❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-10 22:39:01

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

زاناكان ده‌ڵێن كه‌ هه‌ساره‌یه‌كی نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌وری ئه‌ستێره‌یه‌كدا ده‌سوڕێته‌وه‌و به‌ڕێژه‌ییه‌كی به‌رچاو نزیكه‌و بۆشیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌ساره‌ی ده‌ره‌وه‌ی سیستمی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌ كه‌ هاوشێوه‌ی گۆی زه‌وی مه‌رجه‌كانی ژیانی زینده‌وه‌رانی تێدا ده‌ڕه‌خسێت. به‌پێی ئه‌و ته‌نه‌ ئه‌ندازه‌یه‌ی زاناكان بۆ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌یان درووستكردووه‌، هه‌ساره‌كه‌یان ناوناوه‌ (گلیس 581d)و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ش كه‌ زاناكان ده‌ستیانكه‌وتووه‌ ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ سه‌رچاوه‌ی ئاوو پله‌ی گه‌رمیی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێت ببێته‌ شوێنی ژیان.
كه‌ش و هه‌وای جێگیر
ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌ خولگه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی بچكۆله‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌ كه‌ ناوی (گلیس 581)ه‌و (20) ساڵی تیشكی له‌ هه‌ساره‌كه‌ی ئێمه‌وه‌ دووره‌و له‌ په‌راوێزی (گلیس581)دا ده‌سوڕێته‌وه‌، به‌مه‌ش پله‌كانی گه‌رمای هێنده‌ به‌رز نییه‌ كه‌ ئاو بگه‌یه‌نێته‌ راده‌ی كولاندن و له‌ دواجاریشدا بیكاته‌ هه‌ڵم و هێنده‌ش سارد نییه‌ كه‌ ئاو بكاته‌ سه‌هۆڵ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئاو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌ دۆخی شلیدا بمێنێته‌وه‌. سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی فه‌ره‌نسی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی له‌به‌یاننامه‌یه‌كیدا سه‌باره‌ت به‌م  هه‌ساره‌یه‌ ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌و به‌رگه‌ هه‌وایه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، كه‌ش و هه‌وای سه‌ر رووه‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر جێگیره‌، به‌ڵكو كه‌شو هه‌وایه‌كی مامناوه‌ندی و شیاوی هه‌یه‌، چونكه‌ ئۆقیانووس و ده‌ریاو هه‌ورو باران و سه‌رچاوه‌كانی تری ئاوی هه‌یه‌. زاناكان له‌ ساڵی 1995ه‌وه‌ 500 هه‌ساره‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ خولگه‌ی ئه‌ستێره‌كانیاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ئه‌و هه‌ساره‌ دۆزراوانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریان به‌ ناوی ئه‌و ئه‌ستێرانه‌وه‌ ناو ناوه‌ كه‌ به‌ده‌وری خولگه‌كانیاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌، به‌ زیادكردنی پیتێك له‌ پیته‌كانی ئه‌لفبای لاتینی بۆ پاراستنی ریزبه‌ندیی دۆزینه‌وه‌كانیان.
داخراوی خۆریی
زاناكان تیشكیكی زۆریان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌ی (گلیس 581)و دواكه‌وته‌كانی و به‌ هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریش ده‌ڵێن (هه‌ساره‌كانی ناوچه‌ی گۆلیدیلۆكس). هه‌ندێك له‌ زاناكانیش ده‌ڵێن ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌ی لێنه‌كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ بگونجێت كه‌ مرۆڤ له‌سه‌ری بژی، چونكه‌ سێیه‌كی گۆی زه‌وی تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت و به‌ زمانه‌ زانستییه‌كه‌ی به‌م جۆره‌ هه‌ساره‌یه‌ ده‌وتریت (داخراوی خۆریی) به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌ نیوه‌گۆیه‌كی به‌به‌رده‌وامیی رووه‌و خۆره‌و هه‌میشه‌ رۆژه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی پشت له‌ خۆره‌ واته‌ به‌به‌رده‌وامیی شه‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ مامناوه‌ندیی پله‌ی گه‌رمای هه‌ساره‌ی (گلیس 581d) بۆته‌ شتێكی مژده‌ به‌خش، به‌لام كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت بچن بۆ سه‌ردانی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ مه‌ودای دوریه‌كه‌یه‌تی له‌گۆی زه‌وییه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌چاو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌كانی تردا نزیكتره‌ به‌پێی پێوانه‌ گه‌ردوونییه‌كان، به‌لام له‌ڕابردوو و له‌ ئێستادا توانای زانستیی مرۆڤه‌كان له‌ ئاستی درووستكردنی كه‌شتییه‌كی فه‌زایی ئه‌وتۆدا نییه‌ كه‌ بتوانێت بگاته‌ ئه‌و دورییه‌، چونكه‌ یه‌ك ساڵی تیشكی ده‌كاته‌ (94607304725808) كیلۆمه‌تر.

کوردستانی نوێ

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ff401445bf.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-11 13:53:02

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

dast xosh

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-13 20:13:42

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-09 13:55:02

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

دةست خوش كاك روز
بابةتيكى زور جوان و بةسووده
بةراستى ئةمه يةكةم جاره وشةى ( گۆلیدیلۆكس ) ببيستم

سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-09 19:46:53

ANAS 10
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-08
دواترین سه‌ردان: 2011-07-15
په‌یامه‌كان: 60
WindowsMSIE7

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-10 06:50:50

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

ده سته كانت خوش بابه تيكى به سووده

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-11 20:07:05

rozh989
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-23
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 364
WindowsSafari

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

سوباس هاورييان ده‌ستی  ئيوه‌ش خۆش بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2012-03-15 20:46:49

Zanyar R. Mustafa
خونچەی نوێ
شوێن: Sulaimanyah
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-15
دواترین سه‌ردان: 2012-06-07
په‌یامه‌كان: 23
WindowsFirefox

Re: دۆزینه‌وه‌ی هه‌ساره‌یه‌ك بۆ ژیان ‌

دەستت خۆش؛؛

Kurdzhin
لە ژیاندا ٣ شت پێویستە بۆ بردنەوەو سەرکەوتن:بەردەوامی، بەردەوامی، بەردەوامی.

کاتێک دەریا هێمنە هەموو دەریاوانەکان نمایشی شارەزایی خۆیان دەکەن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net