❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-18 09:00:28

ره نج س
ناچالاک کراوه‌
شوێن: جه م جه مال
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-29
دواترین سه‌ردان: 2011-08-27
په‌یامه‌كان: 385
ویبگه‌
WindowsMSIE7

هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران

هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران
وه‌ك ئه‌زانین كه‌ پێغه‌مبه‌ران ژماره‌یان ئێجگار زۆره‌و به‌ رِێژه‌یه‌كی زۆر خوای گه‌وره‌ ناردونی بۆ گه‌لانی دنیا، هۆی ئه‌م ژماره‌ زۆریه‌ش ئه‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ دوو خاڵی سه‌ره‌كی :
یه‌كه‌م : زۆری نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و هۆزه‌كان : وه‌ك ئه‌زانین كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ هاته‌ سه‌رزه‌وی و ژیان و زینده‌گی كردنی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كان هه‌ر یه‌ك به‌ لایه‌كدا بلاَو بونه‌ته‌وه‌و په‌ره‌یان سه‌ندووه‌و زۆر بوون، بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌و گه‌لێكیش پێویست كراوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ رِه‌وانه‌ بكرێت تاكو رِێگه‌ی په‌رستش و ناسینی خوای گه‌وره‌یان پێ ئاگادار بكاته‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خلَا فِيهَا نَذِير: هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ ترسێنه‌ری(واته‌ پێغه‌مبه‌ر) بۆ نه‌نێردرابێ}فاگر:24. به‌ تایبه‌ت پێغه‌مبه‌ران و نێرراوانی پێشوو كه‌ هه‌ریه‌ك له‌وانه‌ بۆ گه‌لێكی تایبه‌ت له‌ كاتێكی تایبه‌تدا بۆ شوێنێكی تایبه‌ت رِه‌وانه‌ كراوون، واته‌ له‌ یه‌ك كاتدا چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر له‌ سه‌ر زه‌وی بۆ گه‌لانی جۆراو جۆر رِه‌وانه‌كراوون.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّى نَبْعَثَ رَسُولاً: ئێمه‌ سزای هیچ كه‌سێك ناده‌ین تاكو پێغه‌مبه‌رێكی بۆ نه‌نێرین}الأسراء:15. به‌ پێی ئه‌م فه‌رموودیه‌ هه‌ر گه‌لێك له‌ گه‌لانی رِابوردوو پێغه‌مبه‌رێكیان بۆ نێردراوه‌و هه‌روا پشت گوێ نه‌خراوون، خوای گه‌وره‌ سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك ناكات، ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیش له‌م دنیادا ئه‌گه‌ر هیچ به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان پێ نه‌گه‌شتبێ و ترس و مژده‌یان نه‌بیستبێ و بێ وه‌رگرتنی به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران مردبێتن، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌و دنیا كه‌ زیندوی كردنه‌وه‌ له‌وێدا تاقیان ده‌كاته‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ده‌رباز بوون و ئه‌وه‌ باشه‌ خۆ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه‌ ئه‌و كات ئه‌خرێنه‌ دۆزه‌خ(والله اعلم) واته‌ : هه‌رچه‌نده‌ مرۆڤ به‌ خۆرسكی خۆی له‌ سه‌ر فیتره‌ی یه‌كخواناسی له‌ دایك ئه‌بێت و فیتره‌ی خۆی به‌ره‌و ناسینی خوا رِایئه‌كێشێت ، به‌لاَم خوای گه‌وره‌ ته‌نها له‌ سه‌ر ئه‌م فیتره‌یه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ مرۆڤدا ناكات تاكو بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رێكی پێ نه‌گه‌شتبێ.
له‌ "مسند" ی ئیمامی ئه‌حمه‌د دا(رحمه‌الله) هاتووه‌ كه‌ ابوژر(خوا لێی‌رازی‌بێ) له‌ فه‌رموده‌یه‌كی دورو درێژدا پرسیار ئه‌كات له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كات، له‌ كۆتاییدا پرسیاری لێ ئه‌كات له‌ ژماره‌ی نێرراوه‌كاوه‌كان (الرسل) و هه‌واڵپێدراوه‌كان (الأنبیاء).
ئه‌ڵێت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ژماره‌ی هه‌واڵپیدراوه‌كان (الأنبیاء) و نێرراوه‌كان (الرسل) چه‌ندن؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: سه‌دو بیست وچوار هه‌زار، وه‌ نێرراوه‌كانیش سێ سه‌دو چوارده‌ن.
هه‌ندێ له‌ زانایان ده‌فه‌رموون: ژماره‌ی هه‌واڵپیدراوه‌كان (الأنبیاء) به‌ رێژه‌ی هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌رن (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌ ژماره‌ی نێرراوه‌كانیش (الرسل) به‌ رِێژه‌ی هاوه‌لاَنی به‌درن.
به‌لاَم ئێمه‌ به‌سه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ بزانین كه‌ هه‌موو گه‌لێك خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردوون و هیچ گه‌لێكی بێ پێغه‌مبه‌ر نه‌بووه‌، وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خلَا فِيهَا نَذِير: هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه‌ كه‌ ترسێنه‌ری(واته‌ پێغه‌مبه‌ر) بۆ نه‌نێردرابێ}.
دووه‌م : پێویستی خه‌ڵكی به‌ پێغه‌مبه‌ران،خه‌ڵكی ناتوانن خوا په‌رستی بكه‌ن ته‌نها له‌ رِێی پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌و نه‌بێت، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ر گه‌لێك بوبێت پێویست بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێكیان هه‌بێت تاكو به‌رنامه‌ی خوایان تێ بگه‌یه‌نێت و رِێی خواناسیان بۆ رِوشن بكاته‌وه‌و له‌ شیرك وهاوه‌ڵگیری بۆ خوای گه‌وره‌ دوریان بخاته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-18 09:32:29

((( شاڵاو )))
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: قه‌ڵاو مناره‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-07
دواترین سه‌ردان: 2013-12-29
په‌یامه‌كان: 576
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران

دەست خۆش بابەتێکی جوانه

Kurdzhin
ده‌گریام چونکه‌ پێڵاووم نه‌بوو
که‌چی که‌سێکم بینی هه‌ردوو قاچی نه‌بوو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-18 18:35:15

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران

ده ست خوش كاك ره نج سه ركه وتو بى

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Nabaz Garmiany (2011-06-18 18:35:56)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-06-18 18:40:40

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران

ده‌سخۆش،هیوادارم به‌رده‌وام بیت له‌ نوسینی باباتی ئایینی

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-06-18 18:50:19

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: هۆی زۆری ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران

خواى گەورە پاداشتت باتەوە دەست خۆش

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net