.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










ئايا كفتوكو لةكةل بئ باوةران ياخود كةسيك باوةرى هةبيت و كارى بينةكات باشة يان خراب؟؟؟؟

لهسهر هێڵ نییه




بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاسی بێ پایان بۆ زاتی پاکی پەروەردگارمان، وەناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) دروودی خوای لسەر بێت، وە یار و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی..
* داوای لێبوردنی گشتی بۆهەمووان کە بەهۆی چەند کارێک نەمان توانی بەزوویی وەڵامی پرسیارەکانتان بدەینەوە.
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامەکەت:
گفتوگۆ کردن لەگەڵ هەر مرۆڤێکدا کارێکی ڕێگە پێدراوو ڕەوایە، بە مەرجێ ئەم گفتوفۆ و هامووشۆ کردنە کاریگەری خراپ و دەرەنجامی نا ڕەوای لێنەکەوێتەوە، گفتوگۆ کردن لەگەڵ بێ باوەڕان یان کەسێکی باوەڕ لاواز ئەگەر سوودی هەبێ، ئەوا ئەم گفتوگۆیە پێویست و لەجێگای خۆیەتی، پێچەوانەکەشی ناڕەوا و ناپەسندە بەتایبەت کاتێک کاریگەری درووست بکات لەسەر بیر و باوەڕ و ڕەوشت و بەها بەرزەکانی.
پێوستیشە لەکاتی گفتوگۆ کردندا جوانترین و ڕازاوەترین وشە لەگفتوگۆدا بەکار بهێنێ، خوای گەورە دەفەرمووێ: "ولا تجادلوا أهل الکتاب إلا بالتي هي أحسن". واتە: ئێوە گفتوگۆ لەگەڵ خاوەن پەرتوکە ئاسمانیەکان مەکەن مەگەر بەباشترین و جوانترینشێوە نەبێت.
وە گفتوگۆکردن لەگەڵ هەرکەسێکدا بەتایبەت لەبارەی ئایینەوە ئەبێت ئەوکەسە خاوەنی زانیارییەکی تەواوو گشت گربێت لەسەر ئەوبابەتانەی کە دیالۆگیان لەسەر ئەکا، بەبێ زانیاری و دوان و قسەکردن کارێکی زیانبەخش و ناڕەوایە.
ڕینمایی کردی هەرکەسێکیش لە ڕێگای گفتوگۆ و ئامۆژگاری کردن کارێکی ئیمانییە و بۆخاوەنەکەی دەبێتە خێرێکی نەبڕاوە و پاداشتی بۆی دەنووسرێت.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
لهسهر هێڵ نییه