریكلام بۆ جۆره مۆبایلێك ده‌كات پاتریه لیتیۆمه‌كه‌ی كه پێوه‌یه‌تی به‌و جۆره پڕ ده‌بێته‌وه كه بۆ ماوه‌ی (40) ده‌قیقه ده‌ستبنرێت به هه‌ردوو ته‌نیشته مه‌تاتییه‌كه‌یدا. پێویسته ئه‌وه‌ش بوترێت به‌م دواییه زانا ئه‌مریكییه‌كان ئامیرێكی بچوكیان درووستكردووه كه وزه‌ی كاره‌با له جوڵه‌وزه‌ی وه‌ك رۆیشتن درووستده‌كات و ئه‌مه‌ش به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پاتری (10) مۆبایل ده‌كات، چونكه رۆیشتن ده‌توانێت وزه‌یه‌كی كاره‌بایی به بڕی (7,4) وات درووست بكات.
کوردستانی نوێ


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه