.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بۆچی ته‌نها مانگی یه‌که‌م هه‌نگوینی بێت?
وه‌ک هه‌مومان ئه‌زانین مانگی هه‌نگوینی واته یه‌که‌م مانگی ده‌ستپێکردنی ژیانی هاوبه‌شی هه‌ر کوڕ و کچیک
واته یه‌که‌م مانگ بۆ ده‌ستپیکی ژیانێکی نوێ و هاوبه‌ش
واته سه‌ره‌تای ئه‌و ڕیگهیهی که بریاره له‌گه‌ل هاوسهرهکاتا تا کۆتاییه‌که‌ی بڕۆیت
مانگی هه‌نگوینی لیوان لیوه له عه‌شق و سۆز و خۆشه‌ویستی
مانگێکه ته‌واوی هه‌سته‌کان راستگۆیانه‌و بی شاردنه‌وه دهرئهبڕدرێن و ته‌واوی وینه خه‌یاڵیه‌کانی ناخ ئه‌بنه راستی
مانگێکه تیایدا به عه‌شقه‌وه له به‌رامبه‌ر ئهڕواندرێت و
هه‌له‌کانی به‌رامبه‌ر به خۆشی و گاڵته‌یه‌کی ساده ئه‌بینرێت و باشیهکانیش به لوتکه‌ی میهره‌بانی و باشی
مانگێکه هه‌مو کاته‌کانی خه‌نده‌و پیکهنینه
مانگێکه ئاویته‌ی سادی و خۆشیه
مانگێکه ئاوێته‌ی عه‌سق و خۆشویستنه
به‌لام ئه‌بینین له دوای ئه‌م مانگه شته‌کان هیواش هیواش ئه‌گۆڕین
ئه‌بینین که ئییتر هه‌سته‌کان ئهساردرێنهوه یاخون ون ئه‌بن یاخود نامێنن
ئه‌بینین که دله‌کان لیک دور ئه‌که‌ونه‌وه‌و هه‌مان خۆشهویستیکهی جاران نامێنیت
عه‌شق و خۆشویستن ون ئه‌بێت و ئیتر هه‌مو شته‌کان ساده ئه‌بنه‌وه‌و گه‌ر به ڕێکه‌وتێک نه‌بێت خۆشه‌ویستی نابینرێت
ئه‌بینی که بجوکترین هه‌ڵه‌کان گه‌وره ئه‌کرێن و رقی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌و ته‌واوی باشیهکانیش به شتێکی ئاسایی و ساده دائه‌نرێت
ئیتر وای لیهێت که له میژوی ژیانی هاوسه‌ری نیوان ئه‌و دو که‌سه‌دا یه‌که‌م مانگ به مانگێکی هه‌نگوینی دائه‌نرێت
لێره‌یا ئه‌بێت بپرسین بۆچی ته‌نها یه‌که‌م مانگ هه‌نگوینی بێت له کاتێکدا ئه‌توانین ته‌واوی ژیانی هاوسه‌ریمان هه‌نگوینی بێت و پڕ خۆشی بێت؟
بۆجی وانه‌که‌ین هه‌مییشه به عهسقهوه بۆ یه‌کتر بژین و هه‌میسه سۆز‌و خۆسه‌ویستی به‌یه‌کتر ببه‌خشین ؟
خۆ هاوسه‌ره‌که‌مان هه‌مان ئه‌و هاوسه‌ره‌یه که مانگێک له‌مه‌و پیس هه‌بو
خۆ ژیانمان ههمهنا ئه‌و ژیانه‌یه که مانگێک له‌مه‌و پیس هه‌مان بو
بێگومان دڵیشمان هه‌مان ئه‌و دلهیه که مانگێک لهمهوپێش هه‌مان بوو
ئه‌ی بۆچی خۆشویستن و ده‌ربڕینی هه‌سته‌کانمان بگۆڕێت و جۆرێکی تر بێت
کاتیک هه‌مو ژیانت شیرین ئه‌که‌یت وجوانترین و باشترین خێزان دروست ئه‌که‌یت که ته‌نها مه‌رگ بتوانێت لێکتان جیاکاته‌وه‌و ماڵتان لیبشێوێنێت
هیچ کام له کێشه‌کانی ژیان و ناخۆشیه‌کانی ژیان کارتان تێنه‌کات و خۆڕاگربن به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وکێشانه‌ی
ڕوبهروتان ئه‌بێته‌وه ئه‌و ناخۆشیانه‌ی ئه‌که‌وێته بهینتانهوه هیچ شتێک کارلهخۆشبهختی و خۆشگوزه‌رانی تان نه‌کات
به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌م خالانه هاوسه‌ران ئه‌توانن خیزانێکی خۆسبهخت پیک بهێنن و ژیانیان پر که‌ن له خۆسی
1_ هیچ کاتێک رسته‌ی ( بهمن چی به تۆ چی ) بونی نیهلهگهل به‌رامبه‌ره‌که‌تان به‌کارمه‌هێنن و هه‌مو شتێکی یه‌کتر
به گفتوگۆیه‌کی شیرین باس که‌ن و خۆتان به به‌رپرسیار بزانن به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌تان پێش دێت
2_ هه‌ریه‌کێکتان متمانه‌تان به ئه‌وی تر هه‌بیت و متمانه‌کردن به‌شتێکی ساده مه‌زانن و به سه‌رکه‌وتن له‌ژیانتانا بزانن
3_ تابکرێت دڵی یه‌ک راگرن و له هه‌مو کارێک‌دا پرس به‌یه‌کتر بکه‌ن و به هه‌ماهه‌نگی و هاوبیری و هاوڕایی و هاوقسهی یه‌کتر کاره‌کانتان بکه‌ن
4_ برواتان به‌یه‌کتری هه‌بیت و هه‌مو کێشه‌کانتان به گفتوگۆکردن و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن کۆتایی پێئبهێنن
و ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان توڕه‌بو ئه‌ویترتان به ئارامیه‌وه هه‌وڵبدات تییگهیهنێت نه‌ک به شه‌ڕ و توڕه‌بون و ده‌نگ به‌رزکرده‌وه
5_ به سه‌لیقه‌و بیروبۆجون و حه‌زو ئاره‌زوی یه‌کتر هه‌مو کارێک ئه‌نجام بده‌ن
6_ هه‌ر شتێک به ویستی خۆتان مه‌که‌ن بیرله هه‌ڵسوکه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی بهرامبهریشتان بکه‌نه‌وه
7_ هیچ کات سنور مه‌به‌زێنن له شته تایبه‌تیه‌کانی یه‌کتردا
8_ نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ده‌رون و جه‌سته‌ی یه‌کتربن و به بچوکترین ئازاری یه‌کتر گرنگیبده‌ن و هه‌وڵه‌ده‌ن به زوترین کات چاک بێته‌وه به‌رامبه‌ره‌که‌تان
9_ هه‌میشه له‌بیری یادگاری و ڕۆژه خۆسهکانتابن و هه‌رگیز بیر له ڕۆژه ناخۆشه‌کانتان مه‌که‌نه‌وه‌و بیر له‌وکاتانه مه‌که‌نه‌وه که به‌یه‌که‌وه توشی کیشه و ناخۆشی بون
10_ ڕێز له هاوڕی و که‌سوکاری یه‌کتر بگرن و گرنگیان پێبده‌ن
11_ ئاگاداری بون و پاره‌ی یه‌کتربن و هیجکامتان له‌وی تری مهسارنهوهو کارێ نهێنی مه‌که‌ن
12_ هه‌میشه بیر له راوبۆجونی یه‌کتر بکه‌نه‌وه‌و هیج کامتان به ئاره‌زوی خۆیی و ته‌نها به وسیتی خۆی بریار له‌سه‌ر شت مه‌ده‌ن و مه‌ڵێن ئه‌وه‌ی من وتم ئه‌بێت ببێت
13_ سنوری خۆتان بزانن و له هه‌مو شتێکاو بزانن له سنوردهرجون کاری ئێوه نیه‌و ناشیاوه
14_ هه‌میسه هه‌ست با ئارامی و نائارامی یه‌کتر بکه‌ن و حه‌ز به بیتاقه‌تی یه‌کتر مه‌که‌ن
15_ په‌یوه‌ندی عه‌شق و سۆز‌و خۆسه‌ویستی یه‌کتر هیج کات له‌بیرمه‌که‌ن و هه‌میشه به سۆزه‌وه قسه بۆ یه‌ک بکه‌ن
16_ چاوه‌روانی هیچ کارێکی نادروست له‌یه‌کتر مه‌که‌ن
17_ ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کتان بۆ پێشهات به تاوانی که‌سی به‌رامبه‌ری مه‌زانن به ئارامی دانیشن و بیری لێبکه‌نه‌وه و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه
18_ هه‌میسه به دوای ئارامی و خۆشیا بگه‌ڕێن بۆ به‌رامبه‌رتان هیج کات نه‌تانه‌وێت کێشه‌و ناخۆشی بۆ یه‌کتر دروستکه‌ن
19_هه‌میسه گرنگ به‌یه‌کتر به‌ن وهیج کاتێک یه‌کتر ئیهمال مه‌که‌ن
20 _هی کات وشه‌ی پر سۆز و خۆسه‌ویستی بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌تان له‌بیر مه‌که‌ن
به جیبه‌جێکردنی ئه‌م خاڵانه‌وه چه‌ند خاڵیککی ئیجابی تر که گونجاوبیت له‌گه‌ل بارودۆخی ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا هه‌وڵبه‌ن ڕۆژ به ڕۆژ
زیاتر له هاوسه‌ره‌که‌تان نزیک بنه‌وه‌و خۆسه‌ویستی زیاتر ببه‌خشن به هاوسهرهکهتن تاک و نه‌ک به‌س یه‌که‌م مناگی ژیانتان ته‌واوی ژیانی هاوسه‌ریتان هه‌نگوینی بێت .
نوسین و ئاماده‌کردنی تینـــــــــــــــا

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی تۆس خۆشبێت به‌ڕیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت تینا خان بۆ دانانی ئەم بابەتە جوانە
ماندوو نەبیت و لەش ساغ بیت لە ژیاندا هاورێێ گیان.
هاورێێ گیان 20 خاڵت داناوە بۆ ئەوەی مرۆڤەکان درێژە بدە بە مانگی هەنگوینی ئەی باشە مرۆڤەکان چی بکەن بۆ ئەوەی ئەو 2 خاڵە جێ بەجێ بکەن.بە دڵنیایەوە ئەو 20 خاڵەش پێویستی بە قوربانیدان هەیە لە نێوان هاوسەرەکاندا.
ئینجا با بێمە سەر ئەسڵی بابەتەکە.
ناو نانی مانگی هەنگوینی ئەگەر بڵێم لە ئەساسەو هەڵەیە ناونانێکی هەڵەیە لەوانەیە هەڵەم نەکردبێت.بەرێزتان بە حوکمی ئەوەی لە بواری دەرون ناسیدا شارەزاییتان هەیە ناونان لە هەرشتێک کاریگەری ئەبێت لە سەر مرۆڤەکان ئەگەر لە هەر روویەکەوە بێت.ئێمە ئەڵێن مانگی هەنگوینی باشە ئەی دوای ئەو مانگە چی ناو بنێنین؟؟زۆرێکیش لە مرۆڤەکان قەناعەتیان بەم ناونانە هەیە واتە تەنها بیر لە یەک مانگی سەرەتا دەکەنەوە!! بەڵام لە راستیدا بیرکردنەوەیەکی زۆر هەڵەیە.ئەمەش بەشی زۆری لەوانەیە بۆ ئەو ناوە بگەرێتەوە کە ئەڵێت مانگی هەنگوینی.بەداخەوە هەر چەندە لە رۆژگار ئەمرۆماندا دەبینی لە لای هەندێک کەس هەر لە چەند شەوی یەکمدا بێزاری و نارەحەتی دەردەبرن ئەمەش دیارە هۆکاری خۆی هەیە .کە ئەویش خۆی لە بناغەی ئەم پرۆسەیەدا دەبینێتەوە.
بە دیوێکی تر ئەگەر ئەم ناونانە پێ بوترایەوە دەستپێکی ژیانی هەنگوینی مرۆڤەکان و زەمەن دیاری نەکرایەوە بۆ ئەو خۆشیە دڵنیام لەوانەیە کاریگەری باشتری هەبوایە لەسەر ژیانی پرۆسەی هاوسەر گیری مرۆڤەکان.
بۆیە یەکێک لە نیعمەتە گەورەکانی خوای گەورە بریتیە لە پێک گەیاندنی دوو مرۆڤ لە دوو رەگەزی جیا بۆ دەستپێکی ژیانێکی خۆشگوزەرانی لە ژیاندا.
بە هیوای ئەوەی هەر کەسێک چوە ناو پرۆسەی هاوسەرگیریەوە لە رۆژی یەکەمەوە دەستپێکی ژیانێکی پر لەخۆشی و پر لە ئاسودەیی بێت تاکو ئەو دوو کەسە لە ژیاندا ئەمێننەوە..
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت بۆ بابەتەکەت هاورێی گیان
بە هیوای بەردوامی بۆ تۆی بەرێز لە کارە جوانەکانتدا....

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس کاکه یادگار ده‌ستی تۆی بهڕێزیس خۆسبێت
خاله‌کان زۆر ئاسانن و پیوێست به‌وه ناکات قوربانی بۆ به‌یت کۆمه‌ڵێک ستی ساده‌ن که کاریگه‌ری گه‌وره دروست ئه‌که‌ن
دواتریس بۆ ناوی مانگی هه‌نگوینی زۆر راسته ناو کاریگه‌ری زۆر بهجێئههێڵت له‌سه‌ر هه‌مو شتێک ه‌ڵام
ئه‌مه شتێکی جیهانیه‌وه له ته‌واوی جیهانا مانگی هه‌نگوینی بونی هه‌یه‌و یه‌که‌م مانگی
ده‌ستپیکی ژیانی هه‌ر ژن و مێردێک پێی ئه‌ڵێن مانگی هه‌نگوینی که ئه‌مس له‌وانه‌یه هۆکارێکی هه‌بێت بۆ ئه‌وه
به‌لام بابه‌ته‌که‌ی منیس هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که با ئه‌مه نه‌مێنیت که بڵیین ته‌نها یه‌که‌م مانگ هه‌نگوینی بێت با کارێک بکه‌ین هه‌مو ژیانمان هه‌نگوینی که‌ین
دوباره سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت و ده‌ست خۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش

له‌سه‌ر هێڵ نییه